کاراتێ: جیاوازیی نێوان پێداچوونەوەکان

ناوەڕۆکی سڕاو ناوەڕۆکی زیادکراو
ب r2.7.1) (ڕۆبۆت: زێدەکردنی kk:Каратэ
ھێڵی ٢٤:
 
ئەوەبوو لە کاتی مامۆستا (سەنسەی) گیچن فوناکۆشی ئەم یارییە بەتەواوی گۆڕانی بەسەرداھاتوو بە فۆرمێکی زانستییانە ھا‌تە مەیدان، تێکەڵ بە بواری خوێندن و زانکۆکان کرا، بۆیە تاکو ئێستا ئەم پیاوە بە دامەزرێنەری یاری کاراتێ- دۆ ([[شۆتۆکان]]) دادەنرێت لەجیھاندا کە بە خۆیی و کوڕەکەی (یۆشی-تاکا) زۆر لە ھەوڵ و خەمی ئەم ھونەرەبوون. یۆشی-تاکا لە کۆتایی جەنگی جیھانی دووەم کوژرا و یانەکەشیان بۆردومان کراو سوتێنرا لەلایەن دوژمنانی ژاپۆنەوە، کە ئەمە بووە ھۆی لێکەوتنی زیانێکی زۆرگەورە لە سەنسەی فوناکۆشی (١٨٦٨-١٩٥٧) وموریدانی ئەوڕێبازە لەسەرتاسەری جیھان.
 
==جۆرەکانی==
 
زۆر جۆری کاراتێ ھەیە ، کە ھەر یەکێکیان بۆ مامۆستایانی قوتابخانەیەک دەگەڕێتەوە . وە لە ھەموویان ناودارترو و بڵاو تر (شۆتۆکان)ــە ، کە ئەتوانرێ بوترێ سەر بە [[مامۆستا]]ی (Sensei) فۆناکۆشیە ، ھەوروەھا قوتابخانەیەک ھەیە بەناوی (کیۆکۆشینکای)، کە تارادەیەک ڕەق و توند و تیژن ، ئەمە جگە لە قوتابخانەی (گۆرجۆریۆ) کە گرنگترین نوێنەریان مامۆستا (سانسای شۆجۆن میاجی)یە.
کاراتێ بە لێدانی توند و تێک شکێنەر جیائەکرێتەوە، بەڵام [[زۆرانبازی]] بەلێدان و تێھەڵدانە سەر [[زەوی]] و سوڕاندنی [[جومگە]] و [[فریشک]] جیا ئەکرێتەوە.
مەشق کردنەکەشی دابەش ئەبێ بۆ سێ بوار : کەیھۆن و کاتا و کۆمیتی. ( کەیھۆن : مەشق کردنی جوڵە سەرکییەکانی کاراتێ یە، کاتا : زنجیرێک جوڵەیە ، کۆمێتی: بەمانای شەڕ کردن دێت).
 
کاراتێ بە بڵاوترین [[ھونەر]]ی شەڕکردن ئەژمێردرێت لە [[جیھان]]دا ، ئەمیش بەھۆی گەشت کردنی قوتابیە لێزانە [[ژاپۆن]]یەکانی (مستەر فونا کۆشی جیچین فونا کۆشی) بەمەبەستی بڵاوکردنەوەی ئەم [[ھونەر]]ە لە ھەموو جیھاندا ، بۆ نموونە تەنھا لە [[میسر]] (٤٦٠،٠٠٠) [[یاریزانی کاراتێ]] ھەیە.
 
== سەرچاوەکان ==