ئاژانسی فرانس پرێس

سەرچاوەی ھەواڵ

ئاژانسی فرانس پرێس ئاژانسێکی ھەواڵی جیھانییە کە بارەگاکەی لە پاریسی پایتەختی فەرەنسایە. ئاژانسەکە لە ساڵی ١٨٣٥ بەناوی ئاژانسی ھاڤاس دامەزرا و کۆنترین ئاژانسی ھەواڵە لە جیھاندا. فرانس پرێس بارەگای دیکەی لە جیھاندا ھەیە وەک لە نیکۆسیا و مۆنتەڤیدیۆ و ھۆنگ کۆنگ و واشینگتن لەگەڵ ناوەندی ھەواڵ لە ٢٠١ شوێن لە ١٥١ وڵاتی جیھاندا. فرانس پرێس وەک یەکێک لە ٣ سەرچاوە گەورەکانی ھەواڵ لە جیھاندا ھاوشان لەگەڵ ڕۆیتەرز و ئەسۆوشیەیتید پرێس ھەواڵ و ڤیدیۆ و وێنە و گرافیک بە زمانەکانی فەرەنسی و ئینگلیزی و عەرەبی و پرتوگالی و ئیسپانی و ئەڵمانی دابین دەکات بۆ چەندین سەرچاوەی دیکەی ھەواڵ لە جیھاندا.[١][٢]

ئاژانسی فرانس پرێس
پیشەسازیھەواڵ
دامەزرا١٨٣٥؛ ١٨٩ ساڵ لەمەوپێش (١٨٣٥)
(بەناوی ھاڤاس)
بارەگاپاریس، فەرەنسا
بەردەستە لە
جیھاندا
کەسایەتییە سەرەکییەکان
فابریس فرایز
(سەرۆک و بەڕێوبەری گشتی)
ژمارەی کارمەندان
٢٬٤٠٠ (٢٠١٨)
وێبگەfactcheck.afp.com

سەرچاوەکان دەستکاری

  1. ^ "ABOUT AFP". AFP.{{cite web}}: CS1 maint: url-status (link)
  2. ^ "Agence France-Presse". Britannica.{{cite web}}: CS1 maint: url-status (link)