ئاگاتا باربارا (Agatha Barbara؛ لە دایکبووی ١١ی ئازاری ١٩٢٣ لە زابار - مردووی ٤ی شوباتی ٢٠٠٢) کەسایەتی ژنە سیاسەتوانی ماڵتاییە، ئەو لە ژیانیدا بووەتە پەرلەمانتار و وەزیر، ھەروەھا لە ماوەی ١٥ی شوباتی ١٩٨٢ تاکوو ١٥ی شوباتی ١٩٨٧ بووە سێیەمین سەرۆکی وڵاتی ماڵتا. ئەو ئەندامی حیزبی کرێکارانی ماڵتا بوو. لە ساڵی ١٩٩٠، لەلایەن وڵاتەکەیەوە خەڵاتی مێدالیای ڕێزلێنانی (National Order of Merit) پێدرا.[١]

ئاگاتا باربارا
بە ماڵتی: Agatha Barbara
لەدایکبوون١١ی ئازاری ١٩٢٣
زابار، ماڵتا
مردن٤ی شوباتی ٢٠٠٢(٢٠٠٢-٠٢-٠٤) (٧٨ ساڵ ژیاوە)
زابار، ماڵتا
پیشەسیاسەتوان، مامۆستا
پۆستەکانPresident of Malta، Member of the House of Representatives of Malta، Minister for Education and Employment، Minister for Education and Employment، minister of labor
ئەندامی حیزبیپارتی کرێکاران
ئایینکڵێسای کاتۆلیک
ئارەزووی سێکسیnon-heterosexuality
خەڵاتەکانNational Maltese Order of Merit، honorary doctor of the Beijing Normal University

ئاگاتا باربارا لە ڕۆژی ٤ی شوباتی ٢٠٠٢، لە تەمەنی ٧٨ ساڵیدا لە زابار کۆچی دواییی کرد.

ژیانی کەسی دەستکاری

باربارا ھەرگیز ھاوسەرگیری نەکردبوو. نووسەری ماڵتایی-ئوسترالی جۆزێف چیتکوتی لە کتێبەکەی مێژووی کۆمەڵەی پەلکەزێڕینە، لە ساڵی ٢٠٠٩ ئەوەی نووسی کە باربارا لێزبیان بووە، ئەمەش بەگوێرەی دیدارەکانی نووسەر لەگەڵ ھاوڕێکانی باربارا.[٢]

لە ساڵی ٢٠١٤، لەلایەن خووشکەکانی بارباراوە نامەیەکی ئەوینداری ئاگاتا باربارا بۆ کاپتن و کەشتیوانی شاھانەی بەریتانی، دێریک بارنیس بۆ ڕای گشتی بڵاوکرایەوە.[٣]

سەرچاوەکان دەستکاری

  1. ^ Profile of Agatha Barbara
  2. ^ Chetcuti, Joseph Carmel (2009). Queer Mediterranean Memories: Penetrating the secret history and silence of gay and lesbian disguise in the Maltese Archipelago. Carlton North, VIC, Australia: Lygon Street Legal Services. ISBN 9780646512792.
  3. ^ Calleja, Claudia. "Agatha Barbara and romantic Navy letters". Times of Malta. Retrieved 11 March 2016.