ئاپەیرۆن (ἄπειρον) وشەیەکی یۆنانییە بە مانای بێسنوور، بێکۆتایی، بێبڕانەوە. لە دوو پار پێک ھاتووە: ἀ- ئا- واتە بێ و، πεῖραρ پەیرار واتە کۆتایی، سنوور، کەوشەن،[١] ھاوڕیشەی وشەی پیراموون -ی فارسی بە مانای دەوراندەورە.

ئاپەیرۆن لە گەردوونناسیی ئاناکسیماندرۆسدا تێگەیشتەیەکی ناوەندییە. ئاناکسیماندرۆس فەیلەسووفێکی پێشسوقراتییە کە بەرھەمەکانی بەزۆری لەناوچوو و ونن. لەو وردەواڵەیە کە لێی ماوەتەوە وا دەر ئەکەوێ کە ئەو لەسەر ئەو بڕوایە بووە کە دەستپێک یان دوایین واقیع (ultimate reality) ھەتاھەتایی و بێکۆتایی، یان بێسنوور (ئاپەیرۆن) -ە. پیری و پرتووکان و داڕزانی بۆ نییە و ھەر خەریکە ماکی تازە بەرھەم دێنێت بۆ ئەوەی کە ھەموو شتێ کەوا ئێمە لە ڕێگەی ھەستەوە دەرکی پێ ئەکەین (ئەیبین و ئەیبیسین و …) بزایێنێت. ھەموو شت لە ئاپەیرۆنەوە وەبەر دێت و پاشان لەناو ئەچێت و ئەگەڕێتەوە بۆ ئاپەیرۆن.[٢]

ئەمانەش ببینە دەستکاری

سەرچاوەکان دەستکاری

  1. ^ πεῖραρ in Liddell and Scott.
  2. ^ Simplicius, in Phys., p. 24, 13sq.<DK 12 A9,B1.>, p. 150, 24sq.<DK 12 A9.>