ئۆڵۆمپیادی ھاوینەی ١٩٣٦


ئۆڵۆمپیادی ھاوینەی ١٩٣٦ (بە ئەڵمانی: Olympische Sommerspiele 1936)، کە بە فەرمی بە یارییەکانی ئۆڵۆمپیادی یازدە ناسراوە ھەروەھا بە شێوەیەکی گشتی بە ئۆڵۆمپیادی بەرلین ١٩٣٦ یان ئۆڵۆمپیادی نازی ناسراوە، ڕووداوێکی فرە وەرزشی نێودەوڵەتی بوو کە لە ١ تا ١٦ی ئابی ١٩٣٦ لە بەرلینی ئەڵمانیا بەڕێوەچوو. بەرلین لە ٢٩ەمین دانیشتنی IOC لە ٢٦ی نیسانی ١٩٣١دا توانی سەرکەوتن بەدەست بھێنێت لە مافی میوانداریکردنی ئەم خولەی ئۆڵۆمپیادەکە.[١] ئەدۆلف ھیتلەر ڕێبەری نازی و سەرۆکی ئەو کاتەی ئەڵمانیا بڕیاریدا ئەم خولەی ئۆڵۆمپیاد باشتر لە خولەکانی دیکە بەڕێوەبچێت بۆ ئەو مەبەستە یاریگایەکی تایبەتی گۆڕەپان و مەیدانی دروست کرد کەجێگای ١٠٠ ھەزار کەس دەبووەوە، کە شەش ھۆڵی لەشجوانی تێدابوو.[٢] بۆیەکەم جار یارییەکان لە تەلەڤیزیۆن نیمایشکرا و پەخشی ڕادیۆی بۆ گواستنەوەی یارییەکان گەیشتە ٤١ وڵات.[٣] لەم خولەدا ٤٩ وڵات بەشداری ئۆڵۆمپیادی بەرلینیان کردووە، لەکاتێکدا لە ساڵی ١٩٣٢دا ٣٧ وڵات بەشدارییان کردووە، پێنج وڵات یەکەم جار بەشداری ئۆڵۆمپیادی فەرمی خۆیان لەم یارییانەدا کرد ئەوانیش ئەفغانستان، بەرمودا، بۆلیڤیا، کۆستاریکا و لیختنشتاین. ٣٩٦٣ (٣٦٣٢ پیاو، ٣٣١ ژن) وەرزشوان بەشداریان کرد. جێسی ئۆوێنزی ئەمریکی لە پێشبڕکێکانی ڕاکردنی خێرا و بازدانی درێژدا چوار میدالیای زێڕی بەدەستھێنا، بەمەش بووە یەکێک لە سەرکەوتووترین وەرزشوانە بەشداربووەکانی ئۆڵۆمپیاد،[٤] لەکاتێکدا ئەڵمانیا بە کۆکردنەوەی ٣٣ مەدالیای زێڕ پلەی یەکەمی بەدەست ھێنا، ئەمریکاش پلەی دووەمی بەدەستھێنا بەکۆکردنەوەی ٢٤ مەدالیای زێڕ. ئەمانە کۆتا یارییەکانی ئۆڵۆمپیاد بوو بە سەرۆکایەتی ھێنری دی بایل لاتور و و کۆتا ئۆڵۆمپیاد بوو پێش ئەوەی بۆ ماوەی ١٢ ساڵ بەھۆی جەنگی جیھانی دووەمەوە خولەکانی ئۆڵۆمپیاد ڕابگیرێت تا ساڵی ١٩٤٨.

ئۆڵۆمپیادی ھاوینەی ١٩٣٦
بە لوکسەمبورگی: Spiller vun der XI. Olympiad
وەرزی وەرزشەکانی خول یان پێشبڕکێیارییەکانی ئۆڵۆمپیادی ھاوینە
وڵاتGerman Reich
جێBerlin Olympic Stadium، بەرلین
پۆتانی شوێن٥٢°٣٠′٥٨″N ١٣°١٤′٢٢″E
پاشکۆئۆڵۆمپیادی ھاوینەی ١٩٣٢
لەدوای ئەوئۆڵۆمپیادی ھاوینەی ١٩٤٠
ژمارەی چاپ11
کاتی ڕوودان١ی کانوونی دووەمی ١٩٣٦
ڕێکەوتی دەستپێکردن١ی ئابی ١٩٣٦
ڕێکەوتی کۆتاییھاتن١٦ی ئابی ١٩٣٦
Officially opened byئەدۆڵف ھیتلەر
Oath made byRudolf Ismayr
Torch lit byFritz Schilgen
بەشداربووRalph Metcalfe، Arne Francke
وێبگەhttps://olympics.com/en/olympic-games/berlin-1936
بەستەری وەسفکراوhttps://www.sports-reference.com/olympics/summer/1936/
Map

سەرچاوەکان دەستکاری

  1. ^ "Berlin 1936 Olympic Games | History, Poster, & Facts | Britannica". www.britannica.com (بە ئینگلیزی). Retrieved 2022-05-20.
  2. ^ "Berlin's Olympic Stadium (1936) - A Famous Nazi Monument". berlinpoche.de (بە ئینگلیزی). Retrieved 2022-05-20.
  3. ^ "The Nazi Olympics -1936 Berlin Olympic Games". encyclopedia.ushmm.org (بە ئینگلیزی). Retrieved 2022-05-20.
  4. ^ "Jesse Owens | Biography, Olympics, Medals, & Facts | Britannica". www.britannica.com (بە ئینگلیزی). Retrieved 2022-05-20.