ھیپۆتێز: جیاوازیی نێوان پێداچوونەوەکان

ناوەڕۆکی سڕاو ناوەڕۆکی زیادکراو
No edit summary
تاگەکان: دەستکاریی مۆبایل بە وێبی مۆبایل دەستکاری کراوە دەستکاریی مۆبایلیی پێشکەوتوو
تاگەکان: دەستکاریی مۆبایل بە وێبی مۆبایل دەستکاری کراوە دەستکاریی مۆبایلیی پێشکەوتوو
ھێڵی ٣:
وشەی ''hypothesis'' لە وشەی یۆنانیی ''ὑποτιθέναι'' -ەوە گیراوە و بە مانای «لە ژێردا دانان» یان «وادانان» دێت.<ref>{{Cite web|title=hypothesis {{!}} Etymology, origin and meaning of hypothesis by etymonline|url=https://www.etymonline.com/word/hypothesis|access-date=2022-07-23|website=www.etymonline.com|language=en}}</ref>
 
== لە توێژینەوەی زانستیدا ==
== ناساندن ==
 
ئەمڕۆکە، ھیپۆتێز زیاتر لە توێژینەوەی زانستیدا بە کار دەڕوا. لەوێدا ھیپۆتێز شەرحێکی وابۆڕۆیشتووی گۆترەبڕ بەڵام [[پاساو|بەپاساوە]] کە پەیوەندیی نێوان دوو یان چەن [[تێگەیشتە|تێگەھ]] یان [[بگۆڕ]] ڕوون دەکاتەوە. لە باری زمانییەوە، ئەم پەیوەندییە بە شێوەی حوکم و خەبەر (نەک پرسیار یا فەرمان) دەردەبڕدرێ و، دەتوانێ بە ساغ دەربچێ یان پووچەڵ بێتەوە. بە واتایەکی تر، ھیپۆتێز دەربڕینی پەیوەندیی نێوان دوو یا چەند بگۆڕە کە توێژەر ھیوادارە لە ڕێگەی توێژینەوەکەیەوە بیسەلمێنێ. گرنگیی ھیپۆتێز لەوەدایە کە خاڵی دەسپێکە بۆ ھەموو توێژینەوەیەکی زانستی و، لە کۆتاییدا یان وەردەگیردرێ یان ڕەت دەکرێتەوە. ھیپۆتێز وەڵامێکی ھێشتا نەبڕاوەیە بەو پرسە کە توێژینەوەی لەسەر دەکرێ و، تەنیا دوای تاقیکردنەوەیە کە لەوانەیە پەسەند بکرێ. کاتێ توێژەر ھیپۆتێزێک پێشنیار دەکا، نازانێ ھیپۆتێزەکەی پەسەند دەکرێ یان ڕەت دەبێتەوە. ھیپۆتێز دروست دەبێ و پاشان تاقی دەکرێتەوە. ئەگەر وەرگیرا، لە دەقی مەعریفەتی زانستیدا جێی خۆیی پێ دەدرێ و، ئەگەر درا بە دواوە، ھیپۆتێزێکی تر دەخرێتە بەر باس.<ref>{{Cite web|date=2015-10-11|title=فرضیه چیست؟|url=https://analysisacademy.com/2605/%d9%81%d8%b1%d8%b6%db%8c%d9%87-%da%86%db%8c%d8%b3%d8%aa%d8%9f.html|access-date=2022-07-23|website=دوره آموزشی لیزرل و ایموس و اس پی اس اس {{!}} پایان نامه و مقاله|language=fa-IR}}</ref><ref>{{Cite web|title=hypothesis {{!}} Definition & Examples {{!}} Britannica|url=https://www.britannica.com/science/hypothesis|access-date=2022-07-23|website=www.britannica.com|language=en}}</ref>