ستۆیسیزم: جیاوازیی نێوان پێداچوونەوەکان

ناوەڕۆکی سڕاو ناوەڕۆکی زیادکراو
No edit summary
No edit summary
ھێڵی ١:
[[پەڕگە:Zeno_of_Citium_pushkin.jpg|وێنۆک|400px200px|left|[[زینۆنی ڕەواقی]]]]
'''ستۆیسیزم''' (بە[[ئینگلیزی]]: ''Stoicism''، بە[[عەرەبی]]: ''الرواقية'')، وەکوو [[فەلسەفە]]، وەکوو ڕەوتێکی زیندووی خاوەن هێڵی دیاریکراو، نزیکەی پێنج سەدە بەردەوام بوو. ستۆیسیزم پێی وایە بەدەر لە[[عەقڵ]] هیچ دەسەڵاتێکی بەرزتر بوونی نییە. لە[[هەڵهێنجان]]ی سەرەنجام لە بۆچوونەوە دەگەینە ئەوەی بنەمای هەرە گرنگ لەفەلەسەفەی ستۆیسیزمدا بریتییە لەوەی؛ جیهان ئەوەیە کە [[عەقڵ]] بۆمان دەردەخات. واتە جیهانی سرووشتی، هەموو [[ڕاستی]] کەبوونی هەیە. هیچ شتێکی بەرزتر نییە و خودی [[سرووشت]]یش ئەو [[پرەنسیپ]]انە بەڕێوە دەبات کە عەقڵ دەتوانێت پەیان پێبەرێت. ئێمە خودی خۆمان بەشێکین لە[[سرووشت]]. ئەو چوارچێوە عەقڵییەی ئێمەی تیا دەژین و هەموو شتێکیشی گرتۆتەوە بریتییە لەوەی بە[[خودا]] ناسراوە. بەم جۆرە تێگەیشتنەبێت، خودا لەدەرەوەی [[جیهان]] نییە و لێی دابڕاو نییە، بەڵکو هەموو جیهانی تەنیوەتەوە، وەک بگووترێت ئەو عەقڵ و ئاگامەندی جیهانە.