ئاشی ئاو یان ئاشی ئاوین (ئینگلیزی: Watermill یان Water mill) جۆرە ئاشێکە کە ئاو بە کاردەهێنێت وەک سەرچاوەی ووزە. پێکهاتەکەی بەشێوەیەکە کە چەرەخەیەکی ئاوی یان تۆرباینی ئاوی بەکاردەهێنێت بۆ درستکردنی کردەیەکی میکانیکی وەک هاڕین، خولاندنەوە یان کوتان. کە ئەم جۆرە کردەیە پێویستیەکی سەرەکیە بۆ بەرهەمهێنانی زۆرینەی کەرستەکانی مرۆڤ، وەک ئارد، تەختە، کاغەز، قوماش و زۆر لە بەرهەمە کانزاییەکان، بۆیە دەکرێت ئاشی ئاو جۆرێک بێت لە ئاشی ئاسایی، ئاشی دار، ئاشی کاغەز، ئاشی چنین، ئاشی کوتان، ئاشی خولانەوە و چەندانی تر بێت.

نموونەیەکی ئاشی ئاو لە بەلجیکا لە سەدەی دوانزەیەم

یەکێک لە ڕێگا سەرەکیەکانی پۆلێنکردنی ئاشی ئاوی بەهۆ شێوازی خولانەوەی چەرخەکەیەتی (ئاسۆیی یان ستوونی)،  یەکێکیان بەهۆی چەرخەی ستوونی کاری تێدەکرێت لە ڕێگەی کردەی ئاراستەکردنیەوە، و ئەوەی تریان بەشێوەی ئاسۆیی بەبێ ئاڕاستەکردنە. [١]

جۆرە ئاشی ئاوێکی ڕۆمانی
ئاشی ئاوێکی ستونی لە سوید
بەشی ناوەوەی ئاشێکی ئاو لە لایم ڕێجس، شانشینی ئەکگرتوو (سەدەی چواردەیەم)

سەرچاوەکان دەستکاری

  1. ^ Maaß, Anna-Lisa; Schüttrumpf, Holger (2019-04-03). "Elevated floodplains and net channel incision as a result of the construction and removal of water mills". Geografiska Annaler: Series A, Physical Geography (بە ئینگلیزی). 101 (2): 157–176. doi:10.1080/04353676.2019.1574209. ISSN 0435-3676.