جەنگی جیھانیی یەکەم: جیاوازیی نێوان پێداچوونەوەکان
ناوەڕۆکی سڕاو ناوەڕۆکی زیادکراو
گەڕاندنەوەی پێداچوونەوەی 926465 لە لایەن Darvan jabar muhammed (لێدوان) (پووچەڵکردنەوەی ناوەڕۆکی بێسەرچاوە) تاگ: پووچەڵکردنەوە |
پێشەکی وتارەکەم بە بەهرەوەپێشەکی وتارەکەم بە بەهرەوەرگرتن لە ویکیپدیای ئینگلیزی گۆڕی.رگرتن لە ویکیپدیای ئینگلیزی گۆڕی. تاگەکان: بەکارھێنانی نووسەی ناستاندارد دەستکاریی دیداری |
||
ھێڵی ١٢:
{{ھن}}{{flag|بولگاریا}}}}
'''جەنگی جیھانیی یەکەم''' یان '''یەکەم جەنگی جیھانی'''، ئەو جەنگە بوو کە لە نێوان ساڵانی ١٩١٤ و ١٩١٨دا لە [[ئەورووپا]] دەستی پێکرد و پاشان ئەمریکا، ئیمپراتۆری عوسمانی، ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست، ئەفریقا و بەشەکانی دیکەی ئاسیای گرتەوە. لە لایەن هاوچەرخەکانەوە بە "جەنگی گەورە" ناودەبرێت. ئەم شەڕە یەکێک لە خوێناویترین ململانێکانی مێژووە کە 9 ملیۆن کەس لە شەڕدا کوژراون و زیاتر لە 5 ملیۆن خەڵکی مەدەنی بەهۆی داگیرکاری سەربازی، بۆردومان، برسێتی و نەخۆشییەوە گیانیان لەدەستداوە. ملیۆنەها مردنی دیکەش لە ئەنجامی کۆمەڵکوژییەکانی ناو ئیمپراتۆریەتی عوسمانی ڕوویدا. هەروەها لە سەرەتای ساڵی ١٩١٨ پەتایەکی گەورەی ئەنفلۆنزای ناسراو بە ئەنفلۆنزای ئیسپانی لە سەرانسەری جیهاندا بڵاوبووەوە و بەهۆی جووڵەی ژمارەیەکی زۆر لە سەربازەکان خێراتر بوو.
لە ساڵی 1914، زلهێزەکانی ئەوروپا دابەش ببوون بەسەر هێزی هاوپەیمانان (فەرەنسا, ڕوسیا و بەریتانیا) لەبەرامبەری وڵاتانی ناوەند(یەکێتی سییانی) کە پێک ھاتبوو لە ئەڵمانیا و ئیمپراتۆرییەتی نەمسا-مەجەر و ئیتالیا. گرژییەکان کاتێک دەستی پێکرد کە ئیمپڕاتۆڕی نەمسا-مەجەر شانشینی سربیای گرت لە دەرئەنجامی کوژرانی شازادەی نەمسا-مەجەر و ھاوسەرەکەی لەلایەن خوێندکارێکی سربییەوە. [[ڕووسیا|رووسیا]] ھەستا بە کۆکردنەوەی ھێزەکانی یەک ڕۆژ دوای ڕاگەیاندنی جەنگی [[نەمسا|نەمسا-مەجەر]] لەسەر [[سربیا]]، [[ئەڵمانیا]] ھێزی کۆکردەوە لە ٣٠ی تەممووز و [[فەرەنسا]] ھێزەکانی کۆکردەوە لە ٣٠ی
ئاڵمانیا لە هەر دوو لاوە رووبەڕوی شەڕ ئەبۆوە. ستراتیژی ئەڵمانیا لە ساڵی 1914دا ئەوە بوو کە یەکەم جار لە بەرەی ڕۆژئاوا فەڕەنسا بگرێت و پاشان هێزەکانی خۆی بگوێزێتەوە بۆ بەرەی ڕۆژهەڵات و شکەست بە ڕووسیا بهێنێت. ىەڵام پێشکەوتنی ئەڵمانیا بۆ فەرەنسا شکستی هێنا. لە کۆتایی ساڵی 1914دا بەرەی ڕۆژئاوا ڕووبەڕووی یەکتر بوونەوە کە تا ساڵی 1917 هیج لالیەنێک پێشکەوتنی زۆری بە دەست نەهێنا. بەپێجەوانەوە سنوورەکانی بەرەی ڕۆژهەڵات زۆرتر ئەگۆڕا. نەمسا-مەجەر و ڕووسیا خاکێکی زۆریان ئەگرت و لەدەستیان ئەدا. بەرە گرنگەکانی تر بریتی بوون لە بەرەی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و بەرەی ئیتالیا و بەرە بالکان و کێشانی بولگاریا و ڕۆمانیا و یۆنان بۆ ناو جەنگ.
