وتووێژ:جامی جیھانیی یانەکانی فیفا: جیاوازیی نێوان پێداچوونەوەکان

ناوەڕۆکی سڕاو ناوەڕۆکی زیادکراو
ھێڵی ٦:
:{{وب|GoRaN909}}سپاس بۆ پێشنیارە گرنگەکانت بێگوومان ئەو کێشانەی باست کرد ڕەچاو کراون و لە ڕابردوو ھەوڵی چارەسەرکردنیان دراوە، کێشەی داڕێژە لەمێژەیە ھەیە من لەسەرەتای دەستبەکار بوونم ویستم چارەسەری بکەم بەڵام لەبەر چەن کێشەیەکی تەکنیکی نەمتوانی چارەسەری بکەم، گەر بێینە سەر تەختەکلیلی ستانداردی ویکیپیدیا ئەو شتە یەکەمجار نییە وە پێشووتر لە دیوەخان گفتوگۆی لەسەر کراوە. تا ئێستا گفتوگۆییەکی سەرکەوتوو نییە لەسەر گۆڕینی پیتەکان، گەر تۆ ناڕەزایت ھەیە تکایە لە دیوەخان کێشەکان باس بکە و پشتگیری پێویست کۆ بکەوە و گۆڕانکاری بکە و لێرە ھیچ شتێک نییە بەناوی بەڕێوەبەری گشتی یان کەسێک دەسەڵاتی ڕەھای ھەبێت بەسەر ھەمووان ویکیپیدیا بە [[وپ:یەکدەنگی|یەکدەنگی]] کاردەکات. [[بەکارھێنەر:Sakura emad|🌸 Sakura emad 💖]] ([[لێدوانی بەکارھێنەر:Sakura emad|لێدوان]]) ‏١٧:٢٠، ٣ی حوزەیرانی ٢٠٢٢ (UTC)
::سڵاو {{وب|GoRaN909}} باشتر وایە ئەم باسانە لە دیوەخان بکرێنەوە تا وتووێژی وتارەکان چونکە ھەرکاتێک ئەم وتارە دووچاری سڕینەوە بوویەوە، پەڕەی وتووێژەکەشی دەسڕدرێتەوە بۆیە دەڵێم ئەم باسانە لە دیوەخان بکەرەوە تا حاڵەتی وا ڕووشی دا، وتووێژەکە بمێنێتەوە. تکایە بۆ جاری داھاتوو، وا بکە. سەبارەت بە کێشەی کۆنیی داڕێژەکان، ویکیپیدیای ئینگلیزی بە چرکە دەگۆڕێت و ئێمە ناتوانین بەردەوام لەگەڵ ئەوان خۆمان بڕوێنین چونکە ژمارەمان زۆر کەمە و ھەر وا فریا دەکەوین؛ دەستمان بە ھەرکامیان بگات کە کێشەی ھەبێت یان کۆن بووبێت، ھەوڵی چاکسازیی تێدا دراوە. ئێوەش دەتوانن لەوەدا ھاوکار بن. گەر داڕێژەیەکیش پارێزرابوو، پێمانی بڵێن. مەبەستت لە «زۆربەی کات سەرچاوەی مەبەستت بۆ نادۆزێتەوە» چییە؟ تەواویش لە وێنە نازانم مەبەستت کام جۆری وێنەیە، بەڵام پێم وایە باسی لۆگۆکان دەکەیت کە بەزۆری ئەوانە نائازادن بۆیە کار ناکەن؛ پڕۆژەیەکمان بۆ ئەوە ھەیە و بڕوانە [[ویکیپیدیا:داواکاریی بارکردنی پەڕگە]]. بۆ مەسەلەی گێڕانەوەی پیتە ھێیە عەرەبی و فارسییەکە، من پێشتریش چەند جارێک ئەمەم وتووە کە چاوەڕێی من مەبن تا ئەو ھێیە کۆنە بگەڕێنمەوە و گەر لەسەر من وەستابێ، ئەوا ویکیپیدیا ھەر لەسەر «ھ» بەردەوام دەبێت بۆیە ببوورن و من لەوەدا بەشداری ناکەم چونکە بە ڕای من ئەوەی ویکیپیدیا ھەڵی بژاردووە دروستەکەیە. ھۆکارێکی ژیرانەم بدەنێ کە ئەو ھێیە عەرەبی و فارسییە دروستەکە! بۆ مەسەلەی گەڕانەکەش نەک ھەر تۆ بەڵکوو من خۆشم وا دەکەم. گەر مەبەستت خوێندنەوەی کوردییەکە بێ، چ کێشەیە بچی لە زمانەکانی ترەوە بێیتە ئێرە؟ زۆرینە ھەر وا دەکەن. گەر مەسەلەی گەڕانەکەشت بەتایبەت بۆ پیتی ھێیە، ئەوا ئێمە ڕەوانەکەرمان بۆ ھێیە عەرەبی و فارسییەکەش دروست کردووە و ڕاستەوخۆ دەتباتە سەر وتارەکە. ئیتر چی؟ ⇐[[بەکارھێنەر:Aram|<span style="font-family:Cursive; color:yellow; Background:Black; font-size:13px;">'''ئارام'''</span>]] <sub>[[لێدوانی بەکارھێنەر:Aram|<span style="color:black; Background:yellow">'''وتووێژ💭'''</span>]]</sub> ‏١٩:٥٠، ٣ی حوزەیرانی ٢٠٢٢ (UTC)
:::دیوەخانێک کە بە رای زۆرینە کار بکات و بەدەستی ویکی پدیا خۆی بێت گفتگۆکردن لێی سوودی چیە کە هیچ ئەنجامێکی نەبێ وەک @[[بەکارھێنەر:Sakura emad|Sakura emad]] ئەڵێ ئەوێ بە یەکدەنگی و ڕای زۆرینە کارەکانی بەڕێوە ئەبات ئێ باشە ئێمە ئەو هەموو خەڵکە و زۆرینەیە لە کوێ کۆ بکەینەوە کە وەک خۆتت ووتت ژمارەی دەستکاریکەر و دروستکەر ووتار و چاکسازی کردن تێیاندا زۆر کەمە و فریا ناکەون، بۆ وێنەکە مەبەستم ئەوەیە من لەکاتی وەرگێڕانی ووتار وەک ئەمەی ئێستا کە ووتوێژەکەم تیا دروستکرد زۆۆۆرم هەوڵدا بە هیچ جۆرێ وێنەکەی پیشان نە ئەیا کە لەجۆری svg بوو چووم وێنەی ویکی عەرەبیم هێنا کە لەجۆری png یە بەڵام ئەویش هەر کاری نەکرد بۆیە خۆم هەستام بە بارکردنی وێنەیەک و دامنا ئینجا پیسانی دا لەگەل ووتارەکە وەک لۆگۆ بەڵام لەکاتێ بارکردندا وێنەکە تێکچوو پشت شاشەی ڕوون (Transparent) بوو وێنەکە کە من بارمکرد بەڵام لەدوای ئەپلۆدکردن بە خۆکاری ویکی‌دراوە ی پێ ئەلێن ئێوە وابزانم جۆری وێنەکەی تێکدا و پشت شاشەی بۆ زیادکرد گەر سەیری وێنەکەی ئەم ووتارە بکەیت و بەرواردی بکەی بە هی ئینگلیزی تێ ئەگەی مەبەستم چییە... بۆ چاککردن و نوێکردنەوە داڕێژەکانیش من ئەونەی پێم بکرێ چاکسازییان تیا ئەکەم بەڵام کێشەکە ئەوەیە من توانی دەسکاری کردنیانم نیە تا چاکی کەم ... [[بەکارھێنەر:GoRaN909|KuRaKuRd]] ([[لێدوانی بەکارھێنەر:GoRaN909|لێدوان]]) ‏١٢:٥٨، ٦ی حوزەیرانی ٢٠٢٢ (UTC)
::ئێ باشە یەکدەنگی چی تێناگەم سیاسەتی ویکیپیدیا بۆ وایە تۆ خۆتەزانی ئەندامی چالاک و هەمیشەیی لە ویکی کوردیدا نیە هەر ئەم چەند کەسەن و من زیاتر نەدیوە لە تۆ و @[[بەکارھێنەر:Aram|Aram]] و ماوەیەکیشە کەسێکی تر بەناوی @[[بەکارھێنەر:Haryad|Haryad]] هەریاد کە تاگیش ناکرێت لەوە زیاتر کەسی ترم نەدیوە بەشداری ووتارەکانی ویکی پیدیا بێت گەر هەر ئەم سێ چوار کەسەبێ ئیتر لەکوێ خەڵک کۆ بکەمەوە..!! [[بەکارھێنەر:GoRaN909|KuRaKuRd]] ([[لێدوانی بەکارھێنەر:GoRaN909|لێدوان]]) ‏١٢:٤٨، ٦ی حوزەیرانی ٢٠٢٢ (UTC)
 
بگەڕێوە بۆ پەڕەی "جامی جیھانیی یانەکانی فیفا".