مەلای جەباری: جیاوازیی نێوان پێداچوونەوەکان

ناوەڕۆکی سڕاو ناوەڕۆکی زیادکراو
چاکسازی
No edit summary
ھێڵی ٢١:
}}
 
'''فەتاحمەلای کوڕی سەید مستەفا کوڕی سەید ئیسماعیل کوڕی سەید جانی لە نەوەی شێخ شەرەفەدینی کوڕی سەید عەبدولجەباری گەورەیەجەباری'''. (''لەدایکبووی:'' ١٨٠٦ گوندی بانگۆڵ – ''مردووی:'' ١٨٧٦ ئاوایی تاوێربەرز – ''بەخاکسپاردنی:'' گوندی بانگۆڵ)
 
== ژیان ==
'''فەتاح کوڕی سەید مستەفا کوڕی سەید ئیسماعیل کوڕی سەید جانی لە نەوەی شێخ شەرەفەدینی کوڕی سەید عەبدولجەباری باپیرە گەورەی عەشیرەتی جەبارییە'''. لە ساڵی ١٨٠٦ لە گوندی بانگۆڵ لەدایکبووە. بە منداڵی خوێندنی لە لای مەلا ڕۆستەمی مەلای گوندەکەیان بووە. وا دەردەکەوێت لە مەڵبەندی خۆیدا تەنیا قورئانی خەتم کردبێت و، گوندەکەیان حوجرەی مەدرەسەی خوێندنی زانستەکانی ئیسلام و زمانی عەرەبی تێدا نەبووبێت. لەبەرئەوە بە فەقێیەتی دەڕواتە شاری [[کەرکووک]] و لە مزگەوتی نائیب ئۆغلی خەریکی خوێندنی ڕێزمانی عەرەبی و فیڤھی ئیسلامی دەبێت، لە پاشاندا بۆ خوێندن چۆتە [[سلێمانی]] و لە دواییدا گەڕاوەتەوە کەرکووک، ئینجا ڕووی کردۆتەوە [[ھەولێر]] و [[ڕەواندز]] و [[شنۆ]] و، بۆ دواجار نیشتەجێی مەڵبەندی خۆی لە کەرکووک بووە.
لە ساڵی ١٨٣١دا باوکی کۆچی دوایی کردووە، ناچار بووە واز لە خوێندن بێنێت، یان ھیچ نەبێت پەلە بکات لە تەواوکردنی خوێندنی مەلایەتی، چونکە گومان لەوەدا نییە کە ئیجازەی مەلایەتی وەرگرتووە، ئیتر ناچار بووە خەریکی بەخێوکردنی ماڵ و منداڵ بێت.
لەبەرئەوەی مەلای جەباری لە بنەماڵەیەکی سەید و دەوڵەمەند بوو پەیوەندی لەگەڵ کاربەدەست و دەوڵەمەند و شێخە گەورەکانی ئەو سەردەمە ھەبوو، وەک (مەحموود پاشای جاف و شێخ عەبدولڕەحمانی خالیسی) و ھی دیکە. دەڵێن ئاشنایەتی لەگەڵ [[مەولەوی|مەولەویدا]] بووە، ئەمەیان ڕەنگە بەناوی خوێندەواری و شاعیرییەتییەوە بووبێت.
 
== سەردانەکان بۆ ئەستەمبوڵ ==
پەیوەندی دەرەبەگایەتی لە کۆمەڵگای کوردەواری عوسمانیدا ھەندێ تەنگوچەڵەمەی بۆ پەیدا کردووە، لەبەر ئەوە ناچار بووە دووجار سەر لە [[ئەستەمبوڵ]] بدات. جاری یەکەمیان لە ساڵی ١٨٤٢ دەچێتە ئەستەمبوڵ بۆ سەندنەوەی ھەندێ لەو موڵکانەی بنەماڵە و تیرەکانی ھاوسێیان داگیریان کردبوو. وا دەردەکەوێ مەلای جەباری لەم گەشتەیدا سەرکەوتوو بووە. جارێکی دیکەش لە ساڵی ١٨٤٦ دیسانەوە ڕوو دەکاتەوە ئەستەمبوڵ، ئەمجارەیان بۆ چارەسەرکردنی ئەو دوژمنایەتییەی کە لە نێوان جەباری و ھەماوەندان دا لە ناوەوە بوو، لەم گەشتەیدا تا پلەیەک سەردەکەوێ، چونکە دەسەڵاتی دەوڵەتی عوسمانی نێوانی لەگەڵ ھەماوەندان دا خۆش نەبوو، ئەمانە بزێو بوون و زیانیان بە دەسەڵاتی دەوڵەتی عوسمانی دەگەیاند و ھەموو شتێک لە ناوچەی ئەواندا بەدڵیبە دڵی دەسەڵات نەدەکەوتەوە.
 
== پەیوەندی مەلای جەباری و سەید قادر ==
ھێڵی ٧١:
== سەرچاوەکان ==
* دیوانی مەلای جەباری.
* مێژووی ئەدەبی کوردی، [[عەلائەدین سەجادی]].
* مێژووی ئەدەبی کوردی، بەرگی سێیەم، لاپەڕەکانی ٣٣٩ تا ٣٤٨، مارف خەزنەدار، دەزگای چاپ و بڵاوکردنەوەی ئاراس، ھەولێر: ٢٠٠٣.
* مێژووی وێژەی کوردی، بەرگی دووەم، سدیق بۆرەکەیی (سەفی زادە)، لاپەڕەکانی ٥٩٨ تا ٦١٥، دەزگای چاپ و بڵاوکردنەوەی ئاراس، ھەولێر ٢٠٠٨.