تا سەرەتای ساڵی ١٩١٥ ڕووسیا یەک لەدوای یەک شکستی ئەخوارد لە شەڕی دووانەکەی تانێنبێرگ و شەڕی دەریاچەی ماسوریا. ڕووسەکان لە هەموو ئەو شەڕانەدا نزیکەی ٤٥٠ هەزار سەربازیان لەدەستدابوو، تا ئەو کاتە سوپاکەی لاواز ببوو و ئەڵمانییەکان بەشێکی زۆری سوپاکەی بەرەو بەرەی ڕۆژهەڵات ناردبوو. گەمارۆدانی پرزێمیشل بۆ ڕووسەکان سەرکەوتن بوو بەڵام لە مانگی نیسان ئەڵمانییەکان دەستیان کردبوو بە داڕشتنی پلان بۆ ڕزگارکردنی گالیسیا. لە مانگی ئایار ئەڵمانییەکان هێرشی گۆرلیس-تارنۆیان دەستپێکرد، هێرشێک کە لە کۆتاییدا بوە هۆی پاشەکشەی ڕووسیا. لە ٥ی ئاب وارشۆ لەلایەن ئەڵمانییەکانەوە داگیرکرا و دواجار لە ئەیلوولی ١٩١٥ تەواوی پۆڵەندا و بەشێک لە پارێزگای مینسک داگیرکرا.
کەموکورتیەکان بەهۆی گەمارۆی دەریایی و بەرگرتن بە کاڵا لە لایەن هاوپەیمانانەوە بووە هۆی ئەوەی کە ئەڵمانیا لە سەرەتای ساڵی 1917دا شەڕی ژێردەریایی بێ سنوور دەستپێبکات و ئەمریکا کە پێشتر بێلایەن بوو لە 6ی نیسانی 1917دا بچێتە ناو جەنگەوە. لە ڕوسیا بۆلشێڤیکەکان لە شۆڕشی تشرینی یەکەمی 1917دا دەسەڵاتیان گرتە دەست و لە دانوستان لەگەڵ ئەڵمانیا لە پەیماننامەی بریست-لیتۆڤسک لە 3ی ئازاری 1918دا ئاشتیان کرد و ژمارەیەکی زۆر لە سەربازانی ئەڵمانیایان ئازاد کرد. بەگواستنەوەی ئەم هێزانە بۆ بەرەی ڕۆژئاوا، ستافی گشتی ئەڵمانیا پێیان وابوو کە پێش ئەوەی هێزە سەرەکیەکانی ئەمریکا بتوانن کاریگەرییان لەسەر جەنگەکە هەبێت سەرکەوتن بەدەست ئەهێنن. لە ئازاری 1918 هێرشی بەهاری ئەڵمانیایان دەستپێکرد و سەرەڕای سەرکەوتنە سەرەتاییەکان، بەخێرایی بە بەرگرییەکی زۆرەوە ڕاگیرا. لە مانگی ئابدا هاوپەیمانان هێرشی سەدان ڕۆژیان دەستپێکرد و هەرچەندە سوپای ئیمپراتۆری ئەڵمانیا بەردەوام بوو لە شەڕی سەختدا، بەڵام نەیتوانی پێشڕەوییەکەیان بوەستێنێت.
