پلازما (فیزیک): جیاوازیی نێوان پێداچوونەوەکان

ناوەڕۆکی سڕاو ناوەڕۆکی زیادکراو
No edit summary
ھێڵی ١٧:
 
پلازمای كریستاڵی له‌ تاقیگه‌دا له‌ پله‌ی سفری كلڤن دایه‌ واته‌(-273oC) كه‌چی پلازمای گێتی (بۆشایی ئاسمان) له‌ پله‌ی گه‌رمی زیاتر له‌ (10^8 OK) دایه‌ تیشكی گێتی جۆرێكه‌ له‌ پلازما كه‌ تیشكه‌كه‌ی جیرۆسكۆبی یه‌ (كه‌ له‌ شێوه‌ی لولپێچدایه‌) ئەم تیشکە [[وزە]]یەکی زۆر گەورەی ھەیە کە زۆر زیاترە لە وزە ئەو تیشکانەی کەلە تاقیگەدا لەلایەن مرۆڤ دروست کراوە. پلازما دۆخێکی گواستراوەی ماددەیە، لەبەر ئەوە بواری کارەبایی و موگناتیسی کاری تێ دەکات وە سەرچاوەیەکی سەرەکی جۆرەھا تیشکە،لە زۆربەی بوارەکانی زانستیدا بەکار دێت .
 
==بەکارھێنانی پلازما لەبواری تەکنۆلۆژیادا==
===ئامێری پاڵنانی مووشەک (رۆکێت )بە پلازما===
پلازما بریتییە لەکۆمەلێک تەنۆڵکەی سالب ([[ئەلیکترۆن]]) وموجەب (ئایۆن) بەمەش سیفەتی جیاوازە لە [[گاز]]ی ھاوبارگە ، پلازما کۆنتڕۆلی لەسەر دەکرێ لە بواری موگناتیسی و گەیەنەرێکی باشە بۆ [[کارەبا]] ، کاتێک کە تەزووی کارەبا بە پلازما تێدەپەڕێ و بە بەکارھێنانی بواری موگناتیسی پلازما وەک بزوێنەری [[کارەبا]] کار دەکات لەژێر ھێزی کارۆموگناتیسی ، ئەم ھێزە بەکاردێ بۆ زیادکردنی خێرایی پلازما کە دەگاتە (٦٠کم/چڕکە) بەمەش ھێزێکی پاڵنەر دروست دەبێ کەلە توانایدا ھەیە کەشتی ئاسمانی پاڵبدا بۆ ئاسمان.
 
ئەو ئامێرەی کە پلازما دروست دەکات و خێرایی دەداتێ پێی دەڵێن مووشەکی ( رۆکێتی ) پلازما یان بزوێنەری پلازما یان ھێزی پاڵنەر بە پلازما (plasma thruster) کە بریتییە لە مووشەکێکی (رۆکێتێک) کارەبایی چونکە [[وزە]]ی [[کارەبا]] بەکاردێنێ لەجیاتی سووتەمەنی، تاقیگەی پاڵنان بە پلازما تۆژینەوە لەسەر فیزیای پلازما دەکات بۆ بەرھەمھێنانی جۆرەھا مووشەک ( رۆکێت).
ئێستا زۆربەی ئەو مووشەکانەی( رۆکێتانەی) کە بەکاردێن لە بواری ئاسمان مووشەکی( رۆکێتی) کیمیاوین واتە سووتەمەنی کیمیاوی بەکاردێنێ بۆ سووتاندنی سووتەمەنی شل لە ژووری سووتان بۆ بەرھەمھێنانی گاز کە بەخێرایی (٣کم/چرکە) لە مووشەکەکە (رۆکێتەکە) دەردەچێ،ھەرچەند ئەم خێرایییە زیاد بکات ڕێژەی سووتەمەنی بەکارھاتوو بۆ پاڵنانی مووشەک(ڕۆکێت) کەمتر دەبێت،لەبەر ئەوە پێویستیمان بە چەند تۆن لە سووتەمەنی ھەیە بۆ ناردنی کەشتی ئاسمانی بەسەرنشینییەوە و ئامێرەکانی ھاوپێچ. بەڵام ئەگەر ھاتوو مووشەکی (رۆکێتی) پلازما بەکاربێ کەخێرایی گازەکە دەگاتە (٦٠کم/چڕکە) کێشی ماددەی پاڵنەر دەبێتە بەشێکی کەم بە بەراووردکردن لەگەڵ کێشی ماددەی پاڵنەر لە رۆکێتی کیمیایی ،شایەنی باسە کە مووشەکی ( رۆکێتی) پلازما تەنھا لەئاسمانی دەرەوە بەکاردێ واتە کاتێک کە کەشتییەکە دەگاتە خولگەی خۆی چونکە ھێشتا ھێزی پاڵنەری کیمیایی بەکاردێ بۆ ھاویشتنی کەشتی ئاسمانی لەسەر ڕووی زەوی بۆ بۆشایی.
بەکارھێنانی ھێزی پاڵنەری پلازما لەخولگەکان بڕێکی زۆری ماددەی بەکارھاتوو بۆ پاڵنان کەم دەکاتەوە ئەمەش بڕی تێچووی پارە کەم دەکاتەوە چونکە بۆ گەیاندنی (١کگم) بۆ بۆشایی ئاسمان بڕی (٢٠ تا ٢٠٠) ھەزار دۆلار پێویستە.
 
[[کەشتی ئاسمانی]] (deep space - ١) کە لە ساڵی (١٩٩٨)ز لەلایەن [[ناسا]] نێردرا بۆ ئاسمانی یەکەم کەشتیەکە رۆکێتی پلازما بەکاردێنێ وە ئامانجەکانی بە سەرکەووتویی بەجێ ھێنا ،کەشتییەکە بەھۆی بزوێنەری [[ئایۆن]]ی توانی (٣٢٠) ملیۆن کیلۆ مەتر ببڕێ بە بەکارھێنانی تەنھا (٨٠ کگم) سووتەمەنی.
 
==سەرچاوەکان==