ئانتۆنیۆ کۆنتی

یاریزان و ڕاهێنەری تۆپی پێی ئیتاڵی

ئانتۆنیۆ کۆنتی (گۆکردنی ئیتاڵی: [anˈtɔːnjo ˈkonte];[٤][٥]؛ لە دایکبووی ٣١ی تەممووزی ١٩٦٩) یاریزان و ڕاهێنەری پیشەیی تۆپی پێی ئیتاڵی یە.

ئانتۆنیۆ کۆنتی
20150616 - Portugal - Italie - Genève - Antonio Conte
کۆنتی لە ساڵی ٢٠١٥
زانیاری کەسایەتی
ناوی تەواو ئانتۆنیۆ کۆنتی[١]
ڕێکەوتی لەدایکبوون ٣١ی تەممووزی ١٩٦٩[٢]
شوێنی لەدایکبوون لێچێ، ئیتاڵیا
باڵا ١،٧٨م[٣]
جێگای یاریکردن ناوەڕاست
زانیاریی یانە
یانەی ئێستا تۆتنھام (ڕاهێنەر)
ئەزموونی پڕۆفیشناڵ*
ساڵەکان یانەکان یاری (گۆڵ)
١٩٨٥-١٩٩١ لێچێ ٨١ (١)
١٩٩١-٢٠٠٤ یوڤێنتوس ٢٩٦ (٢٩)
سەرجەم ٣٧٧ (٣٠)
هەڵبژاردەی نیشتمانی
١٩٩٤-٢٠٠٠ ئیتاڵیا ٢٠ (٢)
ڕاهێنەرایەتی
٢٠٠٦ ئارێزۆ
٢٠٠٧ ئارێزۆ
٢٠٠٧-٢٠٠٩ باری
٢٠٠٩-٢٠١٠ ئاتەلەنتا
٢٠١٠-٢٠١١ رۆبور سیێنا
٢٠١١-٢٠١٤ یوڤێنتوس
٢٠١٤-٢٠١٦ ئیتاڵیا
٢٠١٦-٢٠١٨ چێڵسی
٢٠١٩-٢٠٢١ ئینتەر میلان
٢٠٢١- تۆتنھام
  • ئەزموونی پڕۆفیشناڵی تەنیا یاری و گۆڵەکانی خوولی ناوخۆ هەژمارکراوە..
† یاری (گۆڵ).

کۆنتی وەک یاریزانی ناوەڕاست یاری دەکرد، و کاروانی وەرزشی لە یانەی لێچی ناوخۆیی دەستپێکرد، و دواتر بووە یەکێک لە کاریگەرترین و باشترین یاریزانەکان لە مێژووی یوڤێنتوس. سەرکردایەتی یانەکەی کرد و نازناوی چامپیۆنزلیگ، جگە لەوە پێنج نازناوی سێریا ئەی بە دەست هێنا لە نێوان نازناوەکانی تر.[٦] هەروەها یاری بو هەڵبژاردەی ئیتاڵیا ئەنجامداوە، و بەشداری جامی جیهانیی فیفای ١٩٩٤ و یۆرۆی ٢٠٠٠ کردووە، کە لەهەر دوو جاردا ئیتالیا بە پلەی دووەم کۆتایی پێ هێنا.

لە ساڵی 2006 دەستی بە ڕاهێنەرایەتی کرد، و بووە هۆی بردنەوەی سێریا بی بۆ یانەی باری، و سەرخستنی یانەی سیێنا لە هەمان خول دوای دوو ساڵ. لە ساڵی ٢٠١١ دەستی بە ڕاهێنەرایەتی یانەی یوڤێنتوس کرد، و سێ نازناوی خولی ئیتاڵی یەک لەدوای یەک بەدەست هێنا، و لە ساڵی ٢٠١٤ بەرپرسیاریەتی هەڵبژاردەی ئیتاڵیای گرتە ئەستۆ تا یۆرۆی ٢٠١٦. دوایی بووە ڕاهێنەری چێڵسی و سەرکردایەتی یانەکەی کرد بۆ بردنەوەی پریمەرلیگ لە یەکەم وەرزی،[٧] لە وەرزی دووەمی لە گەڵ یانەی چێڵسی FA cupی بەدەست هێنا. لە ساڵی ٢٠١٨ کۆنتی لە ڕاهێنەرایەتی یانەی چێڵسی لادرا، و دوای یەک ساڵ ڕووی کردە یانەی ئینتەر میلان.[٨] و لە دووەم و کۆتا وەرزی لەگەڵ ئینتەر خولی ئیتاڵی بەدەست هێنا.

کۆنتی بووە هۆکاری دووبارە بڵاوکردنەوەی پێکهاتەی 3-5-2 دوای ئەوەی، کە بەکارهێنانی زۆر سنوورداری بە خۆیەوە بینی لە سەرەتای دەرکەوتنی لە جامی جیهانیی فیفای ١٩٩٠.[٩]

سەرچاوەکان دەستکاری

  1. ^ "Comunicato Ufficiale N. 248" [Official Press Release No. 248] (PDF). Lega Serie A. 25 June 2020. p. 3. Retrieved 6 December 2020. ١٦ی ئایاری ٢٠٢٢ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.
  2. ^ "Antonio Conte". FIFAA. Archived from the original on 5 September 2015. Retrieved 21 December 2017. ٢١ی کانوونی یەکەمی ٢٠١٧ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.
  3. ^ "Antonio Conte". Worldfootball.net. Retrieved 5 August 2016.
  4. ^ Luciano Canepari. "Antonio". DiPI Online (بە ئیتاڵیایی). Retrieved 26 October 2018.
  5. ^ Luciano Canepari. "conte". DiPI Online (بە ئیتاڵیایی). Retrieved 26 October 2018.
  6. ^ "Conte ready to carve out his Italy vision". FIFA. Archived from the original on 16 August 2014. Retrieved 11 September 2014. ١٨ی ئابی ٢٠١٤ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.
  7. ^ "Only Antonio Conte could have won the Premier League title with Chelsea's squad, writes Tony Evans".
  8. ^ "ANTONIO CONTE WILL BE INTER'S NEW COACH". inter.it. 31 May 2019. Retrieved 31 May 2019. ٣١ی ئایاری ٢٠١٩ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.
  9. ^ FourFourTwo; Guardian, The; Squawka; Goal; Soccer, World; Comes, When Saturday; A, The Blizzard He writes predominantly on Serie; League, the Premier (2015-03-24). "From the Catenaccio to the 3-5-2: Italy's love affair with tactics and strategy • Outside of the Boot". Outside of the Boot (بە ئینگلیزی). Retrieved 2020-07-13. ٢ی تشرینی دووەمی ٢٠٢١ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.

بەستەرە دەرەکییەکان دەستکاری