بەرەو کۆتایی ساڵی 1918، وڵاتە زلهێزە ناوەندییەکان دەستیان کرد بە داڕمان. بولگاریا لە 29ی ئەیلول، عوسمانیەکان لە 31ی تشرینی یەکەم و پاشان نەمسا-مەجەر لە 3ی تشرینی دووەم ئاگربەستیان واژۆ کرد. قەیسەر ویلهێلم کە ڕووبەڕووی شۆڕشی ئەڵمانیا دەبێتەوە و هێزە دەریاییەکانی سەرپێچی ئەکەن، لە 9ی تشرینی دووەمدا دەست لەکار دەکێشێتەوە و حکومەتی نوێی ئەڵمانیا ئاگربەستی 11ی تشرینی دووەمی 1918ی واژۆ دەکات و بەم شێوە کۆتایی بە جەنگی جیهانی یەکەم هات. کۆنفرانسی ئاشتی پاریس لە ساڵی 1919-1920دا چەند ڕێکەوتنێکی هەمەجۆری بەسەر زلهێزە شکست کەوتووەکاندا سەپاند کە بە ناوبانگترینیان پەیمانی ڤێرسای بوو. هەڵوەشانەوەی ئیمپراتۆریەتی ڕووسی, ئەڵمانی , عوسمانی و نەمسا-مەجەر بووە هۆی ڕاپەڕینی زۆر و دروستکردنی چەند دەوڵەتی سەربەخۆ وەک پۆڵەندا، چیکۆسلۆڤاکیا و یوگۆسلاڤیا. شکستهێنان لە چارەسەرکردنی ئەو ناکۆکی و ناسەقامگیریانەی جەنگی جیهانی یەکەم بوە هۆی هەڵگیرسانی جەنگی جیهانی دووەم لە ئەیلولی 1939.
بۆ یەکەم جار چەکی کیمیایی لە جەنگی جیھانی یەکەمدا بەکار ھات ھەروەھا بۆ یەکەم جار خەڵکی مەدەنی لە ئاسمانەوە بۆردومان کران لە میژوودا.
Line ٣٥ ⟶ ٤٣:
=== ھاوپەیمانییەکان ===
ڕکەبەری توندی نێوان ھێزە ئەوروپییەکان لە پێناو فراوانکردنی بوارە ئیستیعمارییەکانیاندا بەستنی چەند ڕێکەوتننامەیەکی نھێنی و ھاو پەیمانی سەربازی لێکەوتەوە، ھەریەک لە فەڕنسا و ئینگلتەرا بەپێی ڕیکەوتنی ودی ساڵی ١٩٠٤ بوون بە ھاوپەیمان، و ھاوپەیمانی سییانی لە نێوان ھەریەک لە ئەڵمانیا و ئیتاڵیا لەگەڵ ئیمپڕاتۆڕی نەمسا
و ئەم ھاوپەیمانیانە بوون بە ھۆی پێشبڕکێ لە چەکداریدا بە تایبەت لە درێژکردنەوەی ماوەی خزمەتی سەربازی و زیادبوونی ژمارەی ھێزە سەربازییەکان لە ھەریەک لە ئەڵمانیا و فەرەنسا و ڕووسیا.
