ئانا لیوسا ئیتالیانۆ ناسراو بە ئان بانکرۆفت[١] (١٧ی ئەیلوولی ١٩٣١–٦ی حوزەیرانی ٢٠٠٥) خانمەکتەر، دەرھێنەر، سیناریۆنووس و گۆرانیبێژێکی ئەمریکی بوو. ئەو لە ماوەی ژیانی ھونەریدا چەندین خەڵاتی بەدەست ھێناوە، لە نێویاندا یەک جار خەڵاتی ئۆسکار، دوو جار خەڵاتی ئێمی پرایم تایم، دوو جار خەڵاتی تۆنی، دوو جار خەڵاتی گۆڵدن گلۆب، ھەروەھا سێ جاریش خەڵاتی خەڵاتەکانی فیلمی ئەکادیمیای بریتانی ناسراو بە بافتا. ئەو یەکێکە لەو خانمە ئەکتەرانەی کە سێ تاجی نواندنی وەرگرتبێت.

ئان بانکرۆفت
بە ئینگلیزی: Anne Bancroft
لەدایکبوون١٧ی ئەیلوولی ١٩٣١
برۆنکس، ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا
مردن٦ی حوزەیرانی ٢٠٠٥(٢٠٠٥-٠٦-٠٦) (٧٣ ساڵ ژیاوە)
نیویۆرک، ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا
ھۆی مەرگuterine cancer
شوێنی ناشتنKensico Cemetery
ھاوسەرMel Brooks
منداڵMax Brooks
پەروەردەUniversity of California, Los Angeles، ئەکتەرس ستۆدیۆ، American Academy of Dramatic Arts، Christopher Columbus High School، HB Studio
دانیشتوویFire Island، برۆنکس
دەستپێکی چالاکی١٩٥١
کۆتایی ساڵانی چالاکی١ی کانوونی دووەمی ٢٠٠٥
نەژادItalian Americans
Documentation files atSAPA Foundation, Swiss Archive of the Performing Arts

ئان لە ژێردەستی لی ستراسبێرگ لە ستۆدیۆی ئەکتەران فێری تەکنیکی نواندن بوو. لە ساڵی ١٩٥٢، بۆیەکەمینجار لە فیلمێکی نوار-ھەستبزوێن بەناوی (Don't Bother to Knock) دەرکەوت. لە ساڵی ١٩٥٨، لە یەکەم شانۆگەری خۆی لە برۆدوەی بە شانۆی (Two for the Seesaw) بەشداری کرد، بەھۆی ئەمەشەوە خەڵاتی تۆنی بۆ باشترین خانمەئەکتەر لە شانۆ بەدەست ھێنا. لە ساڵی ١٩٦٢، لە فیلمی سازکەری دەرئاساکان (The Miracle Worker)، بە ڕۆڵی مامۆستا ئان سولیڤان دەرکەوت، کە مامۆستای تایبەتی ھێلین کێلەر بوو، بەھۆی ئەم فیلمەوە ئان بانکرۆفت بووە براوەی خەڵاتی ئۆسکار لە پۆلینی باشترین خانمەکتەر.[٢] دوای ئەم سەرکەوتنە ناوبراو درێژەی بە سەرکەوتنەکانی دا، بەم ھۆیەوە ٤ جاری دیکە بوو بە پاڵێوراوی خەڵاتی ئۆسکار بۆ باشترین خانمەکتەر.

ئان لە ساڵی ٢٠٠٥ بە نەخۆشی شێرپەنجە کۆچی دواییی کرد.[٣]

سەرچاوەکان دەستکاری

  1. ^ "Anne Bancroft | American actress". Encyclopedia Britannica (بە ئینگلیزی). Retrieved 2021-02-20.
  2. ^ "The 35th Academy Awards | 1963". Oscars.org | Academy of Motion Picture Arts and Sciences (بە ئینگلیزی). Retrieved 2021-02-20.
  3. ^ "Anne Bancroft, the original Mrs Robinson, dies aged 73". the Guardian (بە ئینگلیزی). 2005-06-08. Retrieved 2021-02-20.