ڤینۆس: جیاوازیی نێوان پێداچوونەوەکان
ناوەڕۆکی سڕاو ناوەڕۆکی زیادکراو
Rannda (لێدوان | بەشدارییەکان) No edit summary |
No edit summary |
||
ھێڵی ٩:
باكورى هه‌ساره‌كه‌دایه ئه‌وى تریشیان له باشورى هێڵى پشتێنه‌یى (الاسستواْ )دایه . كێشوه‌رى باكورى ناوى (عه‌شتارتیرا)یه, به‌ناوى عه‌شتارى خواوه‌ندى خۆشه‌ویستى بابلیه‌كان و ,به‌قه‌د كێشوه‌رى ئوسترِالیا ئه‌بێت . به‌رزترین شاخ له‌سه‌ر زوهرا له‌م كیشوه‌ره‌دایه, وناوى (ماكسویل ماوه‌نتس )ه , و به‌رزیه‌كه‌یى ئه‌گاته 11 كیلۆمه‌تر له سه‌ر ناوه‌رِاستى به‌رزى رووبه‌رى زوهرا , به‌به‌راوردكردنى له‌گه‌ڵ به‌رزترین لوتكه‌ى زه‌وى , ئه‌وا به‌رزایى ئێفرێست كه‌متره له 9كیلۆمه‌تره له ئاست رِووى ده‌ریاوه . كیشوه‌رى باشوره‌كه‌ش ناوى (ئه‌فرۆدایت تیرا)یه , به‌ناوى خواوه‌ندى خۆشه‌ویستى یۆنانیه‌كانه‌وه‌یه , رووبه‌رێكى فراوانترئه‌گرێته‌وه له كیشوه‌رى پێشوو, وبه‌قه‌د كیشوه‌رى ئه‌مریكاى باشور ئه‌بێ .و زۆرینه‌ى ئه‌م كیشوه‌ره‌ش له پێچ په‌ناو دۆڵ پێك هاتووه.
جگه له چاڵ , ئه‌توانرێ شاخ, و كێ‌و به شێوه‌یێكى به‌ربڵاو ببینرێ , به‌سه‌ر هه‌ساره به‌ردینه‌كان, جا زوهراش هێندى نیشانه و دروشتمى رووكارى ناوازه‌ى هه‌یه , له‌مانه‌ش :گرِكانى هه‌رگیز نه‌گۆرى (فارِا)(farra) یه , كه‌له شێوه‌ى كولێره‌یه , و قه‌باره‌كه‌ى له نێوان 20 تا 50كیلۆمه‌تر , و به‌رزیه‌كه‌یشى له 100 تا 1000مه‌تر له سه‌ر ئاستى رووكار ئه‌بێت , هه‌روه‌ها دارِێژراوه شكانه‌وه تیشكیه‌كان , كه‌له ئه‌ستێره ئه‌چن , به‌ناوى :نوڤاى (novae) , هه‌روه‌ها دروشم و نیشانه تیشكیه‌كان ,و شكانه‌وه ناوه‌ندیه‌كان كه له تۆرِى جاڵجالوكه ئه‌چن , وبه جاڵجاڵۆ كه‌ییه‌كان(arachoids)ه‌وه ناسراوه . هه‌روه‌ها كۆرۆناى (coronae), كه بازنه‌وخوڵگه‌ى شكانه‌وه‌یه , و هێندى جاریش به نزمایه‌تى ده‌وریان گیراوه . ئه‌مانه هه‌موویان له‌بنه‌رِه‌تدا دروشم و نیشانه‌ى گرِكانین . ونزیكه‌ى هه‌موو دروشم و نیشانه‌كانى هه‌ساره‌ى زوهرا ,به‌وناوه‌ى (جێمس ماكسوێل) ناونراوه , هه‌روا ناوچه‌ى ئه‌لفاوبێتا , نه‌بێت.
{{کۆمەڵەی خۆر}}
[[پۆل:گەردوونناسی]]
|