سالمی سنە: جیاوازیی نێوان پێداچوونەوەکان

ناوەڕۆکی سڕاو ناوەڕۆکی زیادکراو
No edit summary
ب شائەمراز
ھێڵی ١:
'''سالمی سنە''' (لەدایکبووی ١٨٤٨ لە تەختە، [[سنە]] – مردووی ١٩١١ لە سنە) ناوی «سالم»ی کردووە بە نازناوی شیعری. لە نێوەندی وێژەییدا بە ناوی «سالمی سنە» ناوبانگی دەرکردووە بۆ ئەوەی لەگەڵ "«سالم"»ی ساحێبقرانی سلێمانی تێکەڵی یەکتری نەبن. ھۆنراوەکانی دەچنە ناو شیعری کلاسیکی [[باشووری کوردستان]]، ئەم کردەوەی دەبێتە شۆڕشێک لەو ناوچەیەدا چونکە زمانی فەرمی [[میرنشینی ئەردەڵان]] و زمانی نووسین و قسەکردنی خەڵکی زاراوەی [[گۆرانی (شێوەزار)|گۆرانی]] بوو، بۆیە شیعری تازەی لەم بابەتە دەوری گرنگی ھەبوو لە بڵاوبوونەوەی بزووتنەوە وێژەییەکەیوێژەیییەکەی سلێمانی. لە ھۆنراوەکانیدا بە گشتی وەک سۆفییەکی تەریقەت خۆی دەخاتە رووڕوو. وشە و زاراوەی سۆفیزم بەکاردێنێت، بەمە بەرھەمی لە شیعری پەروەردەیی نزیک دەبێتەوە دوور لە شیعری سۆفیزمی کۆزۆمسی.
 
== ژیان ==
سالمی سنە (ناوی تەواو: ''سەلیم کوڕی شێخ ئەحمەدی کوڕی شێخ عەبدولکەریم کوڕی شێخ عەبدولغەفار کوڕی شێخ مەحموود کوڕی شێخ ئەحمەد کوڕی شێخ مستەفای تەختەیییە'')، باپیرانی بە بنەچە دەچنەوە سەر شێخ مستەفای تەختە لە بنەماڵەی مەردۆخی. لە ساڵی ١٩٤٨ لە گوندی تەختە لەدایکبووە، ئەمە گوندێکە کەوتووەتە لای باشووری شاری [[سنە|سنەوە]]وە. سەرەتای خوێندنی لای باوکی بووە. لە ساڵی ١٨٥٩دا بە سوختەیەتی چووەتە سنە لە مزگەوتەکانی ئەوێدا گەڕاوە. لە ١٨٦٤دا کە «سیوطی» خۆیندووە، چووەتە مەدرەسەی [[بیارە]] و لەوێوە بە ڕێگەی مەریوان گەڕاوەتەوە سنە.
 
لە ساڵی ١٨٦٦دا لە سنە لە «مەدەرسەی حاجی ماموستای نۆدشی» سەرەتای «شرح عقائد» دەستپێدەکات. تا «مختصر»ی تەفتازاش دەخوینێت و ھەر لەوێ دەبێت.