ئالی عیمران (بە عەرەبی: آل عمران‎؛ خێزانی عیمران) [١] سێھەم سوورەتی قورئانە و دوو سەد ئایەتی ھەیە.[٢] سەرەتاییی سوورەتەکە بە الم دەست پێ دەکات. الم (ئالی عیمران:١) (کوردی: چەند پیتێک لە سەرەتاییی ھەندێ لە سوورەتەکانی قورئاندا ھاتوون ژمارەیان (١٤) پیتە، نیوەیی کۆی پیتەکانی زمانی عەرەبین، بۆ سەلماندنی (اعجاز) و مەزنی و گرنگی قورئان کە لە توانای ھیچ کەسدا نییە بەو پیتانە کتێبێکی ئاوا بێ وێنە دابنێت، بەڕادەیەک ھەتا ئەگەر ھەموو ئادەمیزاد و پەری کۆببنەوە بۆ ئەو مەبەستە بێگومان ناتوانن، ھەروەھا چەندەھا نھێنی تریشی تێدایە، زاناکان لە ھەندێکی دواون، ھەندێکیشیان وتوویانە: ھەر خوا خۆی زانایە بە نھێنی ئەو پیتانە.) ئەم سوورەتە پەیوەستە بە سەردەمی جەنگی بەدر و جەنگی ئوحود و شەڕ لەگەڵ نا موسڵمانەکان. ئەم سوورەتە سەبارەت بە چەند کێشەیەکی گشتییە:

  1. وانەی ئیسلامی وەک یەکتاپەرستی و زیندووبوونەوە و سیفەتەکانی خوا.
  2. جیھاد و نموونەکانی ھەردوو شەڕی بەدر و ئوحود.
  3. ھەندێک حوکمی ئیسلامی وەک حەج و فرمان کردن بە چاکە و نەھیکردن لە خراپە.
  4. مێژووی پێغەمبەران وەک ئادەم، نوح، ئیبراھیم، موسا، و عیسا چیرۆکی مریەم. کوڕەکەی عیمران.
سوورەتی ٣ی قورئان
آل عمران
ئالی عیمران
بنەماڵەی عیمران
جۆری سوورەتمەدینەیی
جوزءجوزئی ٣–٤
ژمارەی ئایەتەکان٢٠٠
ژمارەی وشەکان٣٥٠٣
ژمارەی پیتەکان١٤٦٠٥

پێشانگا دەستکاری

ئایەتی ٣١ سوورەتی ئالی عیمران

سەرچاوەکان دەستکاری

  1. ^ P. Bearman; Th. Bianquis; C.E. Bosworth; E. van Donzel; W.P. Heinrichs, eds. (2012). "Āl ʿImrān". Encyclopaedia of Islam (2nd ed.). Brill. doi:10.1163/2214-871X_ei1_SIM_0553.(خۆتۆمارکردن پێویستە)
  2. ^ "تعریف سورة آل عمران المصحف الإلکترونی". www.e-quran.com. Retrieved 2021-05-11. ١٤ی تەممووزی ٢٠١٧ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.

بەستەرە دەرەکییەکان دەستکاری