جەنگی جیھانیی یەکەم: جیاوازیی نێوان پێداچوونەوەکان

ناوەڕۆکی سڕاو ناوەڕۆکی زیادکراو
چاکسازی بچووک
تاگەکان: بەکارھێنانی نووسەی ناستاندارد دەستکاریی مۆبایل بە وێبی مۆبایل دەستکاری کراوە دەستکاریی مۆبایلیی پێشکەوتوو
No edit summary
تاگەکان: دەستکاریی دیداری دەستکاریی مۆبایل بە وێبی مۆبایل دەستکاری کراوە
ھێڵی ١٦:
لە ساڵی ١٩١٤، زلھێزەکانی ئەورووپا دابەش ببوون بەسەر ھێزی ھاوپەیمانان (فەرەنسا, ڕوسیا و بەریتانیا) لەبەرامبەری وڵاتانی ناوەند(یەکێتی سییانی) کە پێک ھاتبوو لە ئەڵمانیا و ئیمپراتۆرییەتی نەمسا-مەجەر و ئیتالیا. گرژییەکان کاتێک دەستی پێکرد کە ئیمپڕاتۆڕی نەمسا-مەجەر شانشینی سربیای گرت لە دەرئەنجامی کوژرانی شازادەی نەمسا-مەجەر و ھاوسەرەکەی لەلایەن خوێندکارێکی سربییەوە. [[ڕووسیا]] ھەستا بە کۆکردنەوەی ھێزەکانی یەک ڕۆژ دوای ڕاگەیاندنی جەنگی [[نەمسا|نەمسا-مەجەر]] لەسەر [[سربیا]]، [[ئەڵمانیا]] ھێزی کۆکردەوە لە ٣٠ی تەممووز و [[فەرەنسا]] ھێزەکانی کۆکردەوە لە ٣٠ی ئاب. ئەڵمانیا لە ھەمان ڕۆژدا جەنگی ڕاگەیاند لە دژی ڕووسیا دوای ئەوەی بینی ڕووسیا وەڵامی داوای ئەڵمانیا ناداتەوە بە ڕاگرتنی کۆکردنەوەی سوپا، پاشان جەنگی ڕاگەیاند لە دژی فەرەنسا، و [[بەلجیکا]]ی گرت کە ئەمەش وای لە [[بەریتانیا]] کرد بێتە ناو جەنگەکەوە.
 
ئەڵمانیا لە ھەر دوو لاوە رووبەڕوی شەڕ ئەبۆوە. ستراتیژی ئەڵمانیا لە ساڵی ١٩١٤دا ئەوە بوو کە یەکەم جار لە بەرەی ڕۆژئاوا فەڕەنسا بگرێت و پاشان ھێزەکانی خۆی بگوێزێتەوە بۆ بەرەی ڕۆژھەڵات و شکەست بە ڕووسیا بھێنێت. ىەڵامبەڵام پێشکەوتنی ئەڵمانیا بۆ فەرەنسا شکستی ھێنا. لە کۆتایی ساڵی ١٩١٤دا بەرەی ڕۆژئاوا ڕووبەڕووی یەکتر بوونەوە کە تا ساڵی ١٩١٧دا ھیچ لالیەنێک پێشکەوتنی زۆری بە دەست نە‌ھێنا. بەپێجەوانەوە سنوورەکانی بەرەی ڕۆژھەڵات زۆرتر ئەگۆڕا. نەمسا-مەجەر و ڕووسیا خاکێکی زۆریان ئەگرت و لەدەستیان ئەدا. بەرە گرنگەکانی تر بریتی بوون لە بەرەی ڕۆژھەڵاتی ناوەڕاست و بەرەی ئیتالیا و بەرە بالکان و کێشانی بولگاریا و ڕۆمانیا و یۆنان بۆ ناو جەنگ.
 
تا سەرەتای ساڵی ١٩١٥ ڕووسیا یەک لەدوای یەک شکستی ئەخوارد لە شەڕی دووانەکەی تانێنبێرگ و شەڕی دەریاچەی ماسوریا. ڕووسەکان لە ھەموو ئەو شەڕانەدا نزیکەی ٤٥٠ ھەزار سەربازیان لەدەستدابوو، تا ئەو کاتە سوپاکەی لاواز ببوو و ئەڵمانییەکان بەشێکی زۆری سوپاکەی بەرەو بەرەی ڕۆژھەڵات ناردبوو. گەمارۆدانی پرزێمیشل بۆ ڕووسەکان سەرکەوتن بوو بەڵام لە مانگی نیسان ئەڵمانییەکان دەستیان کردبوو بە داڕشتنی پلان بۆ ڕزگارکردنی گالیسیا. لە مانگی ئایار ئەڵمانییەکان ھێرشی گۆرلیس-تارنۆیان دەستپێکرد، ھێرشێک کە لە کۆتاییدا بوە هۆی پاشەکشەی ڕووسیا. لە ٥ی ئاب وارشۆ لەلایەن ئەڵمانییەکانەوە داگیرکرا و دواجار لە ئەیلوولی ١٩١٥ تەواوی پۆڵەندا و بەشێک لە پارێزگای مینسک داگیرکرا.