ئاڵای کوردستان

ئاڵای نەتەوەییی کوردان

ئاڵای کوردستان (بە کوردیی باکووری: Ala Kurdistanê، یان Ala rengîn، ئاڵا ڕەنگین) ئاڵای فەرمیی ھەرێمی کوردستانە. لە تەواوی ئەو ناوچانەی لەژێر دەسەڵاتی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان دان، لە دامودەزگا حکوومییەکان و ئۆرگانە فەرمییەکان شەکاوەیە. ئەم ئاڵایە زۆر جار وەک ئاڵای کوردستانی گەورە دەبیندرێت.

ئاڵای کوردستان
Nameئاڵای کوردستان
ڕێژە٢:٣
بەکارھاتوودەیەی ١٩٢٠ لەلایەن خۆیبوون
١٩٢٧–١٩٣٠ لەلایەن کۆماری ئارارات
١٧ی کانوونی دووەم لەلایەن کۆماری مەھاباد
١٩٩٢ لەلایەن کۆماری کوردیی لاچین
١٩٩٢ لەلایەن ھەرێمی کوردستان
دیزایینسێ ڕەنگی سوور، سپی و سەوز لەگەڵ ڕۆژێکی زەرد بە ٢١ تیشک لە ناوەڕاستی ئاڵاکە (ڕۆژی کوردی)

مێژوو دەستکاری

خۆییبوون دەستکاری

ئاڵای نەتەوەیی کوردی، بۆ یەکەمجار لەلایەن سەرکردەکانی بزووتنەوەی خۆییبوونەوە ھەڵبژێردرا بۆ نوێنەرایەتیکردنی ئەو کوردانەی کە لە دژی دەوڵەتی عوسمانی خەبات بۆ سەربەخۆیی دەکەن.[١]

گۆڤاری ھاوار دەستکاری

 
جەلادەت عالی بەدرخان

ئاڵای کوردی لە ساڵی ١٩٣٢ بە ژمارە ١١ (١٠ی تشرینی دووەمی ١٩٣٢) لەسەر ھەردوو بەرگی گۆڤاری ھاوار بە ڕەنگی چاپ بڵاوکرایەوە. ڕەنگەکانی ئاڵاکە لە سەرەوە بۆ خوارەوە سوور، سپی و سەوز بوون و خۆرێکی زێڕین بە ١٨ تیشکەوە لە ناوەڕاستیدا بوو.

کۆماری مەھاباد دەستکاری

کۆماری مەھاباد دووەم دەوڵەتی سەربەخۆی کوردی بوو لەدوای کۆماری ئارارات، کە لە ساڵی ١٩٢٧ ڕاگەیەندرا و دواتر لە ساڵی ١٩٣٠ لەلایەن سوپای تورکیاوە شکستی پێ ھێندرا. کۆماری کوردیی مەھاباد لە ٢٢ی مانگی کانوونی دووەمی ساڵی ١٩٤٦ و پێنج مانگ دوای کۆتایی ھاتنی جەنگی جیھانیی دووەم لە ڕۆژھەڵاتی کوردستان دامەزرا، وەک دەوڵەتێکی بووکەڵەیی یەکێتیی سۆڤیەت. ئەم کۆمارە کەمتر لە ساڵێک توانی بەرگە بگرێت. بەڵام ئاڵاکەی ھێشتا وەک ھێمایەک بۆ سەربەخۆیی کورد سەیر دەکرێت.

لە ساڵی ١٩٤٥، کاتێک کچێکی ١٤ ساڵان بە ناوی فاتیمە ئەسەد شاھین، لە شارۆچکەیەکی بچووکی باشووری کوردستان لەگەڵ نەھمان عیسا ھاوسەرگیری دەکات، لە ئاھەنگی ھاوسەرگیرییەکەدا، مەلا مستەفا بارزانی بەشداری دەکات. لەو کاتەدا مستەفا بارزانی لە پلانیدا بوو بەشداری شۆڕشیی کوردانی ڕۆژھەڵات بکات و پشتگیری لە قازی محەممەد، سەرکردەی شۆڕشەکە بکات. لە ئاھەنگەکەدا مەلا مستەفا پرسیار لە نەھمان عیسا دەکات کە «ئایا ھاوسەرەکەی دەتوانێت ئاڵایەک دروست بکات؟» فاتیمە بە داواکارییەکە ڕازی دەبێت، و داوا لە مەلا مستەفا دەکات کە شێوە و ڕەنگەکانی پێ بدات.

