پارتی نازی: جیاوازیی نێوان پێداچوونەوەکان

ناوەڕۆکی سڕاو ناوەڕۆکی زیادکراو
چاکسازی چاککردنەوەی ھەڵەی ڕێنووس/ڕێزمان
No edit summary
ھێڵی ٦:
==پارتی نازی و بیروباوەڕەکانی==
{{خاوێنکردن}}
نازی بزووتنەوەیەکی سیاسی بوو کە لە ئەڵمانیادا دەرکەوت لە دوای جەنگی یەکەمی جیھانیدا و لە ساڵانی بیستەکانی سەدەی بیستەمدا بە سەرۆکایەتیی [[ئادۆڵف ھیتلەر]]ی نازی پاشان گۆڕا بۆ سیستەمێکی سیاسی و ھەروەھا زاراوەی نازی بۆھەموو ئەو سیستەم و حکومەت و بیروباوەڕانە دادەنرێت کە لە و پارتە بچێت کە لەو سەردەمەدا لە [[ئەڵمانیا]] دا دامەزرا. نازی بزووتنەوەیەکی فاشی بوو کە ھەموو دەستی بەسەر ھەموو ئازادییەکی تاکدا گرتبوو بەڵام ڕێگەی بە خاوەندارێتیی تایبەتی دابوو، و بانگەشەی نازیی نەتەوایەتی دووژمنکارانە و حوکمی عەسکەرتارانەیان دەکرد و سەربەرزییان گەڕاندەوە بۆ ئەڵمانیا و سەرجەم گەلەکانی دیکەی باکووری ئەوروپا کە بە ڕەچەڵەک دەچوونەوە سەر ئارییەکان، و پۆلێنێکیان بۆ نەتەوەکان کرد کە یەھوودییەکان وسلاڤییەکان و نەتەوەکانی دیکە لە خوارەوەی پۆلێنەکەدا بوون. نازی دژایەتیی دیموکراتی و شیوعییەت و سۆشیالیستی دەکرد لەگەڵ سەرجەم سیستەمە سیاسییە جیاوازەکانی دیکە کە بانگەشەی یەکسانییان دەکرد. نازی بە ھەموو ئەو کێشە ئابواریئابووری و سیاسییانەدا تێپەڕی کە لە دوای جەنگی جیھانیی یەکەمەوە لە ساڵی ([[١٩١٤]]-[[١٩١٨]]) تووشی ئەڵمانیا ھاتبوو ھەروەھا حکومەتی دیموکراتی جێگەی پاشایەتیی گرتەوە کە بۆ ماوەیەکی زۆر حوکمی ئەڵمانیای کردبوو، بەڵام وڵات تووشی ھەڵاوسانێکی گەورە بوو و بێکارییەکی گەورە لە دوای جەنگەوە تووشی ئەڵمانیا ببوو و زۆربەی ئەڵمانییەکان لایەنگریی خۆیان گۆڕی بۆ ئەو گرووپە سیاسییانەی کە بانگەشەی گۆڕانکاریی تووندڕەوانەی دەکرد. وە ئەم پارتە لە سەرەتادا ناوی پارتی کرێکارانی ئەڵمانیا بوو بە ھاتنە ناوەوەی ھیتلەر لە ساڵی [[١٩١٩]] و گەیشتنی بە خێرایی بە پۆستی سەرۆکایەتی پارتەکە ناوی پارتەکەی گۆڕی بۆ پارتی کرێکارانی سۆشیالیستیی نەتەوەیی ئەڵمانیا لە ساڵی ١٩٢٠دا. ھیتلەر لە سەرەتادا ئامانجی سەرەکیی ئامانجێکی نیشتمانی بوو بەڵام لەگەڵ ئەوەشدا بەڵێنی بەرپاکردنی شۆڕشێکی کۆمەڵایەتیی دا بوو بۆ بەدەسھێنانی لایەنگریی ھاوڵاتییان بۆ خۆی، و پارتی نازی گەشەکردنێکی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی لە ئەنجامی ئەو گرفتانەی کە لە دوای کۆتایی ھاتنی جەنگی جیھانییەوە توشی ئەڵمانیا ھاتبوو، ھیتلەر پشتگیریی ھێزی سەربازیی دەکرد بۆ رێکخستنی سیستەمی سیاسی و ھەوروەھا داگیرکاری لە ڕێگەی سەربازییەوە و ھەستا بە چاکسازیی کۆمەڵایەتی کە بەم ھۆیەوە سەرنجی جووتیارەکان و چینەکانی ناوەندی بۆ خۆی ڕاکێشا و ھەروەھا پشتگیریی سەرمایەدارەکانی کرد بۆ دژایەتیی شیوعییەت. ئەمانەش ھەموو ھۆکار بوون بۆ فراوانبوونی نازی لە ئەڵمانیادا و کە لە ساڵی [[١٩٢٣]] دا پارتی نازی نزیکەی ١٧٠٠٠ ئەندامی ھەبوو. گەیشتن بە دەسەڵات لەلایەن نازییەکانەوە پشتگیرییەکی جەماوەریی بەھێزی بەدەستنەھێنا ھەتا ئەو کاتەی کە جیھان تووشی قەیرانێکی گەورە ھات کە لەساڵی [[١٩٢٩]] وە دەستی پێکرد، لەمەو دوا ئەڵمانیەکان بە لێشاو دەچونە ناو پارتی نازیەوە و پارتەکەش لە لای خۆیەوە بەڵێنی چاکردنی باری ئابوری و بەھێزی دەسەڵات و گەڕانەوەی سەربەرزی نیشتیمانی بە ئەڵمانیەکان دا. وەلە ھەڵبژاردنەکەی ساڵی [[١٩٣٢]] دا پارتی نازی وەک و پارتێکی بەھێز دەرکەوت لە ئەڵمانیاد و لە ٣٠ یەنایەری ساڵی [[١٩٣٣]] دا ھیتلەر بوە ڕاوێژکار(سەرۆک وەزیران) و بە خێرای ڕوی کردە دیکتاتۆری و ئازادی تاک و ئازادی سیاسی قەدەغە کرد و سەرجەم پارتە سیاسیەکانی داخست جگە لە پارتی نازی نەبێت، ھەروەھا دەستی گرت بەسەر ڕۆژنامەو ڕاگەیاندەکان و خوێندندا، وە ھەستان بە دروستکردنی سیستەمێکی ئاسایشی بەھێز و دروستکردنی چەندین بەندیخانەی گەورە بۆ ئەو کەسانەی کە دژایەتی پارتی نازیان دەکرد لەو سەردەمەدا. پاش فراوان بونی جەنگەکان ھیتلەرو دەستو ۆێوەندەکەی خەونیان بە دروستکردنی ئیمپراتۆریەتی نازیەوە دەبینی کەدەس بەسەر ھەمو جیھاندا بگرێت و لەساڵی [[١٩٣٨]] دا دەستی کرد بە جێ بەجێ کردنی پلانەکەی و ھێزەکانی ئەڵمانیا لە ساڵی [[١٩٣٨]] دا [[نەمسا]]یان داگیر کرد و وە لە ساڵی دواتر چیک و سلۆڤاکیای پێشویان داگیر کرد، وە ھەروەھا لەساڵی [[١٩٣٩]] دا ھێرشیان کردە سەر پۆلەندا و دواتر جەنگی جیھانی دووەم دەستی پێکرد و کە ئەڵمانیاو ھاوپەیماننەکانی شکستیان ھێنا لە ساڵی [[١٩٤٥]] و حوکمی نازی لەناوبرا.
 
===ڕەخنە گرتن لە دیموکراسی===