ئاوات بۆکانی

گۆرانیبێژ و بەندبێژی کورد


ئاوات سابیر ناسراو بە ئاوات بۆکانی (لەدایکبووی ۳ی شوباتی ١٩٨٧، گوندی ئەربەنووس، بۆکان، ڕۆژھەڵاتی کوردستان[٢]) گۆرانیبێژ و بەندبێژێکی کوردە.[٣]

ئاوات بۆکانی

وێنەیەکی ئاوات بۆکانی
لەدایکبوون (١٩٨٧-٠٢-٠٣) ٣ی شوباتی ١٩٨٧ (تەمەن ٣٧ ساڵ)
نیشتەجێیھەولێر، باشووری کوردستان
نەتەوەکورد
ناوەکانی ترئاوات سولەیمانی
پیشەبەندبێژ
گۆرانیبێژ
چالاکبوون٢٠١١[١] - ئێستا
ناسراوە بەئیمپراتۆری میللی
حیزبی سیاسیحیزبی دێموکراتی کوردستان
ئایینئیسلام
مناڵ(ەکان)ئانیا ئایشه
باوان(ەکان)سابیر (باوک)

بنەماڵە و ژیانی پێش ھونەرمەندی دەستکاری

بنەماڵەی مام سابیر ٤ کوڕ بە ناوەکانی ئارام و ئاوات و محەممەد و ئەندام و ھەروەھا دوو کچیان ھەیە. لە ٧ ساڵی ئاوات چوو بۆ قوتابخانە و دەرس خوێندن تا پۆلی ٥ی سەرەتایی زمانی فارسی یەکەم کەس بوو لە پۆلی خۆی دا، ئاوات تا پۆلی حەوت خوێندوویەتی. ساڵێکی بە کاری مەزرا و باغ تێپەڕ کرد و دوواتر ھاتن بۆ شاری بۆکان و ٢ساڵ و نیو لەوێ ژیانی بردەسەر. ئەوکات کە سابیری باوکی ٥٠ ساڵی تەمەن بوو و لەگەڵ ژن و منداڵ لەبەر نەبوونی و سەختی ژیان و فەقیری ڕۆییشتن بۆ باشووری کوردستان. ئاوات شان بە شانی باوکی ٦ساڵ لە باشوور کاشی‌کاری دەکەن. بنەماڵەیەکی ھەژار و ژیانێکی سەختیان ھەبوو. ئارام (برا گەورەی ئاوات) ئەوکات دەچێتە بەردەست زیکۆ مۆسیقاژەن بۆ فێربوونی ساز.

 
وێنەیەکی کۆنی ئاوات بۆکانی

دەستپێکردنی کاری ھونەری دەستکاری

ئاوات لە ڕۆژھەڵات دەچوو بۆ زەماوەند و گۆرانی گوتن و ئەوکات ئارام (برای ئاوات) بۆ یەکەم جار گەعدەی دووقۆڵی لەگەڵ ھونەرمەند بەختیار سەردەشتی (برای مامۆستا ئیسماعیل سەردەشتی) و ئاوات بۆکانی دادەنێن کە زیکۆ و فەرمان سازەکەیان لێ دەدا. ئەوکات زیکۆ و فەرمان لەگەڵ بەرھەم شەمامی بوون کە زیکۆ ئاوات دەبینێ و قسەی لەگەڵ دەکات کە ھاوکاریان بکات و بە ھونەرمەندی ئاوات بۆکانی و بە سازی زیکۆ و فەرمان تیپی مۆسیقای سەردەشتی ساز بکەن.

ئێستا دەستکاری

لە ساڵی ٢٠٠٥وە لە باشوور ژیان بەسەر دەبات لە ساڵی ٢٠١١وە تیپی مۆسیقای فەرمی ھەیە ناسراوە.[٤] لە ساڵی ٢٠٠٩ ھاوسەرگیری کردوە و لە کۆیە باشووری کوردستان نیشتەجێیە و دوو کچی بە ناوەکانی ئانیا و ئایشەم ھەیە.[٥] ئاوات بۆکانی ئەوکاتانەی کە بێ کارە سەرقاڵ بە شعر نووسین.

لە ساڵی ٢٠١٧دا ئاوات بۆکانی لە زیکۆ و فەرمان جیا بۆوە و تیپی مۆسیقای سەردەشتی ھەڵوەشا. لەوکاتەوە تا ئێستا ئاوات بۆکانی لەگەڵ بارزان مستەفا و ئەمیر ئەحمەدی تیپی مۆسیقای بۆکانیان پێکھێناوە و دوای ماوەیێک زیکۆ جارێکیتر گەڕایەوە لای ئاوات.

دەستگیرکردن دەستکاری

٩ی کانوونی دووەمی ٢٠١٩ ئاوات بۆکانی کە ئەوکات دانیشتووی کۆیە بووە لەگەڵ سێ کەسی تر دەچن بۆ ناوچەی چنارۆکی گەشتیاری لە نزیک کۆیە، بەڵام بەهۆی دروستبوونی گرژی و ئاڵۆزییەوە ئاوات بۆکانی تەقە لە دوو کەسیان دەکات و برینداریان دەکات و دواتریش بەپێی ماددەی ٤٠٥ فرمانی دەستگیرکردنی بۆ دەرچوو، دوای دوو مانگ لە دەرچوونی فرمانی دەستگیرکردنیشی لە ڕۆژی ٥ی ئازاری ۲۰۱۹ خۆی بەدەستەوەدا.

سەرچاوەکان دەستکاری

  1. ^ ئاوات بۆکانی لە ساڵی ۲۰۱٥ لە پرۆگرامی ئەڤین ژن و ژیان رایگەیاند کە ساڵی ۲۰۱۱ بە شێوەیەکی فەرمی دەستی کردووە بە گۆرانی ووتن.
  2. ^ ئاوات بۆکانی گۆرانیبێژ دەستگیر کرا ١٦ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٠ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.، ماڵپەڕی باخچە، ١٨ی ئایاری ٢٠٢٠ ھێنراوە، لە ٢٠١٧ بڵاوکراوەتەوە.
  3. ^ ھونەرمەندێکی میللی دەستڕێژی گوللەی لە دوو ھاوڕێی خۆیکرد، ماڵپەڕی خەندان، ١٠ی کانوونی دووەمی ٢٠١٩ بڵاوکراوەتەوە.
  4. ^ ئاوات بۆکانی بەندبێژ دەستگیر کرا، ماڵپەڕی وێستگە، ٢٤ی ئەیلوولی ٢٠١٧ بڵاوکراوەتەوە.
  5. ^ ئاوات بۆکانی دەستگیر کرا ٢٧ی ئەیلوولی ٢٠١٧ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.، ماڵپەڕی نەتەوە، ٢٤ی ئەیلوولی ٢٠١٧ بڵاوکردەوە.

بەستەرە دەرەکییەکان دەستکاری