ھیپۆتێز: جیاوازیی نێوان پێداچوونەوەکان

ناوەڕۆکی سڕاو ناوەڕۆکی زیادکراو
تاگەکان: بەکارھێنانی نووسەی ناستاندارد دەستکاریی مۆبایل بە وێبی مۆبایل دەستکاری کراوە دەستکاریی مۆبایلیی پێشکەوتوو
No edit summary
تاگەکان: دەستکاریی مۆبایل بە وێبی مۆبایل دەستکاری کراوە دەستکاریی مۆبایلیی پێشکەوتوو
ھێڵی ٦:
 
ئەمڕۆکە، ھیپۆتێز زیاتر لە توێژینەوەی زانستیدا بە کار دەڕوا. لەوێدا ھیپۆتێز شەرحێکی وابۆڕۆیشتووی گۆترەبڕ بەڵام [[پاساو|بەپاساوە]] کە پەیوەندیی نێوان دوو یان چەن [[تێگەیشتە|تێگەھ]] یان [[گۆڕەک]] ڕوون دەکاتەوە. لە باری زمانییەوە، ئەم پەیوەندییە بە شێوەی حوکم و خەبەر (نەک پرسیار یا فەرمان) دەردەبڕدرێ و، دەتوانێ بە ساغ دەربچێ یان پووچەڵ بێتەوە. بە واتایەکی تر، ھیپۆتێز دەربڕینی پەیوەندیی نێوان دوو یا چەند گۆڕەکە کە توێژەر ھیوادارە لە ڕێگەی توێژینەوەکەیەوە بیسەلمێنێ. گرنگیی ھیپۆتێز لەوەدایە کە خاڵی دەسپێکە بۆ ھەموو توێژینەوەیەکی زانستی و، لە کۆتاییدا یان وەردەگیردرێ یان ڕەت دەکرێتەوە. ھیپۆتێز وەڵامێکی ھێشتا نەبڕاوەیە بەو پرسە کە توێژینەوەی لەسەر دەکرێ و، تەنیا دوای تاقیکردنەوەیە کە لەوانەیە پەسەند بکرێ. کاتێ توێژەر ھیپۆتێزێک پێشنیار دەکا، نازانێ ھیپۆتێزەکەی پەسەند دەکرێ یان ڕەت دەبێتەوە. ھیپۆتێز دروست دەبێ و پاشان تاقی دەکرێتەوە. ئەگەر وەرگیرا، لە دەقی مەعریفەتی زانستیدا جێی خۆیی پێ دەدرێ و، ئەگەر درا بە دواوە، ھیپۆتێزێکی تر دەخرێتە بەر باس.<ref>{{Cite web|date=2015-10-11|title=فرضیه چیست؟|url=https://analysisacademy.com/2605/%d9%81%d8%b1%d8%b6%db%8c%d9%87-%da%86%db%8c%d8%b3%d8%aa%d8%9f.html|access-date=2022-07-23|website=دوره آموزشی لیزرل و ایموس و اس پی اس اس {{!}} پایان نامه و مقاله|language=fa-IR}}</ref><ref>{{Cite web|title=hypothesis {{!}} Definition & Examples {{!}} Britannica|url=https://www.britannica.com/science/hypothesis|access-date=2022-07-23|website=www.britannica.com|language=en}}</ref>
 
==جیاوازیی نێوان ھیپۆتێز و تیۆری و قانوون لە زانستدا ==
 
زۆر کەس وا دەزانن کە ئەگەر زانایان بەڵگەی ڕوون بۆ پشتیوانی لە ھیپۆتێزێک بدۆزنەوە، ئەو ھیپۆتێزە پلەی دەچێتە سەر و دەبێ بە تیۆری و، ئەگەر تیۆرییەکە بە ڕاست دەرچوو، پلەی دەچێتە سەر و دەبێ بە قانوون. بەڵام وا نییە. فاکت و تیۆری و قانوون و ھیپۆتێز، بەشگەلی سەرەکی و جیاجیای میتۆدی زانستین. گەرچی بەرەبەرە گۆڕانیان بەسەرا دێ، بەڵام پلەیان ناچێتە سەر و نابنە شتێکی تر. وەکوو ھەرمێ و نارنج و سێو و لێمۆ وان، ھەرچییەک ئاو و کووتیشیان پێ بدەی، یەکیان نابێتە ئەوی تر.
 
ھیپۆتێز ڕوونکردنەوەیەکی شیاوی وەدیھاتنە لە بابەت دیاردەیەکی بەرتەسکەوە؛ ڕاڤەیەکە کە دەکرێ بێتە کایەوە. تیۆریی زانستی ڕاڤەیەکە کە بەقووڵی ڕیزێکی بەربڵاو لە دیاردەکان ڕوون دەکاتەوە. قانوونیش وتەیەکە لەبارەی دیاردەیەکی بەدیکراوەوە.
 
ھەرچەند کە ھەم قانوون و ھەم تیۆری بە گەلێک بەڵگەی ئەزموونیی ڕوون و ئاشکراوە کە جێی پەسەندی زۆربەی زانایانن پاڵپشتی دەکرێن، بەڵام ھەر یەکێ نین. قانوون وەسفێکە - زۆرتر بە زمانی ماتماتیک - لە دیاردەیەکی سروشتی، وەک قانوونی گرانیی نیوتن. قانوون وەسفی دیاردەکەیە و کاری بەوەوە نییە کە بۆچی وایە.
 
== سەرچاوەکان ==