ئادەم: جیاوازیی نێوان پێداچوونەوەکان

ناوەڕۆکی سڕاو ناوەڕۆکی زیادکراو
ب بۆت: زیادکردنی پۆلە ھاوسەنگەکان
No edit summary
تاگەکان: بەکارھێنانی نووسەی ناستاندارد دەستکاریی دیداری
ھێڵی ١:
'''ئادەم''' (بە[[عیبری]]: אָדָם، بە[[عەرەبی]]: آدم‎) کەسایەتییەکە لەنێو [[بەسەرهاتەکانیسیفری درووستبوونتەکوین]]، [[قورئان]] و [[کتێبی ئیقان|کتێبی ئیقاندا]] ناوی هەیە. بەپێی [[ئایینە ئیبراهیمییەکان]]، ئادەم یەکەمین مرۆڤە.
 
<br />
 
== ئایینی ئیسلام ==
بە پێی ئایینی [[ئیسلام]] <big>ئادەم یەکەمین مرۆڤە و باوکی مرۆڤایەتییە، یەکەم پێغەمبەرە کە ئامۆژگاری نەوەکانی خۆی کردووە، خێزانەکەشی ناوی [[حەوا|حەوایە]] و حەوا دایکی مرۆڤایەتییە، ئادەم لە [[قورئان|قورئاندا]] بەسەرهاتی زۆرە کە چۆن خودای گەورە ئادەم دروست دەکات، ئادەم چۆن دەژی...</big>
 
== ئادەم لە قورئاندا ==
بەپێی [[قورئان]] و باوەڕی [[موسوڵمان|موسوڵمانان]] بێت، سه‌ره‌تا [[خودا]] به‌ [[فریشتە لە ئیسلامدا|فریشته‌]]كانی ڕاگه‌یاند كه‌وا ئاده‌م و نه‌وه‌كانی له‌سه‌ر زه‌ویدا به‌دی ده‌هێنێ و به‌ده‌سه‌ڵات و به‌تواناش ئه‌بن؛ هه‌روه‌ها ‌كۆشش ئه‌كه‌ن و له‌ خێروبێری ناو [[زه‌وی]] ده‌رئه‌هێنن و به‌ هه‌موو شوێنێكی زه‌ویدا بڵاو ده‌بنه‌وه. خودا فریشته‌كانی بۆ [[خوداپەرستی|خوداپه‌رستی]] له‌پێش ئاده‌م به‌‌دی هێناوه ‌و له‌ [[گوناه|گووناه]] و [[تاوان]] و سه‌رپێچی پاراستوونی. هه‌روه‌ها به‌خشش و خۆشه‌ویستیی زۆری پێ به‌خشیون، پشتیوانی و ڕێنمونیشی بۆ فه‌رمانبه‌رىكردنی خۆی كردوون. به‌ڵام له‌به‌ر ئه‌وه‌ی خودا ئاده‌م و نه‌وه‌كانی له‌ هه‌ڵه‌ و گوناهه‌ نه‌پاراستووه‌، بۆیه‌ فریشته‌كان ترسان له‌وه‌ی وه‌ك چۆن خۆیان ئاسمانیان به‌ خواپه‌رستی و به‌زه‌یی و خاوێنی ئاوادان كردۆته‌وه‌، نه‌وه‌كانی‌ ئاده‌م سه‌رپێچی و كه‌موكورتی بكه‌ن و نه‌توانن وه‌ك فریشته‌كان سه‌رزه‌وی به‌ خوداپه‌رستی ئاوه‌دان بكه‌نه‌وه‌. دیسان بەپێی باوەڕی ئیسلام، فریشته‌كان وایان ئه‌زانی خۆیان له‌ نه‌وه‌ی ئاده‌م باشترن، بۆیه‌ له‌ لای خودا پاكانه‌ی خۆیان كرد و به‌ خودایان گووت: "چۆن كه‌سی تر دروست ئه‌كه‌ى له‌كاتێكدا ئێمه‌ به‌دڵسۆزییه‌وه‌ پاكی و بێگه‌ردیت بۆ دائه‌نێین و سوپاست ئه‌كه‌ین و ناوت به‌پیرۆز ڕائه‌گرین، كه‌چی ئه‌وانه‌ی سه‌ر زه‌وی به‌تاوانكردن سه‌رزه‌وی خراپ ئه‌كه‌ن و به‌هۆی سوود و قازانجی دنیاوه‌ جیاوازی ئه‌كه‌وێته‌ نێوانیان و ئه‌وكاته‌ش خوێنی زۆر ده‌ڕێژن و گیانی پاك و بێتاوان ئه‌كوژن؟!ئه‌كوژن"
 
