ڕووناکی: جیاوازیی نێوان پێداچوونەوەکان

ناوەڕۆکی سڕاو ناوەڕۆکی زیادکراو
شائەمراز
No edit summary
ھێڵی ١:
{{unreferenced|date=ئەیلوول ٢٠٢١}}
 
'''ڕووناکی''' (بە [[ئینگلیزی]]: ''Light'')یا '''ڕووناکی بینراو''' (بە [[ئینگلیزی]]: visible light) ئەو بەشەی [[شەبەنگی کارۆموگناتیسی|شەبەنگی کارۆموگناتیسییە]] کە بە چاوی مرۆڤ ھەستی پێ دەکرێت. لە ڕاستیدا ئەگەر درێژی شەپۆلی ئەلکترۆمەگناتیسی لەنێوان ٤٠٠–٧٠٠ نانۆمەتر بێت چاوی مرۆڤ ھەستی پێ دەکات، کە بەو مەودایە دەکوترێت ڕووناکی یا ڕووناکی بینراو. خێرایی ڕووناکی لە چۆڵاییدا ٢٩٩٬٧٩٢٬٤٥٨(مەتر\چرکە)، یەکێکە لە نەگۆڕە بنەڕەتییەکانی سروشت. لە فیزیادا، وشەی 'ڕووناکی' ھەندێک جار ئاماژە بە ھەمووی [[شەبەنگی کارۆموگناتیسی]] دەکات، چ بینراو بێت یان نا. بەم واتایە، تیشکی گاما، تیشکی ئیکس، مایکرۆڤیڤ و شەپۆلی ڕادیۆش ڕووناکین. ھەروەک ھەموو جۆرەکانی تری شەپۆلی کارۆموگناتیسی، ڕووناکی جۆرێکە لە [[وزە]] کە بە شێوەی [[شەپۆل]] دەگوێزرێتەوە. بەڵام ڕووناکی جیاوازە لە جۆرەکانی تری شەپۆل، وەکو شەپۆلەکانی [[دەنگ]] و شەپۆلەکانی [[ئاو]]،. شەپۆل [[دەنگ]] و شەپۆلی [[ئاو]] ناگوێزرێنەوە ھەتاوەکو بە ناوەندێکدا تیپەڕ نەبن کە ئەمانەش پێیان دەوترێت [[شەپۆلی میکانیکی|شەپۆلە میکانیکییەکان]]، بەڵام ڕووناکی پێویستی بە ناوەند نییە بۆ ئەوەی تێیدا بگوێزرێتەوە.<ref>{{Citation|title=Light|date=2022-03-09|url=https://en.wikipedia.org/w/index.php?title=Light&oldid=1076119155|work=Wikipedia|language=en|access-date=2022-03-27}}</ref>
 
تایبەتمەندییە سەرەتایییەکانی ڕووناکی بریتین لە توندی، ئاراستەی بڵاوکردنەوە، فریکوەنسی یان درێژی [[شەپۆل]] و جەمسەرگیری. وەک ھەموو جۆرەکانی تیشکی ئەلکترۆمەگناتیسی، ڕووناکی بینراو بە تەنۆلکەیەکی سەرەتایی بێ بارستە بە ناوی فۆتۆن کە نوێنەرایەتی کوانتای کادی ئەلکترۆمەگناتیس دەکات دەگوێزرێتەوە و دەکرێت وەک ھەردوو شەپۆل و تەنۆلکەچاوی لێ بکرێت. خوێندنی ڕووناکی، ناسراو بە ئۆپتیک، بابەتێکی لێکۆڵینەوەی گرنگە لە فیزیای ھاوچەرخدا.