ئرێن ژولیۆ کوری (بە ئینگلیزی: Irène Joliot-Curie؛ ١٢ی ئەیلوولی ١٨٩٧–١٧ی ئازاری ١٩٥٦) زانایەکی فیزیک و کیمیای فەڕەنسی و کەسێکی سیاسییش بوو.

ئرێن ژولیۆ کوری
بە فەرەنسی: Irène Joliot-Curie
لەدایکبوون١٢ی ئەیلوولی ١٨٩٧
13th arrondissement of Paris، فەڕەنسا
مردن١٧ی ئازاری ١٩٥٦(١٩٥٦-٠٣-١٧) (٥٨ ساڵ ژیاوە)
پاریس، فەڕەنسا
ناوی کاتی لەدایکبوونIrene Curie
ھۆی مەرگشێرپەنجەی خوێن
شوێنی ناشتنCemetery Sceaux
باوکپیەر کووری
دایکماری کووری
ھاوسەرفرێدریک ژولیۆ کوری
منداڵPierre Joliot، Hélène Langevin-Joliot
زمانی نووسینفەڕەنسی
بواری کارکیمیا، ڕادیۆبیۆلۆجی
شوێنی کارکردنScience Faculty of Paris
پۆستەکانundersecretary
پەروەردەScience Faculty of Paris، Collège Sévigné، زانکۆی پاریس
ڕاوێژکاری دکتۆراPaul Langevin
Doctoral studentYang Chengzong
قوتابییPaul Langevin
دانیشتوویپاریس
ئەندامیAcademy of Sciences of the GDR، Russian Academy of Sciences، Royal Academy of Medicine of Belgium، Royal Netherlands Academy of Arts and Sciences، Polish Academy of Sciences

ئرێن کچە گەورەی ماری کوری و پیەر کوری بوو. ئەو یەکێکە لە ھەڵگرانی خەڵاتی نۆبێل. ئرێن ژولیۆ کوری لە ساڵی ١٩٣٥، لەگەڵ ھاوسەرەکەی فرێدریک ژولیۆ کوری بوونە براوەی خەڵاتی نۆبێل لە کیمیا، ئەمەش لەپای ئەو دۆزینەوەیان لە بابەتی تیشکەچالاکیی دەستکرد. ئەمەش وایکرد کە ببنە ئەو تاکە خێزانێک کە زۆرترین براوەی خەڵاتی نۆبێلیان لە خۆگرتبێت. دواتر منداڵەکانی ئرێن و فرێدریکیش بوونە زانا و توێژەر.

ئرێن ژولیۆ کوری لە ڕۆژی ١٧ی ئازاری ١٩٥٦، لە تەمەنی ٥٦ ساڵیدا لە پاریس بە نەخۆشی شێرپەنجەی خوێن کۆچی دوایی کرد.

ژیان دەستکاری

ئرێن ژولیۆ کوری لە ١٢ی ئەیلوولی ١٨٩٧، لە پاریس لە دایکبوو. کچە گەورەی ھەریەکە لە ماری کوری و پیەر کوری بوو. ماری (دایکی) یەکەم ژنە براوەی خەڵاتی نۆبێل بوو. دایک و باوکی زانایەکی ناسراون لە بواری کیمیا و فیزیا. ئرێن ھەر زوو باوکی لە دەستدا لە ساڵی ١٩٠٦،[١] بەمەش ئەرکی بەخێوکردنی خۆی و خووشکەکانی بەتەواوی کەوتە ئەستۆی ماری دایکیان.[٢] لە ساڵی ١٩١٤، ئرێن چووە بەشی زانست لە زانکۆی سۆربۆن بۆ تەواوکردنی خوێندنی بەکالۆریۆس، بەڵام بەھۆی جەنگی جیھانیی یەکەمەوە تەگەرەی تێکەوت. لەم ماوەیە ئرێن وەک یاریدەدەری دایکی لە بواری تیشکەچالاکی کاریان دەکرد.[٣]

سەرچاوەکان دەستکاری

  1. ^ Shelley., Emling (21 August 2012). Marie Curie and her daughters: the private lives of science's first family (First ed.). New York. p. 21. ISBN 978-0-230-11571-2. OCLC 760974704.
  2. ^ Hussey, George. "Irene Joliot-Curie". Archived from the original on 14 July 2007. ١٤ی تەممووزی ٢٠٠٧ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.
  3. ^ Patwardhan, Veena (27 March 2018). "Irene Joliot-Curie (1897–1956)". Chemical Industry Digest – via ProQuest.