ئاواتە گەورەکان (بە ئینگلیزی: Great expectation) ڕۆمانێکی مێژووییە لە نووسینی نووسەری بەناوبانگی ئینگلیزی چارڵز دیکینز. ئەم ڕۆمانە سێزدەیەمین ڕۆمانیەتی کە نووسیوێتی. ڕۆمانی ئاواتە گەورەکان لەساڵی ١٨٦٠ دەستکراوە بە نووسینی و لەساڵی ١٨٦١ تەواوبووە قەبارەی ڕۆمانەکە ٥٤٤ لاپەڕەیە.

ئاواتە گەورەکان
نووسەرچارڵز دیکینز
زمانئینگلیزی
چەشنڕۆمان
لاپەڕەکان544 (چاپی یەکەم 1861)

کورتەیەک دەربارەی ڕۆمانەکە دەستکاری

ڕۆمانەکە باس لە کوڕێک دەکات بەناوی (فلیپ پریپ) کە ئەوکاتەی ئەو بچووک بووە دایک و باوکی مردوون و ئەو ڕۆژانە سەردانی گۆڕستان دەکات بۆ لای گۆڕی دایک و باوک و براکەی. پریپ لە گۆڕستان پیاوێکی ترسناک دەبینێ و پیاوەکە داوای لێدەکات ئامێرێکی بۆ بێنێ بۆ بڕینی ئەو کانزایەی لە قاچی بەستراوە و داوای خواردن و شەڕابی لێدەکات و دەڵێ ئەگەر ئەوەی داوام کردووە بەیانی بۆم نەھێنێ ئەوا پیاوێکی گەنجم ڕاسپاردووە تا بتکوژێ. لێرەوە چیرۆکەکە دەست پێ دەکات. فلیپ لەگەڵ خوشکە گەورەکەی و مێردی خوشکەکەی دەژی، خوشکەکەی لەگەڵی خراپە، بەڵام بە پێچەوانەوە، مێردی خوشکەکەی زۆر لەگەڵی باشە و یارمەتی دەدات تا بەسەر کێشەکان سەرکەوێ.

کەسایەتییە سەرەکییەکان دەستکاری

  • فلیپ پریپ: کەسایەتی سەرەکییە و ئەو چیرۆکەکە دەگێڕێتەوە.
  • جۆی گارگەری: مێردی خوشکی پریپ بوو پیاوێکی میھرەبان و باشبوو و بۆ پریپ و وەکی باوکی وابوو و ئاسنگەر بوو.
  • خانم جۆی گارگەری: خوشکی پریپ بوو ٢٠ساڵ لە پریپ گەورەتربوو.
  • بەڕێز پەمبلیکۆک: مامی جۆی گارگەری بوو و بازرگانی گەنمەشامی بوو.
  • میش ھاڤیشم: ژنێکی دەوڵەمەندی قەیرە بوو.
  • ئێستێلا: کچێکی جوان بوو و میس ھاڤیشم ھەڵیگرتبۆوە و کردبووی بە کچی خۆی.
  • ماتیۆ: ئامۆزای میس ھاڤیشم بوو.
  • ھێربەرت: کوڕی ماتیۆ بوو ئەو کەسە بوو کە مێوانداری پریپی کرد بۆ سەردانیکردنی میس ھاڤیشم.

سەرچاوەکان دەستکاری

  • ویکیپیدیای ئینگلیزی