جەنگی جیھانیی یەکەم: جیاوازیی نێوان پێداچوونەوەکان

ناوەڕۆکی سڕاو ناوەڕۆکی زیادکراو
پێشەکی وتارەکەم بە بەهرەوەپێشەکی وتارەکەم بە بەهرەوەرگرتن لە ویکیپدیای ئینگلیزی گۆڕی.رگرتن لە ویکیپدیای ئینگلیزی گۆڕی.
تاگەکان: بەکارھێنانی نووسەی ناستاندارد دەستکاریی دیداری
تاگەکان: بەکارھێنانی نووسەی ناستاندارد دەستکاریی دیداری
ھێڵی ٢٢:
کەموکورتیەکان بەهۆی گەمارۆی دەریایی و بەرگرتن بە کاڵا لە لایەن هاوپەیمانانەوە بووە هۆی ئەوەی کە ئەڵمانیا لە سەرەتای ساڵی 1917دا شەڕی ژێردەریایی بێ سنوور دەستپێبکات و ئەمریکا کە پێشتر بێلایەن بوو لە 6ی نیسانی 1917دا بچێتە ناو جەنگەوە. لە ڕوسیا بۆلشێڤیکەکان لە شۆڕشی تشرینی یەکەمی 1917دا دەسەڵاتیان گرتە دەست و لە دانوستان لەگەڵ ئەڵمانیا لە پەیماننامەی بریست-لیتۆڤسک لە 3ی ئازاری 1918دا ئاشتیان کرد و ژمارەیەکی زۆر لە سەربازانی ئەڵمانیایان ئازاد کرد. بەگواستنەوەی ئەم هێزانە بۆ بەرەی ڕۆژئاوا، ستافی گشتی ئەڵمانیا پێیان وابوو کە پێش ئەوەی هێزە سەرەکیەکانی ئەمریکا بتوانن کاریگەرییان لەسەر جەنگەکە هەبێت سەرکەوتن بەدەست ئەهێنن. لە ئازاری 1918 هێرشی بەهاری ئەڵمانیایان دەستپێکرد و سەرەڕای سەرکەوتنە سەرەتاییەکان، بەخێرایی بە بەرگرییەکی زۆرەوە ڕاگیرا. لە مانگی ئابدا هاوپەیمانان هێرشی سەدان ڕۆژیان دەستپێکرد و هەرچەندە سوپای ئیمپراتۆری ئەڵمانیا بەردەوام بوو لە شەڕی سەختدا، بەڵام نەیتوانی پێشڕەوییەکەیان بوەستێنێت.
 
بەرەو کۆتایی ساڵی 1918، وڵاتە زلهێزە ناوەندییەکان دەستیان کرد بە داڕمان. بولگاریا لە 29ی ئەیلول، عوسمانیەکان لە 31ی تشرینی یەکەم و پاشان نەمسا-مەجەر لە 3ی تشرینی دووەم ئاگربەستیان واژۆ کرد. قەیسەر ویلهێلم کە ڕووبەڕووی شۆڕشی ئەڵمانیا دەبێتەوە و هێزە دەریاییەکانی سەرپێچی ئەکەن، لە 9ی تشرینی دووەمدا دەست لەکار دەکێشێتەوە و حکومەتی نوێی ئەڵمانیا ئاگربەستی 11ی تشرینی دووەمی 1918ی واژۆ دەکات و بەم شێوە کۆتایی بە جەنگی جیهانی یەکەم هات. کۆنفرانسی ئاشتی پاریس لە ساڵی 1919-1920دا چەند ڕێکەوتنێکی هەمەجۆری بەسەر زلهێزە شکست کەوتووەکاندا سەپاند کە بە ناوبانگترینیان پەیمانی ڤێرسای بوو. هەڵوەشانەوەی ئیمپراتۆریەتی ڕووسی, ئەڵمانی , عوسمانی و نەمسا-مەجەر بووە هۆی ڕاپەڕینی زۆر و دروستکردنی چەند دەوڵەتی سەربەخۆ وەک پۆڵەندا، چیکۆسلۆڤاکیا و یوگۆسلاڤیا. شکستهێنان لە چارەسەرکردنی ئەو ناکۆکی و ناسەقامگیریانەی جەنگی جیهانی یەکەم بوە هۆی هەڵگیرسانی جەنگی جیهانی دووەم لە ئەیلولی 1939<ref>{{Citation|title=World War I|date=2022-07-29|url=https://en.wikipedia.org/w/index.php?title=World_War_I&oldid=1101046430|work=Wikipedia|language=en|access-date=2022-07-31}}</ref>.
 
بۆ یەکەم جار چەکی کیمیایی لە جەنگی جیھانی یەکەمدا بەکار ھات ھەروەھا بۆ یەکەم جار خەڵکی مەدەنی لە ئاسمانەوە بۆردومان کران لە میژوودا.