ئایدیالیزم یا ئایدیاباوەڕی زاراوەیەکە بۆ دەسنیشانکردنی ئەو ڕوانگە میتافیزیکییانە کە دەڵێن ناکرێ واقیع لە تێگەیشتن و پێزانینی مرۆڤ جیا بێتەوە؛ دەڵێن واقیع بەرھەمی زەینە و زۆر لە نزیکەوە گرێ دراوە بە ئایدیاکانەوە.[١] ڕوانگە ئایدیالیستییەکان دوو دەستەن: ۱) ئایدیالیزمی سوبژەکتیڤ، کە وامان فێر دەکا شتێکی ماددی تەنیا تا ئەو ڕادەیە ھەیە کە مرۆڤێک پێی بزانێ و بەدیی بکا؛ وە ۲) ئایدیالیزمی ئۆبژەکتیڤ، کە وامان فێر دەکا پێش وشیاریی مرۆڤ، وشیارییەکی عەینی و سەربەخۆ ھەیە و ھەبوونی شتە ماددییەکان نەبەسراوە بە پێزانین و بەدیکردنی مرۆڤەوە.

سەرچاوەکان دەستکاری

  1. ^ "Idealism | philosophy". Encyclopædia Britannica (بە ئینگلیزی). Retrieved 2020-01-22.