ئۆبژەکتیڤیتە: جیاوازیی نێوان پێداچوونەوەکان
ناوەڕۆکی سڕاو ناوەڕۆکی زیادکراو
Aza (لێدوان | بەشدارییەکان) No edit summary تاگەکان: دەستکاریی دیداری دەستکاریی مۆبایل بە وێبی مۆبایل دەستکاری کراوە دەستکاریی مۆبایلیی پێشکەوتوو |
Aza (لێدوان | بەشدارییەکان) No edit summary تاگەکان: بەکارھێنانی نووسەی ناستاندارد دەستکاریی دیداری دەستکاریی مۆبایل بە وێبی مۆبایل دەستکاری کراوە دەستکاریی مۆبایلیی پێشکەوتوو |
||
ھێڵی ٢:
{{ئامادەکردن|دانەر=Aza}}
'''ئۆبژەکتیڤیتە''' یان '''عەینییەت''' تێگەیشتەی «[[ڕاستی|ڕاستیی]] ئازاد لە [[زەینییەت|زەینییەتی]] تاک» -ە؛ یانی ئازاد لەو دڵپێوەبوون و بەلاداکێشران و ھۆگرەتییە کە [[ھۆشە|ھەست]] یان [[کوڵوکۆی دەروون]] یان [[خەیاڵ]] سەبەبیەتی. کە دەڵێن [[قەزییە (لۆژیک)|قەزیەیەک]] دروستە و دروستییەکەشی ئۆبژەکتیڤە (یان عەینییە) مانای ئەوەیە کە بەجێھاتنی مەرجەکانی دروستیی قەزیەکە دەستی [[سووژە]] و لایەنگریی ئەوی تێدا نەبووە. لە [[زانست|زانستدا]] ئۆبژەکتیڤیتە یان عەینییەت ئەوەیە کە بەبێ غەرەز و بەبێ ئەوە دەستێ لە دەرەوە لە کاردا بێ، [[واقیع]] بکەوێتە بە داوەری و حوکمی بۆ دەرچێ. لە چوارچێوەی [[ئەخلاق|ئەخلاقدا]]، داخوازی ئۆبژەکتیڤیتە ئەوەیە کە بناخەی نرخاندنی یاسا ئەخلاقییەکانی ھەر کۆمەڵگایەک لەسەر [[خۆشبژیوی]] و بەختیاریی خەڵکی ئەو کۆمەڵگایە دانرابێ. هەروەها، داواکاری ئەوەشە کە لەبەریەکنان و پێکەوە هەڵسەنگاندنی یاسا ئەخلاقییەکان نەکەوێتە سەر شانی زەینییەتی تاکەکان و، لە جیاتیی ئەوە، ئەو پێکەوە ھەڵسەنگاندنە لە ڕێگەی [[فاکت|فاکتگەلێکەوە]] بکرێت کە لە ھەموو شوێنەکان و حاڵەتەکاندا دروست و بەجێگە بن.
[[پۆل:چەمکەکان لە ناسیاریناسی]]
[[پۆل:ھەبوونناسی]]
|