ئامریتسار
ئامریتسار یان ئامریتسر به (پەنجابی: ਅੰਮ੍ਰਿਤਸਰ ) به مانای ڕووباری شەڕابی پیرۆز، ناوەندی شارستانی(قەزای) ئامریتساره له ویلایەتی پەنجابی هیندستانه. دانیشتوانی شارەکه به پێی سەرژمێری ساڵی ٢٠٠١ی هیند، ١٥٠٠،٠٠٠ و دانیشتوانی ویلایەتەکهش بریتیه له ٣،٦٩٥،٠٧٧ کەس.
ئامریتسار
ਅੰਮ੍ਰਿਤਸਰ رامداسپوور | |
---|---|
شار | |
ناسناو(ەکان): شاری زێڕین | |
وڵات | ھیندستان |
پارێزگا | پەنجاب، ھیند |
ناوچه | ئامریتسار |
دامەزرێنەر | گووروو رام داس |
دەسەڵات | |
• جێگری کۆمیسەر | راڤی باگهات ئای ئەی ئێس |
ژمارەی دانیشتووان (٢٠١١) | |
• شاری | ١١٣٢٧٦١ |
• گەورەشار | ١١٨٣٧٠٥ |
سەرناوی دانیشتوو | ئارمیستاری |
زمانەکان | |
• فەرمی | پەنجابی |
ناوچەی کاتی | UTC+٥:٣٠ (IST) |
ژمارەی دیاری کراوی پۆستی | ١٤٣-٠٠١ |
کۆدی تەلەفۆن | ٩١ ١٨٣ XXX XXXX |
تابلۆی ئۆتۆمۆبێل | PB-02 |
وێبگە | www |
ئامریتسار له ٣٧٨ کیلۆمەتری باکووری ڕۆژاوای دێهلی و ٥١ کیلۆمەتری ڕۆژهەڵاتی لاهووری پاکستانه. هەندێ کەس پێیان وایه ناوی ئامریتسار له ئامریتساگار به مانای زەریای خواردنهوهی نەمرییهوه هاتووه.
شاری ئامریتسار له شوێنێکی دەشتی هەڵکەوتووه و کەش و هەوای وشکه.
پەرستگای سەرەکی شوێنکەوتووانی ئایینی سیکیزم به ناوی دەربار ساحیب یان پەرستگای زێڕین لەو شاره هەڵکەوتووه، که ناوبانگێکی زۆری ههیه.
مێژوو دەستکاری
شاری ئامریتسار، له شاره گهورهکانی ویلایەتی پەنجابی هیندستانه. گووروو رام داس لەسەر وەسیەتی گووروو ئامرداس له ساڵی ١٥٧٤ زایینی دەستی کرد به بنیادنانی ئەم شاره. ئەو زەوی شارەکەی به ٧٠٠ ڕووپیەی هیندی له سەرۆکی گووندی تونگی کڕی. رام داس یەکەم جار ڕێوڕەسمی ئایینی سیکەکانی لەو گوونده جێبهجێ کرد.
ئەلبۆم دەستکاری
سەرچاوه دەستکاری
- ^ "Provisional Population Totals, Census of India 2011; Cities having population 1 lakh and above" (PDF). Office of the Registrar General & Census Commissioner, India. Retrieved 26 March 2012.
- ^ "Provisional Population Totals, Census of India 2011; Urban Agglomerations/Cities having population 1 lakh and above" (PDF). Office of the Registrar General & Census Commissioner, India. Retrieved 26 March 2012.
کۆمنزی ویکیمیدیا، میدیای پەیوەندیدار بە Amritsar تێدایە. |