ئایپۆد یەکێکە لە بەرهەمە سەرکەوتووەکانی کۆمپانیای ئەمریکی ئەپڵ ، یەکەم بەرهەمی ئایپۆد لە ٢٣ ی ئۆکتۆبەری ساڵی ٢٠٠١ دەرچووە سەرەتا بەشێوەیەکی سادە وەشێنرا کەتەنیا دەیتوانی پەڕگەی میوزیکی بەکاربهێنرێت

خێزانی ئایپۆد

وەشێنراوەکان دەستکاری

ئایپۆد کۆمەڵێ وەشانی بۆ وەشێنراوە یەکەم وەشان کە ناودەبرێت بە ئایپۆد کلاسیک کەبەشێوەیەکی سادە و ساکار وەشێنرا کە تەنیا پەڕەگەی دەنگی دەتوانرا کارپێبکرابوایە بەڵام دواتر کۆمپانیای ئەپڵ هەستا بە وەشاندنی جۆرێکی تر بەناویئایپۆد نانۆ کە لەم وەشانەدا دەتوانرا پەڕگەی دەنگ و ڕەنگ لەسەری کارپێکرێت وە لەکۆتایدا ئەپڵ ئایپۆد تەچی دروستکرد کە دەیتوانی فایلی دەنگ و ڕەنگ بخوێنێتەوە بەشێوەی کارامەتر وە جگە لەوەش پەڕگەی یاری و ئەپڵێکەیشنی ئایفۆنیش لەسەری کار دەکات بەگشتی ئایپۆد تەچ هەمان شێوەی ئایفۆنی هەیە تەنیا ناتوانرێت پەیوەندی تەلەفۆنی پێوە ئەنجامدرێت بەڵام دەتوانرێت تەکنەلۆژیای وایەرلێسی و وایفای لەسەر کارپێکرێت وە ئەپڵ تا ئێستائایپۆد تەچ ٤ وەشانی تایبەتی لێوەدەرچووە لەلایەن ئەپڵەوە وە ئایپۆد تەچ هاڕدی ناوەکیشی هەیە کە لەتوانی زەخیرەکردنی ٨گێگا و ١٦گێگا و ٣٢ گێگای هەیە

 
چوارەم وەشانی تایبەتی ئایپۆد تەچ

پەڕگەکان دەستکاری

  • ئایپۆد شەفڵ دەتوانرا تەنیا فایلی دەنگی mp3 و wmv لەسەری کارپێکرێت
  • ئایپۆد کلاسیک لەسەر جۆرەها پەڕگە کاردەکات وەک ACC,Wav,aiff,MP3
  • ئایپۆد نانۆ سەرجەم پەڕگەکانی ئایپۆد کلاسیکی دەخوێنێتەوە وە جگەلەوەش فایلی دەنگ و ڕەنگ بەیەکەوە دەخوێنێتەوە وەک wma وە mpeg4
  • ئایپۆد تەچ نوێکاری زۆری لێکراوە دەتوانێ پەڕگەی یاری ipa وە زۆربەی پەڕگە دەنگ و ڕەنگەکانیش لەسەر کار دەکات

ئەمانەش سەیر بکە دەستکاری

سەرچاوە دەستکاری

ماڵپەڕی سەرەکی ئەپڵ

بەستەرە دەرەکییەکان دەستکاری