کوین (فیلم): جیاوازیی نێوان پێداچوونەوەکان

ناوەڕۆکی سڕاو ناوەڕۆکی زیادکراو
ب بۆت: زیادکردنی پۆلە ھاوسەنگەکان
چاککردنەوەی ھەڵەی ڕێنووس/ڕێزمان
 
ھێڵی ٢٥:
 
==چیڕۆکی فیلم==
فیلمەکە بە ئامادەکاری بۆ هاوسەرگیری ڕانی (کانگانا) و ڤیجای (ڕاجکومار راو) دەستپێدەکاتدەست پێ دەکات بەڵام دوو ڕۆژ بەر لە ئەنجامدانی پڕۆسەی هاوسەرگیری ڤیجای بە ڕانی دەڵێت کە ئەو چیتر ئەوی ناوێت و نایەوێت هاوسەرگیری لەگەڵ دابکات ئەمەش ڕانی تووشی دڵگرانی دەکات بۆ ماوەیەک لەپاشان ڕانی بۆ ئەوەی لەو خەمەی ڕزگاری بێت بەتەنیا دەچێتە پاریس کە پلانی خۆی و دەستگیرانەکەی بوو بۆ مانگی هەنگوینی. لەکاتی چوونی بۆ پاریس لەوێ لە هوتێلێک ڤیجای لاکشمی (لیزا هایدون) دەناسێت کە خانمێکی سەربەخۆیە و هەموو جۆرە کارێک دەکات و ئەو خانمە بەهەمان ناوی دەستگیرانەکەی بانگدەکرێت ڤیجای! ڕانی لەگەڵ Vijayalakshmi دەبێتە هاوڕێ و ئەو یارمەتی دەدات بۆ ئەوەی بەتەواوی دەوری پاریس بگەڕێت و تووشی چەندین سەرکێشی دەکا کەپێشتر لە دەلهی و هیند بۆی نەچۆتە سەر ڕۆژێکیان بەهەڵە وێنەیەکی سێڵفی نیمچەڕووتی خۆی دەنێرێت بۆ ڤیجای دەسگیرانی کەخۆی مەبەستی بوو بینێرێت Vijayalakshmi کە ئەویش بە ڤیجای ناسراوبوو! بۆیە کە ڕانی زوو درک بەوە دەکات بەخێرایی پاریس بۆ ئەمستەردام (هۆڵەندا) جێدەهێڵێت و لەوێ بەناچاری بەهۆی جەنجاڵی شارەکە لە هوتێلێک نیشتەجێدەبێت کە لەژوورەکەی ناچار دەبێت لەگەڵ سێ کوڕ دا بژیت کە سەرەتا پێی هەستیار دەبێت بەڵام دواتر لەگەڵ سێ کوڕەکە پەیوەندییەکی هاوڕێیەتیی لەنێوانیان درووستدەبێت لەدواتر چەندین جار بەیەکەوە دەچنە بازاڕ و شوێنە گشتییەکان وە ڕانی لە چێشتخانەیەک خواردنی هیندی لێدەنێت وە چەندەها سەرکێشی دی ئەنجامدەدەن و ڕۆژێک ڤیجای دەستگیرانی دێتە ئەمستەردام و داوی لێبووردنی لێدەکات و داوای گەڕانەوەی پەیوەندی نێوانییان دەکا بەڵام ڕانی دەیەوێت لە هیند وەڵامی بداتەوە....
فیلمەکە بەوە کۆتایی دێت کە ڕانی دەگەڕێتەوە بۆ هیند و دەچێتە ماڵی ڤیجای و پێی دەڵێت "سوپاس بۆتۆ" و ئەڵقەی دەستگیرانیشێ دەداتەوە دەستی و بەڕووخۆشی بەجێی دەهێڵێت.