دەمزانی ئەمە ئاڵایەکە بۆ کوردەکان، بەڵام نەمدەزانی ئەوەندە گرنگ دەبێت بۆیان. من ئێستا باشتر لەمە تێدەگەم.

— فاتیمە ئەسەد

لە ٢٢ی کانوونی دووەمی ساڵی ١٩٤٦دا کۆماری مەھاباد ڕاگەیەنرا و قازی محەممەد وەک سەرۆک کۆمار دەستنیشان کرا.

کاتێک قازی چووە سەربانەکە و وتاری پێشکەش کرد، بینیم ئەو ئاڵایەی کە من دروستم کردبوو بەدەستییەوەیەتی، ھەمووان چەپڵەیان لێدەدا و سروودی نەتەوەیی کوردیان دەوتەوە.

— فاتیمە

ئاڵاکەی فاتیمە جیاواز بوو لەگەڵ ئەو ئاڵایەی کە ئێستا بە ئاڵای کۆماری مەھاباد دادەنرێت، تەنیا ڕۆژێکی کوردی ١٨ تیشکی لە ناوەندیدا بوو، بە پشتبەندێکی سێ ڕەنگیی ئاسۆیی سوور، سپی و سەوز.[٢]

ئاڵاکەی فاتیمە ئەسەد (ڕاست) وەشانی دواتری ئاڵای کۆماری مەھاباد (چەپ)

کوردستانی سوور دەستکاری

لە ساڵی ١٩٩٢ کاتێک ھەوڵی دووبارە دامەزراندنەوەی ئیدارەی کوردستانی سوور دەدرا، ئاڵاکەی خۆییبوون دیاریکرا وەک ئاڵای کۆماری کوردیی لاچین.[٣]

پێناسەی ئاڵای کوردستان دەستکاری

ئاڵای کوردستان پێک ھاتووە لە سێ ڕەنگی سوور، سپی، سەوز و دروشمێک لە ناوەندی.

ڕەنگەکان دەستکاری

ئاڵای کوردستان لە لاکێشەیەکی ئاسۆیی پێکھاتووە، لاکێشەی سەرەوە ڕەنگی سوورە، ناوەند ڕەنگی سپییە، و لاکێشەی خوارەوە ڕەنگی سەوزە. بەرینی ئاڵا دوو لەسەر سێ درێژییەکەیەتی.

ھێمای نەتەوەیی دەستکاری

دروشمی نەتەوەیی ئاڵای کوردستان خۆری زێڕینە، ئەم خۆرە ٢١ تیشکی یەکسان و ھاوشێوەی ھەیە کە ڕێکەوتی ٢١ی ئازار دەگەیەنێت کە نەورۆز و سەرەتای ساڵی ڕۆژژمێری کوردییە.

بە لەبەرچاوگرتنی دوو لەسەر سێیەتی قەبارەی ئاڵا، خۆری زێڕین بە تیشکەکانیەوە یەک پێوەرە و بەبێ تیشکەکان نیو پێوەر، ئەم تیشکانە شێوەیان ڕاستە و لە دەرەوە خاڵێکی تیژ دروست دەکەن. خۆرەکە دەبێ ڕێک لە ناوەندی ئاڵای کورستان جێگیر بێت. خۆر بەشێوەیەک جێگیر کراوە کە ستوونی ناوەندی ئاڵا بە ناو خاڵی تیژی بەرزترین تیشک تێدەپەڕێت.[٤][٥][٦][٧][٨]

ڕەنگەکان، کۆدەکانیان و واتا باوەکانیان دەستکاری

 
ڕۆژی کوردی (٢١ تیشکی ھەیە)
ڕەنگ واتا
سوور

RGB: (235,35,35)

HEX: #ED2024

خوێنی شەھیدانی ئازادیی نیشتمان
سەوز

RGB: (39,138,65)

HEX: #278E43

ھێمای سروشت و ژینگەی کوردستان
زەرد

RGB: (250,185,20)

HEX: #FEBD11

ئاماژەیە بۆ ڕۆژی کوردی
سپی

RGB: (255,255,255)

