سیستمی زانیاریی جوگرافی: جیاوازیی نێوان پێداچوونەوەکان
ناوەڕۆکی سڕاو ناوەڕۆکی زیادکراو
Aza (لێدوان | بەشدارییەکان) No edit summary |
Aza (لێدوان | بەشدارییەکان) No edit summary |
||
ھێڵی ١:
'''جی.ئای.ئێس''' (کورتەی Geographic Information System -ە) یا '''سیستەمی زانیاریی جوگرافیایی''' سیستەمێکە داڕێژراوە بۆ گرتن، کۆگاکردن، یاریپێکردن، شیکردنەوە، بەڕێوەبردن و نواندنی ھەموو جۆرە [[دراوە]]یەکی جێی ئاماژە لە [[جوگرافیا]]. بە زمانی سادەتر، جی.ئای.ئێس ئاوێتەیەکە لە [[نەخشەنڤیسی]]، [[شیکاریی ئاماری]]، و تەکنۆلۆژیای [[بنکەدراوە]].
جی.ئای.ئێس ئەتوانرێ وەکوو سیستەمێک بیری لێ بکرێتەوە کە بۆ دروستکردن و دەستکاریکردنی زانیارییە مەکانییەکان بەکار دێ. ھەر GIS -ێک بۆ نیاز و مەبەستێکی تایبەت پەرەی پێ دراوە. کەوایە، لەوانەیە دوو GIS نەتوانن پێکەوە کار بکەن یا نەتوانن کار لە یەکتر قەبووڵ بکەن. بەگشتی، زاراوەکە ئاماژە دەکا بە ھەر چەشنە [[سیستەمی زانیاری|سیستەمێکی زانیاری]] کە بتوانێ زانیاریگەلی جوگرافیایی لە خۆیدا ھەڵبگرێ، دەستکارییان بکا، ڕێکیان بخا، شیتەڵیان بکا و لە شێوەی دڵخوازدا نیشانیان بدا.
تەکنۆلۆژیای GIS بۆ ئەم کارانە بەسوودە: توێژینەوەگەلی زانستی کە لە ڕووی زەوی ئەکۆڵنەوە، بەڕێوەبردنی کەرستەکان، بەڕێوەبردنی دارایییەکان، [[کەوناراناسی]]، ھەڵسەنگاندنی شوێنکارە ژینگەیییەکان، پلاندانانی شاری، [[تاوانناسی]]، نەخشەنڤیسی، [[لۆجیستیک]]، پلاندانانی تەندروستیی گشتی، پلاندانانی سەربازی، شیکاریی ئەندازیاری، خستنەبازاڕی کەلوپەل و، گەلەک بواری تر.
[[en:Geographic information system]]
|