تورکمانستان: جیاوازیی نێوان پێداچوونەوەکان

ناوەڕۆکی سڕاو ناوەڕۆکی زیادکراو
زیادکردنی زانیاری ڕاست
ھێڵی ١٤:
|پایتەخت = [[عیشق ئاباد]]
|latd=|latm= |latNS= |longd= |longm= |longEW=
|شار_گەورەترین =عیشق ئاباد
|زمانەکان_فەرمی =تورکمانی
|زمانەکان_ناوچەیی =تورکمانی
|جۆری_زمانەکان =تورکمانی
|زمانەکان =تورکمانی
|ڕەگەز_گرووپەکان =تورکمان زۆرینەیە کەمینەکان ئۆزباک-ڕوس-کازاخ-کورد
|جۆری_دەسەڵات =سەرۆکایەتی
|پلەی_سەرۆک١ =فەرماندەی گشتی ھێزە چەکدارەکانی تورکمانستان و ڕابەری وڵات
|ناوی_سەرۆک١ =گوربانگولی بێردیموھادۆو
|پلەی_سەرۆک٢ =فەرماندەی گشتی ھێزە چەکدارەکانی تورکمانستان
|ناوی_سەرۆک٢ =سەردار بێردی محمدۆڤ
|جۆری_وەرگرتنی_دەسەڵات =
|زانیاریی_وەرگرتنی_دەسەڵات =
|ڕووداوی_سەربەخۆیی١ =جیابوونەوە لە یەکێتی سۆڤییەت
|ڕێکەوتی_سەربەخۆیی١ =١٩٩١⁄١٠⁄٢٧
|ڕووداوی_سەربەخۆیی٢ =
|ڕێکەوتی_سەربەخۆیی٢ =
|پلە_ڕووبەر =
|ڕووبەر_ک. م. ٤گ = ٤٩١٢١٠
|مەزەندەی_ژمارەی_دانیشتووان = ٦٬٠٣١٬١٨٧ [https://population.un.org/wpp/]م
|پلە_مەزەندەی_دانیشتووان =
|ساڵی_مەزەندەی_دانیشتووان = [[٢٠٢٠]]
ھێڵی ٤٠:
|چڕیی_دانیشتووان_ک. م. ٤گۆش =
|پلە_چڕیی_دانیشتووان =
|دراو =مەنات
|کۆدی_دراو =
|کاتی_ناوچەیی =
ھێڵی ٥١:
لە سەردەمی یەکییەتی سوڤییەتی جارانیشدا بوە یەکێک لە کۆمارەکانی سۆڤیەت، بەڵام پاش ڕوخانی ئەو یەکێتییە لە ساڵی ١٩٩١دا تورکمانستانیش سەربەخۆیی ڕاگەیاند. جگە لە سامانێکی بەرچاوی نەوت، لە ڕووی یەدەگی غازی سروشتیشەوە پلەی پێنجەمی لە جیھاندا ھەیە. لەگەڵ ئەمەشدا وڵاتێکی ھەژارە و لە گۆڕانکاری وپەیوەندییە جیھانییەکاندا خۆی گۆشەگیر کردوە. لە ڕاستیدا سیستەمی سیاسی ئەم وڵاتە تاک حیزبییەو سەفەر موراد نیازۆف ڕێبەری پارتی دیموکراتیکی تورکمانستان تاکاتی مردنی لە سالی ٢٠٠٦ ڕێبەری بێ ڕکابەری وڵات بوو. نیازۆف لەساڵەکانی کۆتایی تەمەنیدا، خۆی وک «تورکمانباشی»یان سەرۆکی تورکمانەکان دەناساند. سەفەر موراد نیازۆف لە ساڵی ١٩٩٩دا خۆی وەک سەرکۆماری ھەتاھەتایی تورکمانستان ڕاگەیاند و بەشێکی زۆری داھاتی ئەو وڵاتەی لە جیاتی پرۆژەی ئابوری و کۆمەڵایەتی بۆ پرۆژەی جوانکاری و ڕازاندنەوە تەرخان کرد. لە سەرجەم شار وگوند وناوچە جیاجیاکاندا شەقام و خوێندنگەو مەیدان وخەستەخانە و،، زۆر شوێنی دیکە بە ناوی تورکمانباشی سەفەر موراد نیازۆفەوە ناونراون. لەسەردەمی دەسەڵاتیدا، فەرمان ورێنمایییەکانی نیازۆف لە سەرجەم بوارەکانی ژیانی کۆمەڵگادا برەویان ھەبو. ئەمەشە لە ئاستێکدا بوو کە ماوەیەک بڕیاردرا کتێبێکی سەفەر موراد نیازۆف بە ناوی «رێنما» ببێتە ڕێنیشاندەر و ڕێبەری بەڕێوەبردنی وڵات. ئەم کتێبە ھەڵبژاردەیەکە لە بیرۆکەکانی نیازۆف سەبارەت بە ژیان و کەلتور ومێژووی تورکمانەکان. لە ڕووی نەژادییەوە تورکمانەکان زۆرینەی دانیشتووانی ئەو وڵاتە پێکدێنن. ھەڵبەت لەگەڵ ئەوانیشدا کەمە نەتەوەی دیکەی وەک ئوزبەک، روس وکازاخی و… بەرێژەیەکی کەم لەم وڵاتە دەژین. ھەربۆیە بەپێچەوانەی کۆمارەکانی پێشوی سۆڤیەت ئەم وڵاتە دوربوە لەشەڕ وگرژی وئاڵۆزی ئەتنیکی، بەڵام لەگەڵ ئەوەشدا لەوانەیە پەیوەندییە توندە خێلەکییەکان لە ناو تورکمانەکاندا ڕێگە بۆ پێکدادانی ئەو خێڵانە خۆش بکا. لەبەرئەوەی تا ئێستا بیانییەکان سەرمایەی خۆیان لەو وڵاتەدا نەخستوەتە گەڕ، ئابوری تورکمانستان پێشکەوتنێکی ئەوتۆی بەخۆوە نەبینیوە. تورکمانستان لەسالێکدا ٦٠ ملیوَن مەتری سێ جا غازی سروشتی بەرھەم دەھێنی. کۆمپانیای ڕوسی گاز پرۆم دوو لەسەر سێی ئەم ڕێژەیە دەکڕێت وناکۆکی درێژخایەنی ئەوکۆمپانیایە لەگەڵ حکوومەتی تورکمانستاندا لەسەر نرخی غاز لە سالی ٢٠٠٦ کۆتایی پێھات. گازپرۆمی ڕوسی دواجار ڕازی بوو ٥٤٪ نرخی غاز زیاد بکات. بەھۆی نەبونی ھێلی بۆری ھەناردەکردنی نەوت وغاز و ناکۆکییەکانی وڵاتانی کەناری دەریای خەزەر لەسەر چۆنییەتی کەڵک وەرگرتن لە سامانە نەوتی وغازییەکانی خەزەر، تورکەمەنستان نەیتوانیوە سودی زیاد لە دەرھێنانی غاز ونەوت وەربگرێت. ھەر لەبەر ئەوھۆیەش کۆمپانیا بیانییەکان سڵ دەکەنەوە لە سەرما گوزاری لەو وڵاتەدا کە ئەنجامەکەیشی سست بوونی ئابوری تورکمانستانە.
 
زانیاری گشتی:س
* پایتەختی تورکمانستان: عیشق ئاباد
* ڕێژەی دانیشتووانەکەی: ٦ ملیۆن کەسە