ئۆواھوو (ئینگلیزی: Oahu) ناسراوە بە شوێنی کۆبوونەوە، سێیەم گەورەترین دوورگەی ھاواییە و ماڵی نزیکەی دو-لە-سێی دانیشتوانەکانی ھاوایی ویلایەتە یەکگرتووەکانە. پایتەختی ویلایەتەکە، ھۆنۆلولو، لە قەراغی باشووری-ڕۆژھەڵاتی ئۆواھووە. ئەم دوورگەیە دوورگەی بچوکتر لە نزیک ڕۆخەکانی کۆبوونەتەوە، وەک دوورگەی فۆرد و کانۆھی بەی. فراوانی ناوچەکە ٥٩٦.٧ میلی چوارگۆشە (١,٥٤٥.٤ کیلۆمەتری دووجا)یە، ئەمەش وای لێکردووە کە ببێتە بیستەم گەورەترین دوورگەی ویلایەتە یەکگرتووەکان.

لە مەزنترين ڕەهەند، ئەم دوورگە گڕکانییە ٤٤ ميل (٧١ كم) درێژە و ٣٠ ميل (٤٨ كم) پانە. درێژيى لێوى دەرياكەيە ٢٢٧ ميل (٣٦٥ كم). درێژيى لێوى دەرياكە ٢٢٧ ميلە (٣٦٥ كم). دوورگەکە ئەنجامی دوو قەڵغانی گڕکانی جیاوازە کە پێکھاتوون لە وایانایێ و کۆوالاو، لەگەڵ دۆڵێکی فراوان یان زینێک (لە ناوەندی ئۆواھوو) لە نێوانیاندا. بەرزترین نوکتەی ناوی کالایە کە دەکەوێتە مەودای وایانایێەوە، کە بەرزدەبێتەوە بۆ ٤,٠٠٣ پێ (١,٢٢٠ م) سەرو ئاستی دەریاوە.

ناساندن دەستکاری

سەرژمێرییەکی ٢٠١٠ وای بیشان دەدات کە دوورگەكە ماڵە بۆ ٩٥٣,٢٠٧ كەس (بە نزيكەيى ٧٢٪ى دانيشتوانى نيشتەجێى ویلایەتەکە، لەگەڵ بە نزيكەيى ٨١٪ى ئەوانەی کە دەژین لەسەر بەشی "شار"ەکەی دوورگەكە.) ئۆواھوو بۆ ماوەیەکی زۆرە بە شوێنی کۆبوونەوە ناسراوە. ناوی دوورگەکە ھیچ واتایەکی دڵنیاکراوەی نییە لە زمانی ھاواییدا، نەریتە ھاواییە کۆنەکان بنچەی ناوەکە دەدەنە پاڵ ئەفسانەی کۆنی ھاوایی ھواییلۆوا، دەوترێت کە دۆزەرەوەی دوورگەکە ناوی ناوەی لەدوای یەکێک لە کوڕەکانی.

شارى هۆنەلوولو — گەورەترين شار، پايتەختى ویلایەتە و بەندەری دەریایی سەرەکی بۆ ھاوایی لێرە دیاریکراوە. هۆنەلوولو تەنها پشكێكى كۆتاييى باشورى رۆژ هەڵاتى دوورگەكە داگير دەكات. شێوەیەکی ئەڵماسیی ھەیە و دەوەی گیراوە بە ئاو و دابشکراوە بە شاخ و دۆڵ، ئەمەش بۆتە ھۆی ئەوەی کە ئاڕاستەکانی بە ھەڵە بنووسرێن لەسەر ھەندێک لە نەخشەکانی جیھان، لەجیاتی نەخشە و کۆمپاس، دانیشتوانی ناوچەکە پشت دەبەستن بە لێواری دەریاکان بۆ دۆزینەوەی ئاڕاستەکان.