ئارنۆڵد شوارزنێگەر

ئارنۆڵد ئەلۆیس شوارزنێگەر (شێوازی گۆکردن: /ˈʃvɑːrtsnɛɡər/[١]) (بە ئەڵمانی: Arnold Alois Schwarzenegger؛ لەدایکبووی ٣٠ی تەممووزی ١٩٤٧ لە تاڵ، نەمسا)یاریزانی لەشجوانی،[٢][٣] ئەکتەر و سیاسەتمەدارێکی کۆماری ئەمریکایە کە لە بنچینەدا نەمساوییە. سی و ھەشتەمین پارێزگاری دەوڵەتی کالیفۆڕنیایە.

ئارنۆڵد شوارزنێگەر
شوارزنێگەر لە ساڵی ٢٠١٦
٣٨ەمین پارێزگاری کالیفۆرنیا
لە پۆستدا بووە
١٧ی تشرینی دووەمی ٢٠٠٣ – ٣ی کانوونی دووەمی ٢٠١١
پێشینە گرەی دەیڤس
پاشینە جێری بڕاون
پیاوی کورسی سەرۆکی ئەنجومان لەسەر یاری لەشجوانی
لە پۆستدا بووە
٢٢ی کانوونی دووەمی ١٩٩٠ – ٢٧ی ئایاری ١٩٩٣
سەرۆک کۆمار جۆرج بەش
بیڵ کلینتۆن
پێشینە دیک کازمێر
پاشینە فلۆرێس جۆینەر
تۆم ماکمیلێن
وردەکاریی تاکەکەسی
لەدایکبوون ئاڕنۆڵد ئەلۆیس شوارزنێگەر
(١٩٤٧-٠٧-٣٠) ٣٠ی تەممووزی ١٩٤٧ (تەمەن ٧٦ ساڵ)
تاڵ،  نەمسا
پارتی سیاسی کۆمار
ھاوسەر(ەکان) ماریا شریڤەر
(ھاوسەرگیری ١٩٨٦؛ ٢٠١٧)
منداڵ(ەکان) ٥، ئینکلودینگ کازرینا و پاتریک
پەروەردە Santa Monica College
University of Wisconsin–Superior (BA)
واژوو
ماڵپەڕ schwarzenegger.com

لەتەمەنی پازدە ساڵی دەستی بە ڕاھێنانی ھەڵگرتنی کێش کرد، لەتەمەنی ٢٢ ساڵی ناونیشانی گەردوونی بردەوە، ھەروەھا حەوت جار پێشبڕکێی ئۆڵۆمپیان بردەوە. ئاڕنۆڵد درێژی لەش جوانییەکەی ماوەتەوە دوای خانەنشینی، ئەو نووسەری چەندین کتێب و وتارە لەسەر ئەم وەرزشە. ئارنۆڵد ساڵانە پاڵەوانێتییەکی لەشجوانی لەژێر ناوی خۆیدا ڕێکدەخات، کە بەدووەم گەورەترین فیستیڤاڵی بوای لەشجوانی دادەنرێت لە جیھان، لەدوای پاڵەوانێتییەکی مستەر ئۆلمپیا.[٤] ئارنۆڵد بەکەسێکی کاریزما لەو بوارە دادەنرێت.[٥]

ئاڕنۆڵد ناوبانگی جیھانی پەیداکرد وەک ئایکۆنێکی جیھانی بۆ فیلمە ئاکشنەکانی ھۆلیوود. یەکەم گەورە سەرکەوتنی ئەو لە ساڵی ١٩٨٤بوو لە فیلمی (Conan the barbarian)، کە وای کرد دوای دوو ساڵ واتە لە ١٩٨٤ بەشی دووەمی دەربکات.[٦] لە ساڵی ١٩٨٤، ١٩٩١، ٢٠٠٣، ٢٠٠٩، ٢٠١٥ و ٢٠١٩ لە پێنج بەشی زنجیرە فیلمی (The Terminator) ڕۆڵی سەرەکی گێڕا.

لە ٧ی تشرینی یەکەمی ٢٠٠٣، لە ھەڵبژاردنەکانی کالیفۆرنیا سەرکەوت وەک کاندیدی کۆمارییەکان، لەئەنجامدا شوێنی گرەی دەیڤسی گرتەوە. لە ١٧ی تشرینی دووەم سوێندی یاسایی خوارد کە بەئەمەک دەبێت بۆ شوێنگرتنەوەی گرەی کە کۆچی دوایی کردبوو، دواتر لە ساڵی ٢٠٠٦ جارێکی دیکە ھەڵبژێردرایەوە بۆ پۆستی حاکمی کالیفۆرنیا.[٧] ئارنۆڵد تاکوو ساڵی ٢٠١١ لەو پۆستەیدا مایەوە.

