تیشکی سەروو وەنەوشەیی: جیاوازیی نێوان پێداچوونەوەکان

ناوەڕۆکی سڕاو ناوەڕۆکی زیادکراو
No edit summary
No edit summary
ھێڵی ١:
[[پەڕگە:Blue sun.jpg|چەپ|300px|وێنۆک|وێنەی خۆر بە بەکارهێنانی [[تیشکی سەرو وەنەوشەیی]]]]
'''تیشکی ژوور وەنەوشەیی''' (بە [[ئینگلیزی]]: ''Ultra violet'' یان UV) ناوی تیشک لە بنچینەدا لاتینییە لە وشەی (ultra) کە مانای (سەروو)، وشەی (violet) کە مانای [[ڕەنگ]] بە درێژی شەپۆل کورتتر لە تیشکی بینراوی وەنەوشەیی . ھەندێک لە درێژی شەپۆلی تیشکی سەرو وەنەوشەیی (ultra violet) دەڵێن رووناکی [[ڕەش]] چونکە بە [[چاو]] نابینرێ ،ھەندێ [[ئاژەڵ]] وەک [[باڵندە]] و خشۆکەکان و مێرووی وەک مێش [[ھەنگوین]] توانای بینینیان ھەیە بە بەکارھێنانی تیشکی سەرو وەنەوشەیی نزیک (near) زۆر باڵندە ھەیە کە بەجۆرە پەڕێک داپۆشراوە کە بەچاوبە [[چاو]] نابینرێ و تەنھا بە تیشکی سەرو وەنەوشەیی (UV) دەبینرێ ،ھەروەھا ھەندێ ئاژەڵ ھەیە کە لە رووناکی ئاسایی بەچاو نابینرێ بە تیشکی سەرو وەنەوشەیی (UV) دەبینرێ، زۆربەی ڕووەکەکان وەک [[سەوزە]] و [[میوە]] و تۆ بەھێز و دیار دەبێ بە بەراووردکردن لەگەل رووناکی ئاسایی .
 
 
==پۆلین کردنی تیشکی سەرو وەنەوشەیی==
تیشکی سەرو وەنەوشەیی تیشکی کارۆموگناتیسییە کە درێژی شەپۆلی کورتترە لە تیشکی بینراو و درێژترە لە '''[[تیشکی سینی]]''' (X-ray) و ئەم جۆرانەی ھەیە :
 
*سەرو وەنەوشەیی نزیک (near UV) درێژی شەپۆلی لەنێوان (٢٠٠-٣٨٠) [[نانۆ مەتر]]ە.
ھێڵی ٢٩:
 
==کاریگەری بەکارھێنانی تیشکی سەرو وەنەوشەیی لەسەر تەندروستی ==
تاقیکردنەوەی زانستی سەلماندی کە بواری [[کارۆموگناتیسی]] و [[تیشکی بینراو]] و تیشکی سەروو وەنەوشەیی و [[تیشکی ژێر سوور]] کاریگەری بایۆلۆژی خەراپی ھەیە لەسەر تەندروستی [[مرۆڤ]] کە [[چاو]] و پێست لەھەموو [[ئەندامەکانی لەش]] زیاتر زەرەرمەند دەبن .
 
==کاریگەری بەکارھێنانی تیشکی سەرو وەنەوشەیی لەسەر پێست==
لەکاتی بەرکەوتنی تیشک بەجۆرەبە جۆرە جیاوازەکانی (تیشکی سەرو وەنەوشەیی و بینراو و ژێر سوور) بەشێکی زۆری وزە ئەم تیشکە لە بەشی سەرەوەی پێست دەمژرێت و دەبێتە وزەی[[وزە]]ی گەرمی ، لەبەر ئەوەی کە پێست گەیەنەرێکی باش نییە بۆ گەرمی و موولوولەی خوێنی تێدا نییە و چینێکی چەوری جیاکەرەوە لە ژێری ھەیە گەرمییەکە لە پێست دەمێنێتەوە و [[پلەی گەرمی]] بەرزدەبێتەوە لەو شوێنەی کە بەر تیشک کەوتووە کە دەبێتە ھۆی بەھەڵمبوونی ئاو و ونکردنی پرۆتین لە پێست کە دەبێتە ھۆی سووتانی پێستەکە و ھەوکردنی .
بڕی زەرەرمەندی پێست لەئەنجامی بەرکەوتنی تیشک بەندە لەسەر درێژی شەپۆلی تیشک و درێژی ماوەی بەرکەوتن و پلەی ھەمەڕەنگی تیشک.
 
==کاریگەری بەکارھێنانی تیشکی سەروو وەنەوشەیی لەسەر چاو==
چاوی مرۆڤ زیاتر لەبەشەکانی تر تیشک کاری تێدەکا ،بۆ تێگەیشتنی ئەم کاریگەرییە پێویستە پێکھاتەی [[چاو]] و جۆری تیشک و شوێنی بەرکەوتن بزانرێ٠ بۆنموونە ئەو تیشکەی بەر گلێنەی چاو دەکەوێ کۆدەبێتەوە لەسەر تۆڕی (عدسە) چاو و ئاوی[[ئاو]]ی شووشەیی لە نزیک تۆڕی چاو.
تۆڕی (عدسە) چاو تەنۆڵکەیەکی ڕوونی داخراوە بە ماسولکەیەک کە کۆنتڕۆلی ڕووی تۆڕیچاو (عدسە) دەکات و ناھێلی وزەی گەرمی بچێتە دەرەوە چڕییەکەی دەگونجێنی بەشێوەیەک کە وێنەیەکی بچووک لە تۆڕی چاو. لەکاتی تێپەڕبوونی تیشک بەم بەشە جیاوازانە بەشێک لە وزە تیشکەکە دەمژێ کە بەندە لەسەر درێژی شەپۆلی تیشکەکە .بەڵام [[تیشکی بینراو]] کە درێژی شەپۆلی لەنێوان (٤٥٠-٧٥٠) نانۆمەتر وە تیشکی ژێر سووری نزیک کە درێژی شەپۆلی کەمترە لە (١٢٠٠) نانۆمەتر دەگاتە تۆڕی چاو بێ ئەوەی ووزەکەی وون بکات لەبەشەکانی تری چاو،تیشکی ژێر سوور کە درێژی شەپۆلی لە (١٢٠٠) نانۆمەتر زیاترە بەشێکی زۆری ووزەکە لە بەشەکانی پێشەوەی چاو دەمژرێ بەتایبەتی لە گلێنە و تۆڕی (عدسە) بەشێکی زۆر کەم دەگاتە تۆڕی چاو ،لەبەر ئەوە [[تیشکی بینراو]] و تیشکی ژێر سووری نزیک تا (١٢٠٠) نانۆمەتر زۆر مەترسی دارە لەسەر چاو چونکە زۆربەی وزە تیشک دەگاتە تۆڕی چاو ،کەچی [[تیشکی ژێر سوور]] و تیشکی سەرو وەنەوشەیی کە درێژی شەپۆلی زیاترە لە (١٢٠٠) نانۆمەتر مەترسی دارە لەسەرتۆڕی تۆڕی (عدسە) چاو.
تیشکی سەرو وەنەوشەیی کە بۆ ماوەی درێژ بەر چاو بکەوێ دەبێتە ھۆی ئاوی[[ئاو]]ی سپی لە چاو و دروست بوونی پەڵە بەتایبەتی لە مرۆڤی بەتەمەن.
 
==سەرچاوە==