Line ٦٧ ⟶ ٧٥:
=== ڕووداوی سەراییڤۆ ===
[[پەڕگە:Gavrilloprincip.jpg|thumb|220px|گاڤریلۆ پرینسیپ Gavrillo Princip]]
لە ٢٨ی حوزەیرانی ١٩١٤، میراتگری تەختی پاشایەتی نەمسا-مەجەر (فرانز فردیناند) و ھاوسەرەکەی تیرۆرکران لە کاتی سەردانێکیاندا بۆ [[سەراییڤۆ]] لە ناوچەی [[بۆسنیا و ھەرزەگۆڤینا|بۆسنە و ھەرسک]] لەسەر دەستی خوێندکارێکی سڕبی (جافریلۆ پرنسیب) کە ئەم ڕووداوە بوو بە ھۆی گڕسەندنی ناڕەزایی [[نەمسا|نەمسا-مەجەر]] بەسەر سڕبدا و وئاگری شەری جیھانی یەکەمی ھەڵگیرساند.
== شەڕ ==
=== شەڕی ساڵی ١٩١٤ ===
لە دوای ڕووداوەکەی سەراییڤۆ و کوژرانی میراتگری تەختی پاشایەتی نەمسا
مانگێک دوای ئەو ئەزمەیە نەمسا-مەجەر شەڕی ڕاگەیاند بەسەر سربیادا لە ٢٨ی تەممووزی ١٩١٤، و بەمەش ئامێری ھاوپەیمانە ئەوروپییەکان کەوتە گەڕ و کاتێک [[ڕووسیا]] ھێزەکانی کۆکردەوە لە دژی نەمسا-
و [[ئیتاڵیا]] ماوەیەک بە بێ لایەن مایەوە، نەیئەویست لەگەڵ ھیچ لایەکیان بوەستێت تا ڕاستی ھەڵوێستەکە ڕوون ئەبێتەوە، ھەروەک [[وڵاتە یەکگرتووەکان]] دابڕابوو لەودیو دەریاکانەوە، بەڵام [[دەوڵەتی عوسمانی]] کە دوژمنایەتییەکی مێژوویی لەگەڵ ڕووسیادا ھەبوو، و پەیوەندییەکانی لەگەڵ ئەڵمانیا لە گەشەسەندندا بوو، نەچووە شەڕەوە تا ٢٩ی تشرینی یەکەم تاکو کەشتیگەلەکانی ھەستان بە بۆردومانکردنی بەندەرە ڕوسییەکان لەسەر [[دەریای ڕەش]].
Line ٣٠٦ ⟶ ٣١٤:
== نیشتیمانی عەرەبی لە ژێر ئینتیدابدا ==
جێبەجێکردنی تەواوەتی بۆ ڕێکەوتنی سایکس بیکۆی دەستی پێکرد ساڵی ١٩١٨ و جەنگەکان کۆتایی نەھاتن و ژێنەڕاڵ ئەلەنبی ھێزی ھاوپەیمانان بۆ سێ یەکە دابەش کرد لە ڕۆژھەڵاتی ناوچە عەرەبییەکان؛ یەکەی کارگێڕی فەڕەنسی (کەنار) و یەکەیەک بە کارگێڕی عەرەبی (ناوخۆ) و یەکەیەک بە کارگێڕی بەریتانی بەڵام ڕێکەوتنی نیودەوڵەتی بۆ ئەمە لە کۆنگرەی پاریس کرابەە ساڵی ١٩١٩، کۆنگرەکە تێگەشتنێکی نوێی بۆ ئیستیعمار دەربڕی ئەویش ئەو ئینتیدابە بوو کە سەرۆکی ئەمریکی ویڵسۆن و سەرۆک وەزیرانی باشووری ئەفریقا ژێنەڕاڵ سمتس پێشنیاریان کرد، کە بەپێی ئەو دەوڵەتە گەورەکان کاروباری ئەو دەوڵەتانە بگرنە دەست کە ماوەیەکی زۆرە لە ژێر دەسەڵاتی یەکێک لە ئیمپڕاتۆرییەتەکاندان وەک ئیمپڕاتۆری
== سەرچاوەکان ==
|