ئاکامگری یا ئەنجامگری لە ئاوەزاندا واتە لە پێشەکییەکانەوە بەرەو ئاکام یا ئەنجام چوون. ئەو ھەنگاوەیە کە زەین کاتێ دەئاوەزێ لە پێشەکییەکانەوە بۆ ئاکام دەینێ و کارەکەی دوایی پێ دێ و حوکم دەکا. ھەر لە کۆنەوە، ئاکامگری بووە بە دوو پارەوە: ئیستیقرا و قیاس. لە قیاسدا پێشەکییەکان بە ڕاست و دروست دادەنرێن و بە یارمەتیی یاسا و ڕێساکانی لۆژیک ئاکامەکەیان لێ دەردەکێشرێ. ئاکامی قیاس بەبێ ئەملاوئەولا ڕاستە. بەڵام ئیستیقرا وا نییە. ئیستیقرا بەو ئاکامگرییە دەوترێ کە تێیدا لە کۆمەڵێ بەڵگەی تاکەوە بە ئاکامێکی تێکڕایی بگەین، ئاکامەکە زۆر ڕێی تێدەچێ ڕاست بێ، بەڵام ھەمیشە جێی گومانە.[١]

ئاکامگریی نادروست سەفسەتە یا ھەڵەبێژیی پێ دەوترێ.

سەرچاوەکان دەستکاری

  1. ^ "Inference", Wikipedia (بە ئینگلیزی), 2022-05-16, retrieved 2022-06-24