ئاڕاستەبڕی ئیقلیدسی

ئاڕاستەبڕی ئیقلیدسی (بە ئینگلیزی: Euclidean vector)، لە زانستی بیرکاری، فیزیک و ئەندازیاریدا بڕێکە بە درێژی و ئاڕاستە دیاری دەکرێت. ئاڕاستەبڕ دەتوانرێت بە پارچە ڕاستەھێڵێکی ئاڕاستەکراو وێنە بکرێت. درێژی ئاڕاستەبڕ بریتییە لەو دوورییەی دەکەوێتە نێوان خاڵی سەرەتا و خاڵی کۆتایی، ئەم ژمارەیە لە ئاڕاستەبڕدا بە شێوەی یان دەنووسرێت.

کۆکردنەوەی ئاڕاستەبڕەکان دەستکاری

کۆکردنەوە لە ڕێگای لەسەرەوە بۆ کلک، لێرەدا خاڵی سەرەتای ئاڕاستەبڕی دووەم لەسەر خاڵی کۆتایی ئاڕاستەبڕی یەکەم دادەنێین، بەرەنجامەکە بریتییە لەو ئاڕاستەبڕەی خاڵی سەرەتاکەی خاڵی سەرەتای ئاڕاستەبڕی یەکەمە و خاڵی کۆتاییەکەی، خاڵی کۆتایی ئاڕاستەبڕی دووەمە.

 

ڕێگایەکی تری کۆکردنەوەی ئاڕاستەبڕەکان ڕێگای لاھاوبەرەیە، لێرەدا بەرئەنجامەکە بریتییە لەو ئاڕاستەبڕەی کە خاڵی سەرەتاکەی خاڵی ھاوبەشی دوو ئاڕاستەبڕەکەیە و خاڵی کۆتاییەکەی لایەکەی تری تیرەکەیە.

سەرچاوەکان دەستکاری

  • بیرکاری بۆ ھەمووان پۆلی یازدەھەمی زانستی