ولیەم یوحەننا: جیاوازیی نێوان پێداچوونەوەکان

ناوەڕۆکی سڕاو ناوەڕۆکی زیادکراو
No edit summary
دەربازدانی ٠ سەرچاوە و تاگکردنی ١ بە مردوو) #IABot (v2.0.8.7
ھێڵی ٩:
ساڵی ١٩٥٢ چووەتە پەیمانگەی ھونەرە جوانەکانی [[بەغدا|بەغدا،]] لە ساڵی ١٩٥٥ بڕواننامەی دبلۆمی لە مۆسیقا بەدەستهێنا،<ref name=":0" /> لە ساڵەکانی پەنجاکانەوە بۆتە [[مامۆستا]] و زۆر ھونەرمەندی ناسراوی ھونەری کوردیی، بەسەرپەرشتی ئەو فێری [[مۆسیقا]] بوون. دیارترینیان مامۆستایان [[ئەنوەر قەرەداغی]]، [[خالید سەرکار]]، [[محەممەد ئەمین حوسێن]] و [[فڕەنسیس داود]]ن.
 
ھەر لەپەنجاکاندا، لەگەڵ ھونەرمەندان [[قادر دیلان]]، [[نەجاتی عەبدە]]، [[حاتەم سەعید]] و چەندینی دیکە [[تیپی مۆسیقای مەولەوی]]یان دامەزراندووە و بوونەتە دیارترین گروپی ئەو کاتەی مۆسیقای کوردی،<ref>[https://kurdistantv.net/ar/node/30872 ئەو دەنگەی ھەرگیز لە بیر ناکرێت]{{بەستەری مردوو|url=https://kurdistantv.net/ar/node/30872 |date=ئایاری ٢٠٢٢ }}، ماڵپەڕی [[کوردستان تیڤی]]، ٨ی تشرینی دووەمی ٢٠١٨ بڵاوکراوەتەوە.</ref> ساڵی [[١٩٥٦]] یەکێک بووە لە ئەندامانی دەستەی دامەزرێنەری [[کۆمەڵەی ھونەرە جوانەکانی کورد]] لە شاری [[سلێمانی]].
 
لەکۆتایی شەستەکانیشدا، یەکێک بووە لە دامەزرێنەرانی [[تیپی مۆسیقای سلێمانی]] و بەدرێژایی تەمەنی پڕ لە بە‌خشیشی ئەو تیپە، مامۆستا و ئاوازدانەر بووە و گەلێ لەگوڵە ئاوازەکانی وان بەبەرۆکی گۆرانیبێژە ھونەرمەندەکانی کوردەوە.