تۆماس ھاردی: جیاوازیی نێوان پێداچوونەوەکان

ناوەڕۆکی سڕاو ناوەڕۆکی زیادکراو
پەرەپێدان و درێژکردنەوەی وتار
تاگەکان: ئەگەری بەکارھێنانی وشەی نالەبار بەکارھێنانی نووسەی ناستاندارد دەستکاریی دیداری
ھێڵی ١:
[[پەڕگە:Thomashardy restored.jpg|thumb|'''''تۆماس هاردی''']]''
 
'''تۆماس هاردی''' (ماوەی ژیان:٢ی حوزەیرانی ١٨٤٠ تاکوو ١١ی کانوونی دووەمی ١٩٢٨) نووسەری کورتە چیڕۆک و ڕۆماننووس و شاعیری [[بریتانیا|بریتانیاییە]].
 
رێئالیستێکی سەردەمی ویکتۆرییەن بە سەبک و سونەتی جۆرج ئێلیۆت بوو، ئەو هەم دە ڕۆمانەکانیدا و هەم دە شێعرەکانیدا لە ژێر کاریگەری ڕۆمانتیسیزم بوو کە هەروەتر شێعرەکانی ویلیام وۆردسوۆرس دەگرێتەوە. ئەو زۆری ڕەخنە لە کۆمەڵگای ویکتۆریایی دەگرت بەتایبەت لەبارەی دۆخی ڕوو بە خراپی دێهاتەکانی بەریتانیا وەک زاگەی خۆی لە باشووری خۆرئاوای ئینگلیس. تۆماس هاردی هەوەڵێ وەک نووسەری ئەو ڕۆمانانە بەنێوبانگ بوو: دوور له خەڵکی شێت، شارەداری کاستربریج، تێس لە بنەماڵەی دوربرویل، جودی نادیار. زۆربەی ڕۆمانەکانی لەبارەی کاراکتێرهایێکی تڕاژیکە کە دەگەڵ هەستەکان و دۆخی کۆمەڵایەتی خۆیان شەڕ دەکەن. دو ڕۆمانی ''<u>تێس لە بنەماڵەی داربرویل</u>'' و ''<u>دوور لە خەڵکی شێت</u>''، لە ڕاپرسی بی بی سی دا دە لیستی پەنجادانە لە باشترین ڕۆمانەکان دا ڕیز کرا.
 
'''''ژیان و پیشە'''''
 
تۆماس هاردی لە دووهەمین ڕۆژی مانگی حوزەیرانی ساڵی ۱۸۴۰ لە دێهاتێک لە ناوچەی ستینسفۆڕد (Stinsford) لە ڕۆژهەڵاتی دۆرچێستێر لە دۆرسێت (Dorset) لە بەریتانیا لە دایک بوو، جێگایێک کە لە وێ باوکی بە نێوی تۆماس (۱۸۱۱_۱۸۹۲) وەک بەردتراش و بەننا کاری دەکرد و دەگەڵ دایکی بە نێوی جێمیما (Jamima) (۱۸۱۳_۱۹۰۴) دە ساڵی ۱۸۳۹ دا هاوسەرگیری کرد. جێمیما کتێبخوێن بوو و تۆماسی پەروەردە کرد تا ئەوکاتەی لە تەمەنی هەشت ساڵی چۆ هەوەڵین قوتابخانەی لە بۆکهامپتن (Bockhampton). بەڵام چوونکێ بنەماڵەی هاردی هەژار بوون و نەیانئەتوانی ئاسانکاری ڕۆیشتن بۆ زانکۆی بۆ تۆماس بەرهەم بێنن، له تەمەنی شازدە ساڵ کۆتایی بە خوێندنی فەرمی هێنا و بوو بە شاگردی مێعمارێکی ناوچەکە.
 
هاردی پێش کۆچ کردنی بۆ لەندەن لە ساڵی ۱۸۶۲، وەک مێعمارێک لە دۆرچێستێر پەروەردەی دیت. لەوێ وەک خوێندکار لە زانکۆی کینکز کالێجی لەندەن (King's College London) ناونووسی کرد. ئەو براوەی چەند پاداشت لە لایەن پەیمانگای سەڵتەنەتی مێعمارەکانی بەریتانیا و ئەنجومەنی مێعماران بوو.
 
هاردی لە لەندەن قەت هەستی بەوە نەکرد لە ماڵە خۆیەتی چوونکێ بە ڕوونی ئاگاداری جیاوازی چینەکان و جایگاهی کەمی کۆمەڵایەتی خۆی لەوێ بوو، کەوایە لە کۆتاییدا بە خاتری تەندروستی خۆی گەڕاوە دۆرسێت و لە وێیماوس (Weymouth) جێگیر بوو و بڕیاری دا هەموو کاتی خۆی بۆ نووسین تەرخان بکا.
 
