ئۆڵۆمپیادی ھاوینەی ١٩٩٢

ئۆڵۆمپیادی ھاوینەی ١٩٩٢ (بە ئیسپانی: Juegos Olímpicos de Verano de 1992، بە کەتەلۆنی: Jocs Olímpics d'estiu de 1992؛ بە فەرمی بە یارییەکانی ئۆڵۆمپیادی بیست و پێنجەم و بەشێوەیەکی گشتی بە ئۆڵۆمپیادی بارسێلۆنەی١٩٩٢ ناسراوە) ڕووداوێکی جۆراوجۆری وەرزشی نێودەوڵەتی بوو کە لە ٢٥ی تەممووز تا ٩ی ئابی ١٩٩٢ لە بارسێلۆنای ھەرێمی کەتەلۆنیا لە ئیسپانیا بەڕێوەچوو. ئەمە یەکەم وکۆتا ئۆڵۆمپیادی ھاوینە بوو کە لە ئیسپانیا بەڕێوەچوو، لیژنەی ئۆڵۆمپیادی نێودەوڵەتی بڕیاریدا ئۆڵۆمپیادی ھاوین و زستان بە ساڵانی جووت ئەنجام بدات و بەجیاوازی نێوان دووساڵ.[١][٢]ساڵی ١٩٩٢ دوا ساڵ بوو کە ھەردوو ئۆڵۆمپیادی ھاوینە و زستانەی تێدا ئەنجامدرا. ئەم ئۆڵۆمپیادە دووەم و کۆتا دوو یاری ئۆڵۆمپیادی لەسەریەک بوو کە لە ڕۆژاوای ئەورووپا ئەنجامدرا دوای ئۆڵۆمپیادی زستانەی ساڵی ١٩٩٢لە ئەلبێرتڤیل لە فەڕەنسا کە پێنج مانگ پێشتر بەڕێوەچوو. لەم ئۆڵۆمپیادە ٩٬٣٥٦ (٦٬٦٥٢ پیاو، ٢٬٧٠٤ ژن) وەرشوان لە ١٦٩ وڵات بەشداریان کرد.

ئۆڵۆمپیادی ھاوینەی ١٩٩٢
بە لوکسەمبورگی: Spiller vun der XXV. Olympiad
وەرزی وەرزشەکانی خول یان پێشبڕکێیارییەکانی ئۆڵۆمپیادی ھاوینە
دروشمAmics per Sempre، Friends for Life، Frënn fir d'Liewen
وڵاتئیسپانیا
جێبەرشەلۆنا
پۆتانی شوێن٤١°٢١′٥٤″N ٢°٩′١٨″E
پاشکۆئۆڵۆمپیادی ھاوینەی ١٩٨٨
لەدوای ئەوئۆڵۆمپیادی ھاوینەی ١٩٩٦
ژمارەی چاپ25
کاتی ڕوودان١ی کانوونی دووەمی ١٩٩٢
ڕێکەوتی دەستپێکردن٢٥ی تەممووزی ١٩٩٢
ڕێکەوتی کۆتاییھاتن٩ی ئابی ١٩٩٢
Officially opened byخوان کارلۆسی یەکەم
Oath made byLuis Doreste، Eugeni Asensio
Torch lit byAntonio Rebollo
بەختدارCobi
یاریی کۆتاییی1992 Summer Olympics closing ceremony
وێبگەhttps://olympics.com/en/olympic-games/barcelona-1992
بەستەری وەسفکراوhttps://www.sports-reference.com/olympics/summer/1992/
Map

یارییەکانی ئۆڵۆمپیادی ھاوینەی ساڵی ١٩٩٢ یەکەم ئۆڵۆمپیاد بوو لە دوای کۆتایی ھاتنی شەڕی سارد، و یەکەم ئۆڵۆمپیاد بوو کە لە دوای ئۆڵۆمپیادی ھاوینەی ساڵی ١٩٧٢ەوە ھیچ وڵاتێک بایکۆتی نەکرد. لەم ئۆڵۆمپیادە ئەفریقای باشوور لەلایەن لیژنەی ئۆڵۆمپیادی نێودەوڵەتییەوە بانگھێشتکرایەوە بۆ یارییەکان، دوای ئەوەی بۆ ماوەی ٣٢ ساڵ بەشداریکردنی لە وەرزشی نێودەوڵەتی لێ قەدەغەکرابوو.[٣] تیمی یەکگرتوو یاخود تیمی لێژنەی ئۆڵۆمپیاد (کە لە کۆمارەکانی پێشووی سۆڤیەت بەبێ دەوڵەتانی باڵتیک پێکھاتبوو) لە پێشەنگی ڕیزبەندی مەدالیاکان بوو کە ٤٥ زێڕ و ١١٢ مەدالیای گشتییان بەدەستھێنا.[٤]

سەرچاوەکان دەستکاری

  1. ^ "Barcelona 1992 Olympic Games | Britannica". www.britannica.com (بە ئینگلیزی). Retrieved 2022-05-27.
  2. ^ "1992 Olympic Games Barcelona". Barcelona Life (بە ئینگلیزی). Retrieved 2022-05-27.
  3. ^ Wren, Christopher S. (1991-11-07). "OLYMPICS; An Era Ends, Another Begins: South Africa to Go to Olympics". The New York Times (بە ئینگلیزی). ISSN 0362-4331. Retrieved 2022-05-27.
  4. ^ "Barcelona 1992 - Medal Table". ESPN.co.uk. Retrieved 2022-05-27.