ژیانی سەرەتایی دەستکاری

ئارنۆڵد شوارزنێگەر لە نەمسا لە دایکبووە،[٨] باوکی (گوستاڤ شوارزنێگەر) سەردەستەی پۆلیسی ناوخۆیی شارەکەی بووە، لەماوەی جەنگی جیھانیی دووەم بە خۆبەخش چووەتە ناو حیزبی نازی،[٩] ھەروەھا ناوبراو لە جەنگی ستالینگراد برینداربوو.[١٠] لە ٢٠ی تشرینی یەکەمی ١٩٤٥، دایک و باوکی ھاوسەرگیریان کردووە، کە ئەوکاتە باوکی ٣٨ ساڵ و دایکیشی ٢٣ ساڵان بووە. خێزانی ئارنۆڵد خێزانێکی کاتۆلیکی بوون و ھەموو یەکشەمەیەک لە بۆنەکانی کڵێسا ئامادەدەبوون.[١١][١٢] باوکی زیاتر گرنگی بە برا بچووکەکەی دەدا،[١٣] بەجۆرێک خەڵکی وا ھەستیان دەکرد کە ئارنۆڵد کوڕی ڕاستەقینەی ئەو خێزانە نەبێت.[١٤] ئارنۆڵد زیاتر پەیوەندی لەگەڵ دایکیدا باشبووە، تاکوو مردیش ئەوا لەپەیوەندیدا بووە لەگەڵ دایکی.[١٥]

سەرچاوەکان دەستکاری

  1. ^ "Final Address - 1/2/10" لە یووتیووب
  2. ^ "Arnold Schwarzenegger | Biography, Movies, Bodybuilding, & Facts". Encyclopedia Britannica (بە ئینگلیزی). Retrieved 2021-04-14.
  3. ^ Gentilcore, Tony (March 2, 2018). "Lift Heavy To Build Muscle Like Arnold Schwarzenegger". Powerlifting.com. Archived from the original on July 15, 2018. Retrieved May 30, 2018.
  4. ^ "50 years of the Mr Olympia | MUSCLE INSIDER". muscleinsider.com. Archived from the original on October 6, 2018. Retrieved 2019-01-30.
  5. ^ "Arnold Schwarzenegger - The Greatest Bodybuilder Ever - IllPumpYouUp.com". illpumpyouup.com. Archived from the original on September 5, 2015. Retrieved October 16, 2015. ٥ی ئەیلوولی ٢٠١٥ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.
  6. ^ Katz, Ephraim (2006). Film Encyclopedia. HarperCollins. ISBN 978-0-06-074214-0.
  7. ^ Kurtzman, Laura (January 5, 2007). "Schwarzenegger Sworn in for Second Term". The Washington Post. Associated Press. Archived from the original on November 4, 2012. Retrieved April 23, 2008.
  8. ^ "Arnold Schwarzenegger: Biography". Schwarzenegger.com. Archived from the original on December 31, 2017. Retrieved December 31, 2017.
  9. ^ "Arnie: 'I was abused as child'". The Scotsman. Edinburgh. August 4, 2004. Archived from the original on August 18, 2010. Retrieved April 18, 2008.
  10. ^ "Surprised by Russia: 5 things that charmed Arnold Schwarzenegger in Moscow". Russia Beyond. February 20, 2018. Archived from the original on July 18, 2018. Retrieved July 17, 2018.
  11. ^ Andrews, Nigel (2003). True Myths of Arnold Schwarzenegger. Bloomsbury. ISBN 978-1-58234-465-2.
  12. ^ Herman, Eric (August 11, 2003). "Ah-nold in cross hairs Rivals blast Calif. front-runner". Daily News. New York. Archived from the original on October 26, 2012. Retrieved August 20, 2012.
  13. ^ Brooks, Xan (August 8, 2003). "The Governator". The Guardian. London. Archived from the original on August 27, 2013. Retrieved April 19, 2007.
  14. ^ Leigh, Wendy (1990). Arnold: An Unauthorized Biography. Pelham. ISBN 978-0-7207-1997-0.
  15. ^ "Arnold Schwarzenegger: Mr. Olympia – 1970–1975, 1980". BodyBuild.com. Archived from the original on April 21, 2008. Retrieved April 18, 2008.


بەستەرە دەرەکییەکان دەستکاری