گەردوون: جیاوازیی نێوان پێداچوونەوەکان

ناوەڕۆکی سڕاو ناوەڕۆکی زیادکراو
ب r2.6.3) (ڕۆبۆت: زێدەکردنی br, ga, xmf؛ لابردنی tl؛ چاکسازیی mn
No edit summary
ھێڵی ١:
'''گەردوون''' پێک ھاتووە لە ھەموو ئەو شتانەی کە بە شێوەی فیزیکی بوونیان ھەیە، گشت [[بۆشایی]] و [[کات]]، گشت فۆرمەکانی [[ماددە]] و [[وزە]]، و ھەموو ئەو [[یاسای فیزیکی|یاسا]] و [[نەگۆڕێ فیزیکی|نەگۆڕ]]ە فیزیکییانەی زاڵن بە سەریاندا.
ڕاڤەکانی ئێستای ئەستێرەناسەکان نیشان دەدەن کە تەمەنی گەردوون (± ٠.١٢) ١٣.٧٣ میلیارد ساڵە و [[تیرە|تیرەی]] گەردوونی بینراو لانیکەم ٩٣ میلیارد [[ساڵی تیشکی]] یان ٨.٨٠ × ١٠٢٦ مەترە.
 
=='''[[تەقینەوە گەورەکە]]'''==
{{سەرەکی|تەقینەوە گەورەکە}}
[[تەقینەوە گەورەکە]] (Big Bang) بریتییە لە ئەو [[بیردۆز]]ەی کە باس لە دروست بوونی گەردوون دەکات لە سەرەتادا کە بە تەقینەوەیەک دەستی پێ کردووە. بە پێی بیردۆزی تەقینەوە گەورەکە گەردوون لە سەرەتادا تەنێک بووە لە دۆخێکی زۆر گەرمدا و پاشان بە خێراییەکی زۆر کشاوە. ئەو کشانە خێرایە وای لە گەردوون کردووە کە بەرەو سارد بوونەوە بڕوات و وەکو ئەم بارەی ئێستای لێبێت کە بەردەوامە لە کشان. بە پێی دوایین لێکۆڵینەوە ئەم بار و دۆخەی گەردوون دەگەڕێتەوە بۆ (١٣.٧) ملیار ساڵ پێش ئێستا ، کە دانراوە بە تەمەنی گەردوون و ئەو کاتەی کە تەقینەوە گەورەکە ڕوویداوە. دوای ئەو کشانە ناوخۆییەی کە تیایدا ڕوویدا گەردوون سارد بووەوە بۆ گۆڕینی وزە بۆ توخمە کیمیایی و بەشە گەردیلەکان. ئەمە هەزاران ساڵی دەوێت تا ([[پرۆتۆن]] و [[نیوترۆن]] و [[ئێلەکترۆن]]) یەک بگرن و گەردیلە پێک بهێنن کە یەکەی درووست بوونی ماددەن. یەکەم توخمی کیمیایی کە دروست بوو ([[هایدرۆجین]]) بوو بە دواشیدا ([[هێلیوم]] و [[لیسیۆم]]) پێکهاتن.
 
[[پۆل:گەردوونناسی]]