سەروەریی یاسا: جیاوازیی نێوان پێداچوونەوەکان

ناوەڕۆکی سڕاو ناوەڕۆکی زیادکراو
No edit summary
ب بۆت: زیادکردنی داڕێژەی بەجێماوی {{سەرچاوەکان}}
ھێڵی ٦٤:
لەو کاتەی کە دەبینین کۆک بوونێک لە نێوان چین و رۆژئاوادا ھەیە لەسەر ئەوەی کە سەروەری یاسا شتێکی باشە، ناکرێت ئەوە بە راستیەکی سەلمێندراو و وەرگیراو لەسەر ئاستی جیھانی وەربگرین. ھەندێک حکومەتی شیویعی، لە ناویشیاندا چین لەسەردەمی شۆڕشی رۆشنبیریدا، تا رادەیەک نێگەتیڤانە بوون سەبارەت بە بیرۆکەی سەروەری یاسا و پاساوەکانی ئەمەش لەبەر ئەوەی گوایە بیرۆکەی سەروەری یاسا لەگەڵ ململانێی چینایەتیدا دژیەکە. سەرباری ئەوەش بەرھەڵستیکردنی سەروەری یاسا لە زۆر لە دەوڵەتە گشتگیر (شمولی) و فاشیستەکان ھەیە. سیاسەتی ئاشکرای ئەم حکومەتانە، وەک چۆن لە ئەڵمانیای نازی وابوو، خۆی لە ھێشتنەوەی گەڵ لە ترسێکی بەردەوام دەبینێتەوە لە حکومەت.
چەند رەخنەیەک بۆ سەروەری یاسا سەریان ھەڵدا. یەکەمیان بریتیە لەوەی کە جەختکردنەوەی مرۆڤ لەسەر ئەو رێوشوێنە پەیڕەوکراوانەی دروستکردنی یاساکان وای لێدەکات ئاگای لە سەیرکردنی ناوەڕۆکی یاساکان و دەرئەنجامەکانی نەبێت. رەخنەکەی تر، کە بیرمەندە ناسراوەکان باسیان لێوەکردووە، بریتیە لەوەی بە پێی گووتەی ئەوان چەمکی سەروەری یاسا شتێکە زیاتر نیە لە پەیڕەوێک کە چینە فەرمانڕەواکان بەکاریدەھێنن بۆ پاساو ھێنانەوە بۆ فەرمانڕەوایەتیەکانیان، چونکە ئەو چینە فەرمانڕەوایانەن کە بڕیاردەدەن کە چ یاسایەک دەبچێت و چ یاسایەکیش دەرنەچێت (واتە بە مانایەکی تر پاساوای رەخنەگران لەوە خۆی دەبینیتەوە کە سەروەری یاسا لە راستیدا بریتیە لە سەروەری ئەو کەسانەی کە یاسایەکان دەردەکەن یان دەیانگۆڕن.) رەخنەیەکی تریش ھەیە دەڵیت سەروەری یاسا جەخت لەسەر نەھێشتنی کردارە زۆردارەکیەکان دەکاتەوە، و لە ھەمانکاتیشدا رەوایەتی بە ەموو ئەو شتانەش دەدات کە بۆ ئەم مەبەستە جێبەجێدەکرێن " بەگوێرەی یاسا" ھەتاوەکو زۆرینەی خەڵکیش دژ بەم رێوشویًَنانە بن.
 
== سەرچاوەکان ==
{{سەرچاوەکان}}
 
== ئەمانەش ببینە ==