HEX: #FFFFFF

ئاشتی و پێکەوەژیان

شێوازەکانی بەکارھێنانی ئاڵا دەستکاری

  • ھەڵواسین بە دار (ستوون)؛ پێویستە خۆرەکەی لە ھەردوو ڕووەوە دیار بێت.
  • بەرزکردنەوەی لە باری پانی؛ ڕەنگی سوور لە سەرەوە و ڕەنگی سەوز لە خوارەوە.
  • بەرزکردنەوەی لە باری درێژی؛ ڕەنگی سوور لە لای چەپ و ڕەنگی سەوز لە لای ڕاست.
  • لە یەخەدانی وەک ڕۆزێت لەسەر سینگ؛ لە لای چەپ لەسەر دڵ دەدرێت.
  • دانان لەسەر مێز؛ پێویستە بە لای چەپ بشکێتەوە.

شێوازە ھەڵەکانی بەکارھێنانی ئاڵا دەستکاری

  • نابێت بە ھیچ شێوەیەک ئاڵا لوول بکرێت
  • نابێت بە ھیچ شێوەیاک ئاڵا بە پێچەوانەوە دابندرێت یان بگریرێت
  • ھەر جۆرە سووکایەتییەک بە ئاڵا سزای زیندانە

ڕۆژی ئاڵا دەستکاری

لە ساڵی ٢٠٠٩دا پەرلەمانی کوردستان بڕیاریدا، ڕۆژی ١٧ی کانوونی یەکەمی ھەموو ساڵێک، ڕۆژی ئاڵای کوردستان لەسەرجەم شار و شارۆچکەکانی ھەرێمی کوردستان بکرێتەوە.

ئاڵاکانی کوردستان دەستکاری

ئاڵا کوردییەکان دەستکاری

ئاڵاکانی پەیوەست بە کورد دەستکاری

ئەمانەش ببینە دەستکاری

سەرچاوەکان دەستکاری

  1. ^ "The National Flag of Kurdistan". Institutkurde.org (بە ئینگلیزی). Retrieved 2024-04-10.
  2. ^ "'I didn't know the flag I made for the Kurds would be so important' – The Kurdistan Memory Programme". kurdistanmemoryprogramme.com. Retrieved 2024-04-09.
  3. ^ بەڵگەفیلم: کوردستانی سوور
  4. ^ "For Kurds, a day of bonfires, legends, and independence - CSMonitor.com". 2020-08-10. Archived from the original on 2020-08-10. Retrieved 2020-12-12.
  5. ^ "نوروز ـ نيروز | الموسوعة العربية". 2017-09-15. Archived from the original on 2017-09-15. Retrieved 2020-12-12. ١٥ی ئەیلوولی ٢٠١٧ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.
  6. ^ "The Kurds : a concise handbook : Izady, Mehrdad R : Free Download, Borrow, and Streaming : Internet Archive". web.archive.org. 2020-08-10. Archived from the original on 2020-08-10. Retrieved 2020-12-12.
  7. ^ Yildiz, Kerim; Fryer, Georgina (2004). The Kurds: Culture and Language Rights. Kurdish Human Rights Project. ISBN 1-900175-74-6.
  8. ^ Wahlbeck, Osten (1999). Kurdish Diasporas: A Comparative Study of Kurdish Refugee Communities (Migration, Minorities and Citizenship). Basingstoke: Macmillan. ISBN 0-312-22067-7.
  9. ^ ئ ا ب http://www.crwflags.com/fotw/flags/krd_slvd.html
  10. ^ "Years before independence talk someone had foresight to standardize the Kurdish flag". Rûdaw. 21 June 2017. Retrieved 6 June 2019.
  11. ^ Kürdistan Cumhuriyeti'nin bayrağı yukandan kızılla başlayarak beyaz ve yeşil renklerden oluşur. Ortada, iki buğday dalının -üretim ve emeği simgeleyen- ortasında duran bir kalem -kültür ve bilim simgesi-, arka planda da güneşi -özgürlüğün ifadesi- gösteren bir amblemi vardır. (Ersal Yavi,Kürdistan Ütopyası, Cilt 1, Yazıcı Basım Yayıncılık, 2006, p. 332. (تورکی)
  12. ^ داڕێژە:یادکرد وب

بەستەرە دەرەکییەکان دەستکاری