=== پله‌وپایه‌ی ئاده‌م ===
لەقورئاندا، باوەڕ وەهایە کە خودا وه‌ڵامی فریشته‌كانی دایه‌وه‌و دڵ ئارامی كردنه‌وه‌و فریشته‌كانی تێگه‌یاند؛ كه‌ خودا ڕێزێكی زۆری له‌ نه‌وه‌ی ئاده‌م گرتووه‌ و به‌ده‌ستی خۆی ئاده‌می دروست كردووه‌و له‌ گیانی خۆی گیانی پێداكردووه‌. ڕاسته‌وخۆش ئاده‌می فێری [[ناو|ناوه‌]]كان و زانیارییه پێویستییه‌كان كردووه‌ به‌جۆرێك هه‌تا ئاماده‌ییان هه‌بێ له‌ ڕاستییه‌كان و سوننه‌ته‌كانی خودا و له‌ یاساكانی ناو [[گه‌ردوون]] تێبگه‌ن، به‌مه‌ش ئه‌توانن له‌سه‌ر زه‌وی ده‌سه‌ڵات په‌یدابكه‌ن و زه‌وی نۆژه‌ن و ئاوه‌دان بكه‌نه‌وه‌. الله، یاخود خودای ئیسلام ویستی وابوو پیشانی فریشته‌كانی بدات كه‌ ئه‌و دروستكراوه‌ی ئه‌وان له‌ پله‌و پایه‌یان كه‌مده‌كرده‌وه‌ له‌وان زاناتره‌و زانیاری له‌وان فراوانتره‌. خودا‌ داوای لێكردن ناوی چه‌ند شتێكی دیاریكراوی بۆ بهێنن به‌ڵام [[فریشتە لە ئیسلامدا|فریشتەكان]] ناوی ئه‌و شتانه‌یان نه‌زانی و بۆیان ده‌ركه‌وت خودا‌ خاوه‌نی [[داناییه‌]] و هه‌رچی ئه‌و ویستی نه‌كردبێ ئه‌وان نایزانن، بۆیه‌ یه‌كسه‌ر وتیان: "ئێمه‌ پاكو بێگه‌ردی بۆ خودا‌ دائه‌نێین و سه‌رپێچی ویستی خودا‌ له‌ هیچ شتێكدا ناكه‌ین." پاشان خودا‌ فه‌رمانی به‌ ئاده‌م كرد ئه‌ویش ناویی شته‌كانی هێنا، هه‌تا فریشته‌كان پله‌و پایه‌ی ئاده‌م بزانن و له‌سه‌ر ده‌ستی ئاده‌م فێری ناوه‌كان ببن.
 
=== ڕێزگرتنی ئاده‌م ===
ھێڵی ٣٢:
 
=== دەستکردن بەتاوان ===
بەپێی [[قورئان]]، خودا‌ ئاده‌م و خێزانه‌كه‌ی له‌ به‌هه‌شتێكی خۆش له‌سه‌ر زه‌وی دانا و هه‌موو خۆشیه‌كانی ئه‌و به‌هه‌شته‌ی بۆ [[حەلال|حه‌ڵاڵ]] كردن، به‌ مه‌به‌ستی تاقیكردنه‌وه‌شیان ته‌نها دارێك له‌ داره‌كانی ئه‌و به‌هه‌شته‌ی لێ قه‌ده‌غه‌كردن، لێره‌وه‌ یه‌كه‌م روبه‌ڕوبوونه‌وه‌ی نێوان ئاده‌م و ئیبلیس رویدا. ئیبلیس ئه‌وه‌ی به‌ هه‌ل زانی و وه‌سوه‌سه‌ی خسته‌ دڵی ئاده‌مه‌وه‌ و وای تێگه‌یاند كه‌ ئه‌و هاوڕێیه‌تی و ئامۆژگاری به‌ ڕاستگۆیی ده‌كات، كاتێكیش بینیی ئاده‌م و حه‌وا پشتی تێده‌كه‌ن، زیاتر له‌ هه‌ڵخه‌ڵه‌تاندنیان پێی داگرت، تا قایلی كردن به‌وه‌ی بۆیه‌ خودا ناهێڵێ‌ له‌ به‌ری ئه‌و دره‌خته بخۆن تا نه‌بنه‌ [[فریشتە لە ئیسلامدا|فریشتهوفریشته]] و به‌ هه‌تا هه‌تایی له‌و به‌هه‌شته‌دا نه‌مێننه‌وه‌، [[سوێند|سوێندیشی]] بۆ خواردن كه‌ نییه‌تی پاكه‌ و مه‌به‌ستی ئامۆژگاری كردنیانه‌. به‌ڵام له‌به‌رئه‌وه‌ی ئاده‌م (سه‌ره‌ڕای گه‌وره‌یی پله‌و پایه‌ی لەلای خودا، بەپێی قورئان) ئاده‌میزاده‌ و خودا‌ وه‌ك فریشته‌ له‌ هه‌ڵه‌ و [[تاوان]] نه‌ی پاراستووه‌، بۆیه‌ ئاده‌م و [[حەوا]] له‌ بیریان چوو كه‌ [[ئیبلیس]] دوژمنیانه‌ و كه‌وتنه‌ داویه‌وه‌ و به‌ قسه‌یان كردو له‌ فه‌رمانی خودا‌ ده‌رچوون و یه‌كه‌م كه‌سی تاوانكار بوون، خودا‌ش نیعمه‌تی خۆی لێسه‌ندنه‌وه‌. لە[[ئیسلام|ئیسلامدا]] باوەڕ وایە کە خودا‌ ده‌روازه‌ی [[ته‌وبه‌]] و په‌شیمان بوونه‌وه‌ی بۆ كردنه‌وه‌، ئه‌وانیش به‌ خێرایی ته‌وبه‌یان كرد و خودا‌ش په‌شیمان بوونه‌وه‌یانی لێ وه‌رگرتن و له‌ تاوانه‌كانیان خۆش بوو.
 
=== لێبوردن له‌ ئاده‌م و ده‌رهێنانی له‌ به‌هه‌شت ===