'''''ساڵەکانی کۆتایی'''''
 
هاردی بە خاتری وێرانێکانی شەڕی جیهانی هەوەڵ شڵەژابوو و ماوەیێکی زۆر بیری لەوە ئەکردەوە کە «هەست ئەکەم دونیایێک کە تووندوتیژی و بێڕەحمێکی وای تێدا ئەکرێ شایەنی ڕزگار کردنی نیە و باشتره لە شارستانیەتی ڕۆژئاوا گەڕێین کە لە ناو بچێ و شانس بە نەژادی ڕەش و زەرد بدەین».
 
لە ساڵی ۱۹۲۷، هاردی تووشی نەخۆشی پلوریسی (pleurisy) ئەبێ و سەعات ۹ی ڕۆژی ۱۱ی بەفرانباری ساڵی ۱۹۲۸ لە کاتێکدا کە دوایین شێعری بە هاوسەرەکەی دیکتە ئەکا، کۆچی دوایی ئەکا.
 
کۆبوونەوەی ناشتنی تەرمی هاردی لە ڕۆژی ۱۶ی مانگی کانونی دووەم لە کڵێسای وێست منیستێر (West Minister) بە مشت و مڕی لەسەر جێگای ناشتنەکەی، بەڕێوەچوو چوونکێ ئاواتی هاردی ئەوە بوو کە لە لای هاوسەری هەوەڵی بنێژرێ و خزم و هاوڕێکانیشی هاوڕا بوون بەڵام جێبەجێکارەکەی پێداگر بوو لەسەر وەیکە لە لای شاعیرانی بەنێوبانگی کڵێسا بنێژرێ و دوای گفتوگۆیێکی زۆر بڕیار درا کە دڵی وی لە لای ئێما (Emma) هاوسەری هەوەڵی بنێژن و تەرمەکەی لە جێگای شاعیرەکان.
 
دوای مردنی هاردی، بەڕێوەبەرەکی نامەکان و یاداشتنامەکانی دەسووتێنێ بەڵام ۱۲ یاداشتنامەی بەجێ ئەمێنێ کە لە یەکیاندا یاداشت و چیرۆکەکانی ڕۆژنامەی ساڵی ۱۸۲۰ ئەدۆزنەوە و لێکۆڵینەوەیەک لەسەر وەیکە هاردی بە چ شێوەیەک ئەو چیرۆکانەی لە نێو کارەکانی خۆیدا بە کار هێناوە، بەڕێوەچۆ.
 
'''''ڕۆمانەکان'''''
 
هەوەڵین ڕۆمانی هاردی بە نێوی «خاتوون و پیاوی هەژار» (The Poor Man and the Lady) بوو کە لە ساڵی ۱۸۶۷ تەواوی کرد بەڵام کەس بۆی چاپ و بڵاو نەکردەوە. دوایە هاردی ئەو کارەی نیشانی هاوڕێ و فێرکارەکەی دا کە بۆخۆی نووسەر و شاعیر بوو و ئەو هەستی کرد بە هۆی سیاسی بوونی ڕۆمانەکە، ئەکەوێتە ژێر مشت و مڕی و لەوانەیە نەتوانێ دوای وی هیچ ڕۆمانێکی دیکە لە داهاتوودا بڵاو کاتەوە. کەوایە هاردی گوێی دا بە قسەی هاوڕێکەی و دەستی لە بڵاوکردنەوەی ئەو کارە کێشا. بەڵام بە دڵگەرمی هاوڕێکەی لەسەر نووسین بەردەوام بوو و دوو ڕۆمانی «چارەسەرەکانی نائۆمێدانە» (Desperate Remedies) لە ساڵی ۱۸۷۱ و «لە ژێر داری گرینوود» (Under the Greenwood Tree) لە ساڵی ۱۸۷۲ بە شێوەی نەناسراو بڵاو کراوە. لە ساڵی ۱۸۷۳، «یەک جووت چاوی شین» (A Pair of Blue Eyes) بە نێوی خۆی چاپ کرد. ڕۆمانی «دوور لە خەڵکی شێت» (Far from the Madding Crowd) لە ساڵی ۱۸۷۴ پەخش کرا و ئەوەندە سەرکەوتوو بوو کە توانی کاری مێعماری بەجێ هێڵی و هەموو کاتی خۆی بۆ  ئەدەبیات تەرخان کا و بە درێژایی ۲۵ ساڵ دوای وی زیاتر لە دە ڕۆمان بنووسێ.
 
'''''شێعر'''''
 
هاردی هەوەڵین پەرتوکی شێعری لە ساڵی ۱۸۹۸ بە نێوی «شێعرەکانی وێسێکس» (Wessex Poems) چاپ کرد و کۆمەڵێک لە شێعرەکانی بوو کە لە ماوەی سی ساڵ دا نووسیبوی. لە سەدەی بیست دا هاردی تەنیا هەر شێعری بڵاو کردەوە.
 
تۆماس هاردی هەموو جۆر شێعرێکی ئەنووسی وەک هەڵبەستی کورت، هەڵبەستی چیرۆکی، تەنز، مۆنۆلۆگی درامایی، دیالۆگ و هەروەها سێ پەرتووکی درامای شەڕ بە نێوی «The Dynasts».[[پەڕگە:Thomashardy restored.jpg|thumb|'''تۆماس هاردی''']]
 
{{تووڵی دەروازە|شیعر}}