دیمەشق: جیاوازیی نێوان پێداچوونەوەکان

ناوەڕۆکی سڕاو ناوەڕۆکی زیادکراو
ب بۆت: زیادکردنی پۆلە ھاوسەنگەکان
چاککردنەوەی ھەڵەی ڕێنووس/ڕێزمان
ھێڵی ٦٥:
[[پەڕگە:Damascus montage.png|وێنۆک|دیمەشق]]
'''''دیمەشق''''' (بە عەرەبی: دِمَشْق) پایتەختی کۆماری [[سووریا]] و ناوەندی پارێزگای دیمەشقە. کۆنترین شاری [[جیھان]] و کۆنترین پایتەختە لە مێژوودا کە ھێشتا ئاوەدانە، لە ھەزارەی سێیەمی پێش زایین پایەییەکی گرنگی زانست و ڕۆشنبیری و سیاسی و ھونەری و وێژەیی ھەبووە، پایتەختی زۆریک لە شارستانییەکان بووە لە مێژووی دوور و درێژیدا ھەروھا بوو بە پایتەختی دەوڵەتی [[ئەمەوییەکان|ئەمەوی]] گەورەترین دەوڵەتی [[ئیسلام|ئیسلامیی]] لە مێژوودا لە ساڵی [[٦٦١]] لە سەردەمی ئەمەوییەکاندا. لە ساڵی دوو ھەزاری پێش زایین پێشەوای ئارامییەکان ڕیزۆن مەملەکەتی خۆی لە دیمەشق دامەزراند و بوو بە پایتەختی.
ژمارەی دانیشتووانی دیمەشق نزیکەی ٣٫٥ میلیۆن کەسە بە پێیبەپێی سەرژمێریی ساڵی ٢٠٠٨، دانیشتووانی شاری دیمەشق بە شێوەیەکی سەەرکی لە [[عەرەب]] پێک دێن و [[کورد]] و [[تورک]] و [[خەڵکی ئەرمەنی|ئەرمەنی]] و [[ئاشووری]] و [[شەرکەس]] لەم شارەدا دەژین. بەشێک لە شارە دێرینەکە ئەکەوێتە سەر شاخی قاسیون، و بەشی زۆری دیمەشق بە شارە کۆنەکەشەوە ئەکەوێتە گۆی باشووری ڕووباری [[بەردی|بەردییەوە]]، لە کاتێکدا شوێنە نوێیەکان لە گۆی باکوور و ڕۆژھەڵات و ھەموو لایەک بڵاوودەبێتەوە. شاری دیمەشق ناوەڕاستی پارێزگای دیمەشقە کە بە باخچەکانی غۆتەی دیمەشق و [[شاخی قاسیون]] و ڕەبوەی دیمەشق دەور دراوە.
 
== پەراوێزەکان ==