ئاستەکانی پێوانەکردن

ئاستەکانی پێوانەکردن ئەو ئاستانەن کە لە پرۆسەی پێوانەکردن بەکاردێت بەپێی ئامانج و مەبەستی بەکارھێنانی گۆرانکاریان بە سەردادێت بە شێوەیەکی گشتی ئاستەکانی پێوانەکردن لە چوار جۆردا کورت کراونەنەتەوە کە بەپێی قۆناغی ئەنجامدانیان و سروشت و تایبەتمەندی گۆرانکارەکان ھەرییەکەیان تایبەتمەندی خۆیان ھەیە.

پێوانە کردنی ناولێنان دەستکاری

بە پێوانەی پۆلین کردنیش دەناسرێت سادەترین و ئاسانترین جۆری پێوانە کردن ئەژمار دەکرێت چونکە لەم جۆرە پێوانەا تەنھا ناو لە شتەکان یان تاک دەنرێت بە واتەیەکی دیکە بریتییە لە پۆلین کردنی تاک و یەکە و شتەکان بۆ چەند جۆرێک بۆ نمونە دابەش کردن و پۆلین کردنی مرۆزڤ بۆ (نێر و مێ) (رەش و سپی) (گەورە و بچوک)(منداڵ و کامڵ و بەساڵاچوو) لەم پێوانەکردنە ئەو جۆرانە* وەک یەکن و سەر بە یەک گروپن پێکەوە کۆدەکرێنەوە بەشێوەیەکی گشتی پێوانەکردنی ناولێنان بریتییە لە پۆلین کردنی یەکە و شتەکان و دیاردەکان بۆ چەند کۆمەلێ جیاجیا کە ھەرییەکەیان تایبەتمەندی خۆی ھەیە لە کۆمەلکەی دی جیا دەکرێنەوە ھەر کۆمەڵە و ژمارە و ناوێکی دەدرێتێ بۆ ئەوەی لە ڕێگەی ئەو ژمارە و ناوە بناسرێتەوە و لە کۆمەڵەکانی دیکە جیابکرێتەوە و بناسرێتەوە

پێوانەکردنی پلەیی دەستکاری

ئەم جۆرە پێوانەکردنە بۆ ڕیزکردنی یەکە و شتەکان بە کاردێت لە بچووکەوە بۆ گەورە یاخود بە پێچەوانەوە یان لە سەرەوە بۆ خوارەوە یان لە خوارەوە بۆ سەرەوە لەم جۆرە دابەش کردن بە شێوەی ھەرەمەکی نییە ڕیزکردنی ژمارەکان مانا و بەھایان ھەیە بە پێچەوانەی پێوانەکردنی بەناو کە ژمارەکان ھیچ مانا و بەھایان نییە ھەروەھا ئەم جۆرە باس لە زۆری و کەمی بری ئەو دیاردەیە دەکات بۆنمونە کاتێک پێنج کەس درێژیان جیاوازە دەتوانین بەم جۆرە پێوانەکردنە لە کورتەوە بۆ درێژ ڕیزیان بکەین ژمارە ١ بدەین بە کورترین کەس و ژمارە ٥ بدەین بە بەرزترین کەس ژمارە ٣ بدەین بە مام ناوەند ئەم جۆرە پۆلین کردنە سودی زۆری ھەیە لە پرۆسەی پەروەردە و فێرکردن لەوانە:
  • جیاکردنەوەی ئاستی فێرخوازان و ڕیزکردنیان بە پێی ھەر خاسڵەتێک کە مەبەستیان
  • یارمەتی کارگێری قوتابخانە دەدات بەمەبەستی دروستکردنی گروپ و دەستنیشانکردنی ئاستی جیاواز بۆ نمونە جیاکردنەوەی فێرخوازە (زیرەکەکان - ئاژاوەچییەکان -لاوازەکان) لەیەکتر
  • یارمەتی دەرێکی باشە بۆ پێدان و دانانی نمرەی ڕۆژانەی فێرخوازان ھەروەھا ئاسانکاری بۆ مامۆستا دەکات بە مەبەستی ناسینی فێرخوازانی و جیاکردنەوەیان لە یەکتر

پێوانەکردنی نێوانەیی دەستکاری

پێوانەی ماوە یان پێوانەی دووریشی پێدەوترێت ژمارەکان بۆ جیاکردنەوەی شتەکان و زانینی جیاوازی بڕ و بەھاکانیان و دیاریکردنی نمرە و دووری نێوان شتەکان بەکاردەھێنرێت لەم جۆرە یەکسانی لە ماوە یان لە دووری یەکەکاندا ھەیە بۆ نمونە: پێوانەکردنی ڕێژی زیرەکی و بری فێربوونی فێرخواز کە دەتوانرێت جیاوازی نێوان دوونمرە یەکیان ٩٠ ئەو دیکە ٩٥ دیاری بکرێت کە دەکاتە ٥ نمرە یان یەکە. لەم جۆرە سفر بەھای ھەیە لە ژێر سفر بەھای دیکە ھەیە بۆ نمونە کە دەلێن پلەی گەرمی ئەمرۆ سفرە مانای ئەوەیە نییە کە سفر نییە بەڵکو مانای ئەوەیە کە پلەی بەستنی ئاوە لە پێوەری سەدی لە بواری پەروەردە و فێرکردنشیدا کە فێرخوازیک لە تاقیکردنەوەی وانەیەک سفر وەردەگرێت واتایی ئەوەنییە کە ئەو فێرخوازە ھیچ زانیارییەکی لەو بابەتە نییە بەڵکو بە پێی ئەو پرسیارانەی بۆ ئەو تاقیکردنەوەیە ھاتووە سفری وەرگرتووە ئەمەش بۆ چەند ھۆکارێک دەگەرێندرێتەوە وەک خراپی باری دەرونی لە ڕۆژی تاقیکردنەوە یان کێشەی کۆمەلایەتی کێشەی مادی … ھتد.

پێوانەکردنی ڕێژەیی دەستکاری

ئەم جۆرە پێوانەکردنە ھەموو خاسییەت و ڕەھەندەکانی پێوانەکردنی نێوانی ھەیە بەڵام جیاوازی سەرەکی نێوانیان ئەوەیە کە لە پێوانەکردنی ڕێژەیدا سفر ڕەھایە واتە مانایی نەبوونی شتێک دەگەیەنێ بە نمونە دەلێن داھاتی تاکە کەس سفرە واتە ھیچ داھات و دەست مایەیەکی نییە ئەم جۆرە پێوانەکردنە لەبەر ئەمە ناونراوە پێوانەی ڕێژەیی چونکگە ڕێژەی ژمارەکان لەگەڵ یەکتردا مانایان ھەیە بۆنمونە کاتێک دەلێن درێژی کەسێک ١٨٠سم وە درێژی کەسێکی تر ٩٠ سم مانای ئەوەیە کە درێژی کەسی یەکەم دوو ئەوەندی کەسی دووەمە

سەرچاوەکان دەستکاری

  • کتێبی پێوانە و ھەڵسەنگاندن لە بواری پەروەردە و دەرونزانی نوسینی دکتۆر کەریم شەریف قەرەچەتانی
  • کتێبی پێوانە و ھەلسەنگاندنی پەروەردەی نوسینی ڕەمەزان حەمەدەمین قادر