نیشانەی واو!: جیاوازیی نێوان پێداچوونەوەکان

ناوەڕۆکی سڕاو ناوەڕۆکی زیادکراو
شائەمراز
بNo edit summary
تاگ: بەکارھێنانی نووسەی ناستاندارد
ھێڵی ٢:
 
'''نیشانەی واو!''' ناوێکە بۆ [[شەپۆلی ڕادیۆیی|شەپۆلێکی ڕادیۆیی بەھێز]]، ئەو شەپۆلە ڕادیۆیییە وەرگیرا لە ١٥ی ئابی ١٩٧٧ لە ڕێگایی تەلیسکۆبی بیگ ئایەری تایبەت بە [[زانکۆیی ویلایەتی ئۆھایۆ]] لە [[ویلایەتە یەکگرتووەکان]]،<ref>{{بیرخستنەوەی وێب|ناونیشان=http://www.bigear.org/guinness.htm|سەردێڕ= داخلکردنی تەلیسکۆبی بیگ ئایەر لۆ ناو ویکیپیدیای جینیس بۆ شکاندنی ژمارە پێوانەیییەکان|ڕێکەوت=|ڕێکەوتی سەردان=}}</ref><ref>{{بیرخستنەوەی وێب|ناونیشان=https://ohiohistorycentral.org/w/Big_Ear_Radio_Observatory|سەردێڕ= ڕوانگەی بیگ ئایەر |ڕێکەوت=|ڕێکەوتی سەردان=}}</ref> پاشان داندرا بۆ پرۆژەی (سیتی - شار)، نیشانەکە سەرچاوەی ھاتنی لە کۆئەستێرەیی کەوانەوە بوو درێژی شەپۆلەکە ٧٢ چرکە بوو، پاشی لێکۆڵینەوە زاندرا کە ئەو شەۆلە لەلایەن بوونەوەرانی زیرەکەوە نێردراوە لە دەرەوەی ھەسارەیی زەوی،<ref>{{بیرخستنەوەی وێب|ناونیشان=https://www.vice.com/en/article/5393xn/the-wow-signal-is-the-strongest-candidate-for-an-alien-radio-transmission-yet|سەردێڕ= بەهێزترین شەپۆلی ڕادیۆیی لەلایەن بوونەوەرانی دەرەوەی زەوی |ڕێکەوت=|ڕێکەوتی سەردان=}}</ref> بەڵام بەبێ ھەبوونی بەڵگە کە ئەو لێکۆڵینەوەیە بسەلمێنێت یاخوود بەدرۆی بخاتەوە، پاشان ڕووی تەلیسکۆبەکەوە کرایە ئەو ڕووەی کە شەپۆلە ڕادیۆیییەکەی تێدا ھاتبوو، لۆ ماوەیەکی زۆر چاوەڕێ بوون بە دووبارە بوونەوەی ئەو شەپۆلە بەڵام ھەتاوەکوو ئێستا دووبارە نەبوویەوە، دواتر تیمێکی توێژینەوە پێشنیاریان کرد کە ھۆکاری نیشانەکە ھەورێکی ھایدرۆجینی بوو کە پەیوەندی بە کلکدارێکەوە ھەیە، بۆ جەختکردنەوە لەسەر ئەوەش زانایان چاویان بە لیستی کلکدارەکانی ئەو ناوچەیە خشاندەوە کە شەپۆلەکەی لێوە ھاتبوو.
 
زانای فەلەکی جێری ئاڕ. ئیهمان چەند ڕۆژەک پاشان لێکۆڵینەوەی ئەنجمادا و لە کاتی پێداچوونەوە بەسەر داتا تۆمارکراوەکان سەری سوڕما کاتەک ئەنجامەکەی بینی، بۆیە بازنەیەکی لەسەر پەڕەی چاپکراوەکە کێشا و لەلایەکی پەڕەکە بە تێبینیەک نووسی واو، ڕووداوەکە لەو کاتەوە ناوی لێنرا (واو).
 
==سەرچاوەی ناوەکە==
[[پەڕگە:Wow signal location.jpg|وێنۆک| ناونیشانی پێشبینکراوی ئەو ناوچەیەیی کە شەپۆلەکە تێیدا هاتیە لە نەخشەی کۆئەستێرەیی کەوانەدا]]
ئەو نیشانەیە ناوی لێنرا (واو) لەبەر ئەوە بوو زانای فەلەکی جێری ئاڕ. ئیهمان نامەی شەپۆلەکەی هەڵگرت کە نووسرابوو "6EQUJ5"، لە تەنیشت ئەو داتایانەی کە لەلایەن تەلیسکۆبەکانەوە وەرگیرابوون و کۆمپیوتەرەکان چاپیانکردبوو نووسی "واو" پاشان بەو ناوە ناسرا، چاپی ڕەسەنی سەرچاوەکە لە ئەرشیفی کۆمەڵگایی مێژوویی ئۆهایۆدا پارێزراوە.<ref>{{بیرخستنەوەی وێب|ناونیشان=https://www.ohiomemory.org/digital/collection/p267401coll32/id/12429|سەردێڕ= چاپی ڕەسەنی شەپۆلەکە |ڕێکەوت=|ڕێکەوتی سەردان=}}</ref>
==پێشوازی نیشانە==
تەلیسکۆبەکانی ڕوانگەکاری تایبەت بە زانکۆیی ئۆهایۆیی ئەمریکی کە وێنە و ڤیدیۆ و داتاکانی تایبەت بە پڕۆژەیی سیتی "city" کە پڕۆژەکە تایبەتە بە گەڕان بەدوای ژیانی زیرەک لە دەرێی زەوی (SETI)، شەپۆلەکە وەرگیرا لە شێوەی پەخشێکی ٧٢ چرکەیی بە ئاڕاستەی کۆئەستێرەی کەوان، لە بەرزترین پەخشدا نیشانەکە سی جار بەهێزتربوو لە تیشکدانەوەیەکی بڵاوەبوو کە لە بۆشایی قووڵەوە هەڵقووڵابوو، هەروەها زانایان دەڵێن ئەو نیشانە پەخشکراوە قەبارەکەی ٢.٢ گێگاوات بوو کە ئەوەش گەورەترە لە هەرچی پەخشی ڕادیۆییە لەسەر زەوی، ئەوەش وەڵامە لەبۆ بەشێک لە فەلەکناسان کە پێیان وایە کە ئەو نیشان و شەپۆلە دەستکردە و بە شێوەیەکی ئەنقەست نێردراوە وەک نیشانە مۆرس، هەروەها هەندێکیتریش دەڵێن ئەو نیشانە و شەپۆلانە بە ڕەنگدانەوەی گوێزەرە ئاسمانییەکانی ڕادیۆ لە کاتی ناردندا لەسەر مانگی دەستکردەکانەوە لێکی دەدەنەوە ، بەڵام کۆمەڵێک لە بەرامبەردا وەڵام دەدەنەوە بەوەی کە ئەو نیشانە ڕەنگدەرەوانە بە هێز و وزەی نیشانەی واو ناگەڕێن یەکسان نین.
 
== سەرچاوەکان ==