ئارخێ یان ئاریخە[١] وشەیەکی یۆنانییە کە سەرەتا بە مانای «دەسپێک» و «بناخە» و «چاوکه» بووە و دواتر مانای «ماکەی سەرەتایی» -ی وە خۆ گرتووە. لە ڕێی پەرەپێدانەوە، دەتوانێ مانای «یەکەم ھێز»، «ڕێگای دەسەڵاتداری»، «قەڵەمڕەو» و، «فەرمان» -یش بدا.[٢] ماکەی سەرەتایی ھەر ئەو «گەوھەری شاراوە» و «بنەڕەتی نادیار»ەیە کە فەیلەسووفەکان بۆی دەگەڕان. ئەوان گەرەکیان بوو ڕەگەز یان بنەڕەتێکی نەگۆڕ وەک تاکە سەرچاوەی بوون و جیھان دەسنیشان و پێناسە بکەن. پرسیاری سەرەکی بۆ ئەوان ئەوە بوو کە: چۆن ھەموو شتێ ھاتووەتە بوون و ھەیە؟[١] بۆیە، لە زمانە فەلسەفییەکەی یۆنانی کۆندا، وشەی ئارخێ ئاماژەی دەکرد بە ڕەگ و ڕیشە و بناخە و سەرچاوەی ھەر شتێ کە ھەیە. [٣]

ئەمانەش ببینە دەستکاری

سەرچاوەکان دەستکاری

  1. ^ ئ ا سیوەیلی, ڕێبوار (1399). فەلسەفەی پێش سوکرات. سنە: وەشانخانەی مادیار. p. 28.
  2. ^ ἀρχή, A Greek-English Lexicon
  3. ^ Barry Sandywell (1996). Presocratic Philosophy. Vol 3. Routledge New York. ٢٧ی ئایاری ٢٠١٢ لە Archive.is، ئەرشیڤ کراوە pp. 142–144