ئاناکسیمینیس ناسراو بە ئاناکسیمینیسی میلیتۆسی (بە یۆنانی: Ἀναξιμένης ὁ Μιλήσιος؛ لەدایکبووی ٥٨٦ – مردووی ٥٢٦ی پێش زایین) فەیلەسووفێکی یۆنانی کۆن بوو. ھی سەردەمی پێش سوقرات، کە لە نیوەی دووەمی سەدەی شەشەمی پێش زاییندا چالاک بووە. لە کارەکانی ھیچ نەماوە و، بەم بۆنەوە وردەکارییەکان لەبارەی ژیانییەوە ناڕوون و لێڵە. ئەوەی کە ئەمڕۆ لەبارەی ئایدیا و فەلسەفەکەیەوە زانراوە بەھۆی تێبینییەکانی ئەرەستوو و دیکەی نووسەرانی مێژووی فەلسەفەی یۆنانەوەیە.

ئاناکسیمینیس
Ἀναξιμένης لەسەر ویکیدراوە دەستکاریی ئەمە بکە
لەدایکبوونبەن. ٥٨٥ پز لەسەر ویکیدراوە دەستکاریی ئەمە بکە
میلیتۆس لەسەر ویکیدراوە دەستکاریی ئەمە بکە
مەرگبەن. ٥٢٥ پز، بەن. ٥٢٨ پز لەسەر ویکیدراوە دەستکاریی ئەمە بکە (بە تەمەنی ھەڵە: Need valid year, month, day )
میلیتۆس لەسەر ویکیدراوە دەستکاریی ئەمە بکە
پیشەفەیلەسووف، ئەستێرەناس، نووسەر، پڕۆزایست لەسەر ویکیدراوە دەستکاریی ئەمە بکە
ئاناکسیمینیسی میلیتۆسی

ئاناکسیمینیس زۆرتر بەوە ناسراو و بەناوبانگە کە دۆستی کەمتەمەن یا قوتابیی ئاناکسیماندرۆس بووە. ئاناکسیماندرۆسیش خۆی قوتابیی تالیس بووە و، ئەم سێ کەسە پێکەوە ئەو قوتابخانە فیکرییە پێک دێنن کە بە قوتابخانەی میلیتۆسی ناوی دەر کردووە و وەکوو سەرچاوکەی فەلسفەی ڕۆژاوایی چاوی لێ ئەکرێت.

ھەر وەک ئاناکسیماندرۆس و تالیس، ئەمیش بە دوای دەستنیشانکردنی ئەو تاقانە واقیعە شاراوە و بنەڕەتییەوە بوو کە پیان ئەوت ئارخێ و لایان وا بوو کە ھەموو شتەکانی ناو ئەم دنیایەی لێ دروست بووە. ھەر ئەوەی کە بە لای تالیسەوە «ئاو» و بە لای ئاناکسیماندرۆسەوە جەوھەرێکی بێسنوور یا ئاپەیرۆن بوو، ئاناکسیمینیس ئەیوت «ھەوا» یە. ئەو تیۆریی مامۆستاکانی خۆی دا بە دواوەوە و وتی ھەموو شت لە سروشتدا لە ھەوا (یا ھەڵم یا مژ) دروست بووە. ئاگر ھەوای ناسکەوبووە، ئاو و خاکیش ھەوای خەسەوبوون.

سەرچاوەکان دەستکاری


بەستەرە دەرەکییەکان دەستکاری