پێگەیشتوویی لە مرۆڤدا: جیاوازیی نێوان پێداچوونەوەکان

ناوەڕۆکی سڕاو ناوەڕۆکی زیادکراو
بNo edit summary
No edit summary
ھێڵی ١:
{{ئامادەکردن|دانەر=Aza}}
 
'''پێگەیشتوویی''' لە مرۆڤدا بەو گۆڕان و جموجووڵە فیزیکییە دەوترێ کە تێیدا جەستەی [[مناڵ]] وەک جەستەی [[گەورەبوو|مرۆڤی گەورەی]] لێ دێ و دەتوانێ [[زاوزێ]] بکا. سەرەتا، [[مێشک]] فەرمان دەنێرێ بۆ [[لوو|لووە]] جنسییەکان، واتە [[ھێلکەدان|ھێلکەدانەکان]] لە [[کچ|کچاندا]] و، [[ھێلکەگون|ھێلکەگونەکان]] لە [[کوڕ|کوڕاندا]]. لووە جنسییەکان کە ئەو فەرمانەیان پێ گەیشت، دەست دەکەن بە بەرھەمھێنانی [[ھۆرمۆن|ھۆرمۆنگەلێک]] کە [[لیبیدۆ]] (مەیلی جنسی) دەخەنە گوڕ و دەبنە ھۆی گەورەبوون و گۆڕانی شێوەی مێشک و [[ئێسک|ئێسقانەکان]] و [[ماسوولکە|ماسوولکەکان]] و [[خوێن]] و [[پێست]] و [[قژ]] و [[مەمک|مەمکەکان]] و [[ئەندامی زاوزێ|ئەندامەکانی زاوزێ]]. گەشەی فیزیکی، واتە باڵاکردن و قورسبوون، لە نیوەی یەکەمی پرۆسەی پێگەیشتووییدا تاو دەستێنێ و کاتێ جەستە بوو بە جەستەی مرۆڤێکی گەورە، تەواو دەبێ. بۆ کچان، پێگەیشتوویی زیاتر لە تەمەنی ١٠ و ١١ دەست پێ دەکا و لە ١٥ تا ١٧دا کۆتاییی پێ دێ. بۆ کوڕان، لە ١١ و ١٢ دەستی پێ دەکا و لە ١٦ و ١٧ تەواو دەبێ. بەرچاوترین نیشانەی پێگەیشتن لە کچاندا [[کەوتنەسەرخوێن|کەوتنەسەر خوێنە]] کە لە نێوان تەمەنی ١٢ و ١٣ ڕوو دەدا. لە کوڕاندا، [[ئاوھاتنەوە]] و دروستبوونی [[سپێرم|سپێرمە]] کە زیاتر لە ١٣ ساڵیدا ڕوو دەدا.